سەرکردەکان موڵکی مێژووی کوردن

بڵێسە جەبار فەرمان
02.03.2020


لە ھەموو وڵاتانی جیھان دا پاڵەوانی ئەفسانەیی و سیمبوڵی و خەیاڵی دروست ئەکرێن.
لە ئەڵمانیا بە دەیان پاڵەوانی جەنگ دژی نازیەت ھەیە.
لە شەڕی ٧٠ ساڵەی ئەوروپا بە دەیان جەنگاوەری پاڵەوان ھەن.
ھەموو وڵاتەکان پاڵەوانی نشتیمان پەروەریان ھەیە کە پەیکەریان بۆ دروست دەکەن و باخ و شەقام و متاحف ئەکرێن بە ناویانەوە.
کورد پیویستی بە پاڵەوان و سەرکردەی دروست کراو نیە.
ئێمە بە دەیان و سەدان پاڵەوان و سەرکردەی نیشتمان پەروەرو گیان فیداکارمان ھەیە.
بەڵام بەداخەوە کە بەمەبەست بێ یا بێ مەبەست خۆمان سەرکردەکانمان بچوک ئەکەینەوە
خۆمان ھەڵەکانیان گەورە ئەکەینەوە و گیان فیداکاریەکانیان لەبەرچاو ناگرین.
ھەندێکیان ناو ناھێنین و ھەوڵ ئەدەین مێژوویان بسڕینەوەو ھەندێکی تریان ھەوڵ ئەدەین بەزۆر ھەمیشە لەبەر چاو و لەبەر گوێ بن. بێئاگا لەوەی کە بەم ھەوڵانە لەلای میلەت لەبەرچاویان ئەخەین.
کورد چەند سەرکردەیەکی نیشتمانی مەزنی ھەیە بەڵام ھەر خۆمان ھەوڵ ئەدەین بە ناوچەیەکی دیاری کراو و بە حزبێکی دیارکراو بیانبەستینەوە.
مام جلال بەھەر شێوەیەک ناوی بێنین دەبێت رەمزی بەرخۆدان و سیاسەت مەداری و کوردایەتی بێت پێویست بە دانانی وێنەی لە ھەموو شوێنێک ناکات.
کاک قوباد جوانترین بریاریدا کە وێنەی مامی لە بەر دەرکی سەرا لابرد.
نابێت مام جەلال بکرێت بە سەرکردەی ناوچەیەک و حزبێک بەھەمان شێوە مەلا مصگفی.
مەلا مصطفی بارزانی یەکێک لەسەرکردە و پێشمەرگە ناودارەکانی گەلی کوردە و نابێت بکرێتە سەرکردەی تەنھا حزبێک.
یادی کۆچکردنی بەو شێوەیە لە پەرلەمانی کوردستان و وێنەکەی بەو شێوەیە لەباڵەخانەی پەرلەمان لەبەر چاوی زۆرێک لە ھاوڵاتیان ناخۆشەویستی ئەکات.
ئەم سەرکردانە دەبێت وەک یەک و بێ جیاوازی بە بەرزی بھێڵدرێنەوەو کارێک نەکرێت بە ناویانەوە کە ببێتە ھۆی ناشرین کردنیان.
رەخنەی مێژوویی و هەڵسەنگاندنی رۆژگاری خۆیان بۆ مێژوونوسان و لەدەرەوەی ململانێی سیاسی ناپەسەند و حزبی بەرتەسک و ناوچەیی بەجێ بهێڵن.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations