حکومەتەکەی علاویش دژی ھەرێمە

بڵێسە جەبار فەرمان
29.02.2020


بەیانی کۆتا وادەی دەنگدان و نەدانە بە پاڵێوراو علاوی بۆ دروستکردنی حکومەتەکەی.
عەلاوی
یەکەم: نەیتوانیوە کۆدەنگی دروست بکات
دووەم: سەرکەوتوو نەبووە لە دیاریکردنی کاندیدی بێلایەن
سێیەم: پێگەی دەستوری کوردستانی لەبەرچاو نەگرت
چوارەم: نیازی نیە بەکاتی سەرۆک حکومەت بێت
پێنجهەمین: خۆی بێلایەن نیە و بێلایەنانەش بیر ناکاتەوە
شەشەمین: کاندیدەکانی بۆ کابینەکەی کەسانی بێلایەن نین
حەوتەمین: گوتار و دەربڕینی عەلاوی زمانی رەش و سپیە، دۆست و دوژمنە، باش و خراپە. لەعلمی سیاسیدا خاوەن ئەم فکرەیە بە دیکتاتۆرو نەخۆش حساب دەکرێت.
تاکڕەو دیارە و حساب بۆ پەرلەمان ناکات.
بەھوێ ئەو تویتانەی لە ڕۆژانی رابوردودا کردویەتی پرسیاری خستۆتە سەر ئەندامانی پەرلامان و بەشێکی زۆری نارازی کردوە.
علاوی خۆی یەکێک بووە لەوانەی کە لە ھەڵبژاردندا خۆی پاڵاوتوە و تەنھا ١١٦ دەنگی بەدەست ھێناوە. بەڵام لە نوسینەکانیدا ئەو پەلەمانتارانەی بە بەشەرەفانە دادەنێت کە دەنگ بە کابینەکەی دەدەن ئەوانەی کە بۆچونی جیاوازی ھەیە بە پێچەوانەکەی .
لە بەرنامەی حکومەتەکەی کە دەبوایا بە راوێژ لەگەڵ لیژنە تختیطی ستراتیجی و بەدواداچوون بۆ کاروباری حکومەت دابرێژرایا، بەڵام بێ خوێندنەوەی پەرلەمان و لیژنەکانی مەعنی لە ناو پەرلەمان بەرنامەی بۆ حکومەتەکەی داڕشت. لە بەرنامەکەیدا ناوی ھەرێمی کوردستانی نەھێناوە و ئیعتباری بۆ ھەرێم دانەناوە.
ھەروەھا ئەو بەرنامەیەی دایڕشتوە بۆ ماوەی ساڵێک نیە بۆ ١٠ ساڵە!؟ و زۆرتری پێویستە بۆ جێبەجێکردن، ھەروەھا ھیچ خوندنەوەیەک بۆ پێکهاتەو کەمینەکان نیە.
ئەم حکومەتەی علاوی گەر دەنگیش بھێنێت زۆر ئەستەمە بتوانێت ببێت بە حکومەتی ھەمووان و تەنھا حکومەتێ بەشێکی عێراق دەبێت و دژ بە ھەرێم دەبێت.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations