خائینێکی دەستی دوو!

بەدران محێدین
14.02.2020


ئەدۆلف ھیتلەر گەورە سەرکردەی جیھانی لە کتێبی (خەباتی من) بەو شێوەیە باسی خائینەکان دەکات و دەلێت:
لە ھەرکوێیەک خائینێک ھەبێت ژینگەیەکی خراپ ھەیە، باجی خائین تەنیا مەرگە بەڵام نابێت مەرگێکی ئاسایی بێت، خائینێکی ناوخۆیی دەبێت بە جۆرێک بمرێت بۆ ھەمووان ببێتە وانە، نابێت لە ھیچ شوێنێک چاو لە خائین بپۆشرێت، سەرکەوتنی گەلی ئەڵمانیا بریتی بوو لە بناغەیەکی بەھێز و پاککراوە لە خۆفرۆشەکان.
ئێمە بەرلەوەی بەرانبەر دوژمن سەرکەوین خۆمان پاککردەوە لە خائینە ناوخۆییەکان.

لە پرۆسەی سیاسی ھەمیشە چێژ لە ململانێیەکی شەریفانە ئەبینرێ، سیاسەت بە ململانێ لەسەر ئەساسی ئەخلاق; جوانترین نموونەی سیاسەتە، لە ھەرکوێیەک ئەمە جێبەجێکرا لە کۆتاییدا باشترین دەرئەنجام دەبینین، ئەوانەی ھەمیشە دەڵێن:
سیاسەت و ئەخلاق دوو بابەتی جیاوازن لە بنەڕەتدا ھەڵەن، مەبەست لە شێوە گشتیەکەیە نەک پێوەر لەسەر ئەساسی تاک.

لە دوای ریفراندۆمە ماڵ وێرانکەرەکە، کۆمەڵێک ھەلەوەری سیاسی بۆ نان و ڕۆنێک یاخود بۆ چاو پۆشیەکی نەیاری تا بێ دەنگ بێت لە ئاست بە دەستەوەدانی عەیب و عاری، ئەو پێوەرە نا ئەخلاقیەیان تێک شکاندووە کە تاکی کورد قێز لە سیاسەت بکاتەوە، ھەموو تاکێکی ڕەوان دوور لە ژێرکاریگەری ھەڵا و ھۆسەی میدیا شایەتحالێکی بە ویژدانە بەرامبەر ئەو دۆخەی لە ناوچە کوردستانیەکان و کەرکوک بە تایبەتی ھاتە پێشەوە، بەڵام ئەوە جێگایی پرسیارە چەند جارێک چەند بەرپرسێکی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو ڕووداوە بە خیانەت ناو دەبەن، لەکاتێکدا حەکیمانەترین بڕیار بوو ئەگەر چاو لە عەفرین و گرێ سپی و سەرێکانی بکەین.

جەوھەری بابەتەکە لێرەیە کە کەسانێک دێن کەرکوک پارێزی بە خیانەت ناو دەبەن کەچی خۆیان ھەندێک کەس وەک سەرکردە دەپەرستن و قسەکانیان بە ئایەتی قورئان ناو دەبەن، ئەوانەی وەک میزەڵان پفیان دەدەن و کردویانن بە مەقاش و شەڕی خۆیانی پێ دەکەن، کەچی تەواوی خەڵکی کوردستان باشتر لە خۆی ئاگادارە کە بووە بە پیری ئاخیر شەڕە بەو کۆتا تەمەنەوە بووە بە خاوەنی کۆمەڵێک مەلەف، ئەگەر دادگایەکی سەربەخۆ ھەبێت و زوو خۆی نەگەیەنێت بە دیوەخانەکەی ئەو دیو دەبێت بە یاسایی خیانەتی ناوخۆ ببن بە پەند بۆ ئەوەی لە دوای ئەو ھەر ھێلکەیەکی پیس ھەبێت خۆی دەرخات ئەوکات بۆ ھەمووان ڕونتر دەبێت کێ پاک و کێ خائینێکی دەستی دووە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations