لە ساڵڕۆژی گەلەکۆمەکی نێودەوڵەتی سەر ئۆجالان

هیوا سەید سەلیم
13.02.2020

ئەوەی لەسەر ژیانی ئۆجالان و چۆنیەتی دەستگیرکردنی نەتزانیوە

عەبدوڵا عومەر عەبدوڵا، لە گوندی ئامارای سەر بە شاری ئورفەر باکوری کوردستان لە دایک بووە، دوو براو دوو خوشکی هەیە، بە ناوەکانی (موحەمەد و عوسمان و فاتمە و حەوا)، دایکی کە زۆرترین کاریگەری لەسەر ژیانی داناوە، ناوی عائیشە بووە
ئۆجالان کە مانای تۆڵەستێن دێت ئەو نازناوەی لە باب وباپیرانی بۆی ماوەتەوە.
زانستی سیاسی لە زانکۆی ئەنقەرە دەخوێنێت، هەر لەوێش دەچێتە ناو ژیانی سیاسی و رێکخراوەی، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لە خوێندکارەکانی زانکۆ کۆمەڵەیەک پێک دێنێت، ساڵی ١٩٧٢ بە تۆمەتی کاری سیاسی دەستگیردەکرێت و سزای حەوت ساڵی زیندانی بۆ دەردەکرێت بەڵام بە هۆی نەبوونی بەڵگە لە دژی ئازاد دەکرێت، هاوڕێانی لە نێو ئەو گروپەدا بە سەرۆک ئاپۆ ناوی دەبەن، هەر بۆیەشە نازناوی ئاپۆچی دەکەوێتە سەر گروپەکە.
ساڵی ١٩٧٧ کەسێکی نزیکی خۆی بە ناوی حەقی قەرار تیرۆر دەکرێت، لە ٢٧ تشرینی دووەمی ١٩٧٨ بۆ تۆڵەکردنەوەی خوێنی ئەو هاوڕێیەی بە ئامادەبوونی ٢٣ کەس لە گوندێکی شاری ئامەد پارتی کرێکارانی کوردستان دادەمەزرێنن.
لە ١٥ ئابی ١٩٨٤ بە سەرۆکایەتی مەعسوم قورقماز ناسراو بە عەگید پارتی کرێکارانی کوردستان خەباتی چەکداری ڕاگەیاند.
یەکەمین هەوڵی دانوستانی ئاشتی پەکەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ١٩٩٣ بە نێوەندگیری مام جەلال لە سەردەمی تۆرگۆت ئۆزال ئەنجام دراوە، بەلام بە هۆی تیرۆرکردنی ئۆزال هەوڵەکە شکست دێنێت.
ساڵی ١٩٩٠ ئۆجالان، لە لوبنانەوە روودەکاتە سوریا، لە ٨ ئۆکتۆبەر ١٩٩٨ لە ژیر فشاری دەوڵەتی تورکیا سوریا ئۆجالان ناچار دەکات خاکی ولاتەکەی جێبهێڵێت، ئۆجالان، لە لایەن پارتی پاسۆکی دەسەڵاتداری یۆنان بانگهێشتی یۆنان دەکرێت بۆیە دوای سوریا روو لە یۆنان دەکات.
ساڤاس کەلەندەرئدیس، کە پێشتر لە ستافی کونسڵخانەی یۆنان لە ئیزمری تورکیا کاری کردووە لە کتێبی (رادەستکردنی ئۆجالان) کە لە تەوای گەشتەکەی ئۆجالان هاوڕێی بووە دەنووسێت:
ئۆجالان دوای سوریا مەبەستی بوو خۆی بگەیەنێتە قەندیل لەوێ لەگەڵ هەڤاڵانی دەست بە تیکۆشانی چەکداری بکات بەڵام لە لایەن رژێمی ئەسەد رێگری لی کراوە، دوای ئەوەی کە ناچار دەبێت رووبکاتە ئەورپا دەڵێت:
دەچم لە ئەورپا کار بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد دەکەم.
بە گەیشتنی ئۆجالان بۆ یۆنان بەرپرسانی ئەو ولاتە لە بەڵێنەکەیان پەشیمان دەبنەوە و ئۆجالان بە هاوکاری هەڤالانی بە ڤیزەی رووسی روو لە مۆسکۆ دەکات، لە فرۆکە خانە چەندین پەرلەمانتار بە سەرۆکایەتی زێرینۆفسکی سەرۆکی پارتی لیبڕالی دیموکراتی رووسیا پێشوازی گەرمی لێدەکرێت و ٣٣ رۆژ لە مۆسکۆ دەمێنێتەوە.
لەسەر داوی ئەو پارتە پەرلەمانی رووسیا بە دەنگی ٢٩٨ کەس و دژایەتی یەک دەنگ داوا دەکرێت مافی پەنابەری بە ئۆجالان بدرێت، لەگەڵ ئەو هەڵوێستە ئەرێنیەی پەرلەمانی روسیاش بەلام سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی روسیا یرگینی پریماکۆف بڕیرای دەرکردنی ئۆجالان دەدات.
دوای ئەوەی بە ناچاری روسیا جێ دەهێڵێت، ئۆجالان روودەکاتە ئیتاڵیا، چوونی هاوکات بوو لەگەڵ چوونە سەر دەسەڵاتی ماسیمۆ دالێما، کە ئەویشیان لەگەل پێدانی مافی پەنابەری دەبیت بە ئۆجالان بەڵام سەرەنجام لە ژێر فشاری دەرەکی ئەویش لە هاوسۆزیەکەی بۆ ئۆجالان پەشیمان دەکرێتەوە دوای ٦٦ رۆژ ئۆجالان ئیتاڵیا جئ دەهێڵێت.
دوای ئیتاڵیا جارێکی دیکە ئۆجالان دەگەڕێتەوە روسیا لە کاتی گەێشتنی شاندێکی تورکیا سەردانی روسیا دەکات و هەڵوێستی روسیا دژ بە مانەوەی ئۆجالان دەبێت ئەویش دوای ئەوەی روسیا و تورکیا گرێبەستێکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ گواستنەوەی غازی رووسی واژۆ دەکەن.
کاتێک ئۆجالان لە روسیا دەبێت مادلین ئۆلبرایت وەزیری ئەو کاتەی دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی روسیا دەکات و داوا لە مۆسکۆ دەکات ئۆجالان بگوزێتەوە بۆ شاری دووشەنبەی پایتەختی تاجیکستان.
سەرنجام ئۆجالان روسیا بەرەو یۆنان جی دەهێڵێت لەو گەشتەیدا بەرپرسانی یۆنان ئاگادار نابن بەڵکوو کوردەکان کارئاسانی بۆ دەکەن، ئۆجالان دەیەوێت ئەسینا بکاتە وێستگەیەک بۆ گەیشتن بە هۆڵەندا، لە هۆڵەندا ئامداەسازی بۆ پێشوازیکردنی کرابوو لە لایەن رەوەندی کوردی، دەبوو لە ٢٩/١/١٩٩٩ فرۆکەیەک ئۆجالان بگەیەنێتە ئەمستردام بەڵام روودەکاتە کینیا لە کیشوەری ئەفریقیا
لە کاتی گەیشتنی بۆ کینیا ئۆجالان دەگواسترێتەوە ماڵی تایبەتی باڵویزی یۆنان، دواتر دەولەتی کینیا هەڕەشە لە باڵوێز دەکات تا ئۆجالان ئەو شوینە جێ بهێڵێت، نووسەری کتێبی (رادەستکردنی ئۆجالان) کە لە کینیاش لەگەل ئۆجالان دەبێت دەنووسێت :
ئۆجالان ووتی: لەوە زیاتر کێشە بۆ دۆستانم درووست ناکەم وەک ئاماژەیەک بۆ یۆنانیەکان.
بە مەبەستی جیهشتنی کینیا باڵوێزی یۆنان بە ئۆجالان رادەگەیەنێت کە لە رێگەی سێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی بالوێزخانە بەرەو فڕۆکەخانە دەچن، بەڵام دیارە بەرپرسانی کینیا بەوە رازی نابن دەڵێن ئێمە سێ ئوتومبێل ئامادە دەکەین.
ساڤاس کەلەندەرئدیس دەڵێت باڵوێز داوی لە بەرپرسانی کینیا کرد کە من و ئەو لەو ئۆتۆمبێلە سەرکەوین کە بۆ ئۆجالان ئامدەکراوە، بەڵام بەو داوایەش رازی نەبوون بگرە بەرپرسانی کینیا ووتیان سەیارەی یەکەم ستافەکەی ئۆجالان تیایدا دەبن کە بریتی بوون لە (مەلسا و ئیبراهیم) کە لە سوریا وە هاوڕێیەتی ئۆجالانیان کرد بوو، سەیارەی ناوەڕاستیش بۆ ئۆجالانە، من و باڵوێزیش لە سەیارەی سێیەم سەرکوتین، بەلام بەر لەوەی بگەینە فرۆکەخانە سەیرەکەی ئۆجالان لە کاروانەکەمان دابڕێندرا.
ساڤاس دەنووسی: ئیمە زۆر چاوەڕوانی ئەو سەیارەمان کرد بالویز پەیوەندی بە بەرپرسانی کینیا کرد وەلامیان نەبوو، ئیمە هەر لە فڕۆکەخانە بووین فرۆکەیە هەلسا بە بالوێزم ووت: ئۆجالان لە نێو ئەو فڕۆکەیە هیوادارم بەرەوە ئەنقەڕەی نەبات.
١٥ شوباتی ١٩٩٩ میدیاکانی تورکیا هەواڵی دەستگیرکردنی ئۆجالانیان بلاوکردەوە، ١٩ حوزەیرانی ١٩٩٩ دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئۆجالان دەرکرد دواتر بریارەکە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.
ئۆجالان ٢٠ سالە لە زیندانی ئیمراڵیە لە ساڵی ٢٠١٠ دا ٣ زیندانی گواستراونەتەوە ئە زیندانەی ئەوی لێیە لە ٣ کانوونی دووەمی ٢٠١٣ بۆ یەکەمین جار شاندێک لە پەرلەمانتارنی bdp کە پیک هاتبوو لە ئەحمەد تورک و ئالیا لە ئیمرالی سەردانیان کرد.
ئۆجالان لە زیندان ١٣ کتابی نووسیوە لە نەورۆزی ٢٠١٣ پەیامی ئاشتی بلاوکردەوە.
زیندانی ئیمراڵی پێشتر شوێنی دەستبەسەرکردنی سەرکردەیەکی شۆڕشی ئۆکتبەر دۆستۆفسکی بووە کە لە ژیر دەستی ستالین رایکردبوو، هەر لەو زیندانەش عەدنان مندەرس و یەڵماز گۆنای زیندانی کراون.
بیست ساڵ بەسەر زیندانیکردنی ئۆجالان تێدەپەڕێت، بەڵام خەونی فاشستانی تورکیا لە کۆتایهێنان بە شۆڕشی کورد کە خۆی لە گەلەکۆمەکی سەر دەستگیرکردنی ئۆجالان دەبینیەوە نەک هەر نەهاتەدی بگرە تیکۆشانی گەلەکەمان چەندین قۆناغی گرنگی تێپەڕاند.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations