چۆن منداڵ پەروەردە بکەین !!

دێرین عزەدین
07.02.2020

ئەگەر كەمو كورتییەك لەمناڵەكەتدا ھەبوو شەرمنی، شەڕەنگێزی، كینەھەڵگر،  لادەر، ڕقی لەشتەباشەكان بوو ،  نەیتوانی لەكۆمەڵگادا پێگەیەكی ھەبێت، مناڵێكی زیاد لەپێویست بەنازو پشت بەخۆ بەستوو نەبوو ئەوا ھەڵەكە لەپەروەردەی تۆدا بووە نەك لە سەری ئەودا.

مناڵێك كە ئەیھێنیتە دنیاوە بەرامبەر ژیان و ئاكارو ڕەفتار و گوفتاری تۆ بەرپرسیاریت، بەرپرسیاری بەرامبەر بەوەی چۆن ژیانی ڕێك ئەخەیت و بۆ دوای ھەژدەساڵی  چۆن وای لێئەكەیت چ كەسێكی لێدەربچێت ،چ كەسایەتییەك بێت.

زۆرینەی تاوانەكانی گەورەیی ڕەگێكیان لەنێو پەروەردەی مناڵیدایە، ھۆكارەكەی ئەگەڕێتەوە بۆنەزانینی پەروەردەكردن و فەرامۆشكردن و پەراوێزخستن وتوندو تیژی مناڵییەوە.

ئەو مناڵەی لەخۆشەویستی وسۆز بێبەشی ئەكەیت و بەپێی پێویست لەئامێزی ناگریت ، فەرامۆشی ئەكەیت مناڵیكی ڕقاوی ، بێبەزەیی ، زۆرجارترسنۆک ،زۆرجار دەستوپێ سپی،زۆرجار شەڕانگێزی لێدەرئەچێت، ئەو مناڵەكاتێكی زۆری تێدا خەرج ناکەیت  ھارو ھاجییەكەی لەڕێگای قسەكردن و چیرۆك و ھاندانەوە بگۆڕیت، ئەو وزە زۆرەی بگۆڕیت بۆكارێك ھەم خۆی حەزی لێیەتی و ھەم سودبەخشە، بەلێدان و تێھەڵدان سەركوتی ئەكەیت ،ھەموو ئەوشتانەی لاخۆشەویست تر ئەكەیت كەپێت وایە لەوانەی دائەبڕیت! 

ئەیگۆڕیت بۆكەسایەتیەكی خراپتر ھەموو ئەو لێدانەی لەمناڵیدا لەمناڵێك ئەدرێت بەشێكە لەوێرانكردنی ئایندەی ، وەڵامی ئەو پرسیارانەی كەمناڵ ئەیكات وەڵامێكی باش و دروستكەر وەرناگرێت بەشێكە لەوێرانكردنی  دەرونی ، ھەموو ئەو كاتانەی قسەی پێقوت ئەدەیتەوەو ناھێڵێیت  پرسیاری خۆی بكات، ھۆكارێكە بۆئەوەی مناڵێکی شەرمن و ترسنۆك و تێكشكاوی پشت بەخۆ نەبەستوی لێدەربچێت، تەنانەت ئەگەر تواناو تاقەتێكی زۆریشی ھەبێت.

تۆكەمناڵێك ئەھێنیتە دنیاوە پێویستە لەبەرامبەر ھەبوونی ئەودا  قوربانییەكی زۆر بدەیت و خۆت بەبەرپرسیار بزانیت، قوربانیدان بەكڕینی ئایپادو یاری مناڵانەو پارە خەرجكردن و جلی جوان نییە قوربانیدان و ئارامگرتن و پشو درێژیە بەرامبەر بەو ھارو ھاجی و مناڵییەی مناڵەكەت وەك مناڵێك ئەیكات، كاتێك پەرداخێك ئەشكێنێت تێی بگەیەنیت نەك لێ ی بدەیت ، لێدانەکە سەدھەزار جار لەشكاندنی پەردخەكە زەرەری زۆرترە لەدەرونیدا. شەوان لەبری ترساندن  چیرۆكیێكی بەسودی بۆبگێڕیتەوەو بتوانیت كۆمەڵێ چیرۆكی سودبەخشی فێربكەیت.

ئامۆژگاری وەك فەرمانێک  بەسەردا نەسەپێنیت بەڵكو تێی بگەیەنیت، كاتێك شتێك ھاتەپێش ترسی تۆ كاریگەری نەبێت، بەڵكو دەستكاری بیرو باوڕیت بەتێگەیاندنی كردبێت.

لەھەموو ئەمانەش گرنگتر مناڵ پێویستی بەخۆشەویستی و پەروەردەیە پێكەوە، پێویستی بەوەیە لەسەرەتاوە ڕایبھێنیت لەگەڵ دەوروبەردا ڕێگای بدەیت قسەی دڵی بكات و متمانەی تەواوی پێت ھەبێت قسەی دڵی لەلات بكات ، كاتێ كەتۆ ئەمەت لەگەڵدا نەكرد قسەی دڵی ئەباتەدەرەوەو خراپ كەڵك لەقسەی دڵی وەر ئەگیرێت...

منداڵ ھەمیشە پێویستە بەو وەڵامانەی ئەیدەتەوە كەسایەتی دروست بكرێت، تاقەت و قسەكردن و كاتی زۆری پێویستە بەڕێگای جۆراو جۆر لەناوەوە دروستی بكەیت . 

ئێستاش پەروەردەی قوتابخانەكانی ئێمە پڕن لەتوندو تیژی، پەروەردەی خێزانیمان پڕە لەقوربانیدان بەدنیای مناڵی لەپێناوی ئارامی دایكوباوكدا، كەئەبێت دایك و باوك قوربانی بدەن لەپێناوی دروستكردنی منداڵدا .

تۆئەگەر مناڵێكی تەندروست و بەزمانی كۆمەڵگا ئاقیبەت خێرت ئەوێت پێویستت بەوەیە ھەمیشە ھاوڕێ و وەڵامدەروەی مناڵەكەت بیت، لەھەموو بارودۆخێكدا  تێی بگەیەنیت نەك لێدان وەك چارەسەرێكی خێرا بەكار بھێنیت. جیاواز لەمانەش مناڵ چاولێكەرە، زیاتر، پێویستە ئاگات لەبەرخوردو ڕەفتارو گوتارت بێت لەبەرچاوی ئەودا . 

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations