‏کورد و بەڵێنی دەوڵەتان بۆ سەربەخۆیی.

هێرش عەبدولرەحمان
04.02.2020

مەسەلەی دەوڵەتی سەربەخۆ لە رۆژگاری ئەمرۆماندا بووەتە یەكێك لە ئاریشە سەرەكییەكانی ناو میدیا. ئەوانەی خاوەن دەوڵەتن باش دەزانن بوونی دوڵەت یەكسان نییە بە بڕانەوەی كێشە سیاسی و ئابوورییەكان. ئینجا ئەگەر كورد وەك نموونەیەك وەربگرین درك بەوە دەكەین مەرج نییە بوونی دەوڵەتی سەربەخۆ هەموو كێشەكانی كورد كۆتایی پێبهێنێت.

كورد لە ئێستاد كێشەی تری هەیە نەك بوونی دەوڵەت.  دیاردەى گەندەڵی ، نەبوونى شەفافیەت ، نەبوونی دەستوور و حكومەتی دامەزراوەیی بەشێكن لەو گرێ شێرپەنجەییانەی بە ئاسانی چارەسەر ناكرێن. ئەمە جگە لەوەی كێشەی فرە گوتاری و فرە بەرەیی لەولاوە بووەستێت. مەبەستیشمان لەم فرە بەرەییە ئەوەیە هەندێك حیزب لەبەرەی وڵاتێكن و هەندێكی دیكەش لەبەرەی وڵاتێكی دیكە. هەرحیزبێك لەلایەكەوە كوردایەتی بۆخۆی قۆرخ كردوەو ئەمەش وایكردووە  كورد جارێ خاوەنی گوتارێكی یەكگرتوو نەبێت.

ەمانی كێشە ناوخۆییەكان، ئابوورییەكی پتەو، یەكسانیی لەنێوان هاوولآتییاندا، بەكورتی دوای ئەم چارەسەریانە، ئەوكات دەتوانێت بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆی بدات .هەركەسێك دیقەت لە سیاسەتی كوردیی بدات بۆی دەردەكەوێت حزبەكان لە سیاسەتیاندا زۆر پشتیان بە بەڵێن و دەوڵەتانی دراوسێ بەستووە

‏مەسەلەی ئابووریی وەك زانایانی بوارەكە تەئكیدی لەسەر دەكەنەوە مەرجێكی بنەڕەتییە بۆ خۆ ژیان. هەرێم جگە لەوەی ژێرخانی ئابووری نییە و خاوەنی ئابوورییەكی سەربەخۆش نییە، بەڵكو ئەگەر ولآتانی دراوسێ نەبن، ناتوانێت هیچ پێداویستییەك دابین بكات. بۆیە  بەم حاڵەوە ئەگەر دەوڵەت هەشبێت هیچ سوودێكی نابێت. دەوڵەت بەم هەموو برین و كەسەرەوە ئەستەمە دروست بكرێت و خۆى بەڕێوە ببات. پێش هەموو شتێك پێویستە سەرەتا كورد كار لەسەر خۆ رێكخستنەوەى نێوماڵى خۆى بكات و ببێتە خاوەنی گوتارێكی هاوبەش . هەركاتێك ئەم ئامانجە هاتە دی و كێشە سیاسییەكان چارەسەر كران و یەكگرتوویی هاتە دی ئەوسا دەبێت حكومەت ژیانێكی شایستە بۆ هاونیشتیمانیان فەراهەم بكات.

نەمانی كێشە ناوخۆییەكان، ئابوورییەكی پتەو، یەكسانیی لەنێوان هاوولآتییاندا، بەكورتی دوای ئەم چارەسەریانە، ئەوكات دەتوانێت بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆی بدات .هەركەسێك دیقەت لە سیاسەتی كوردیی بدات بۆی دەردەكەوێت حزبەكان لە سیاسەتیاندا زۆر پشتیان بە بەڵێن و دەوڵەتانی دراوسێ بەستووە. ئینكاریی ناكرێت پاڵپشتی دەوڵەتان رۆڵی خۆی هەیە بەلآم ئەمە ناكاتە ئەوەی بە تەواوی پشتیان پێ ببەسترێت. ئەزموونەكان سەلماندوویانە ئەو لایەنانەی پشت بە دەوڵەتی تر ببەستن لە سیاسەتیاندا سەربەخۆ نین. كوەیت و قەتەر لە نموونەی ئەو ولآتانەن كە ئەم كێشەیەیان هەیە.

كورد دەبێت خۆی بەهێز بكات. لەناوخۆدا كێشەكانی چارەسەر بكات و پاشان بیر لە دروستكردنی دەوڵەت بكاتەوە. نابێت بۆ هەموو شتێك پشت بە ولآتانی دراوسێ ببەستێت

ئەم دوو ولآتە راستە سەربەخۆن بەلآم بەهێز نین، چونكە ئەمریكا پشتیوانیان دەكات. هەربۆیە دوو ولآتی مردوون و خاوەن بڕیاری گرنگ نین. هەركاتێك ئەمریكا بیەوێت و كاتێك بەرژەوەندیی لەناوچەكە نەما ئەوا پشتیان تێدەكات و دەرەنجامیش بە ئاسانی دەرووخێن و لەناو دەچن. پەندی سەرەكی لەم نموونەیە ئەوەیە كورد دەبێت خۆی بەهێز بكات. لەناوخۆدا كێشەكانی چارەسەر بكات و پاشان بیر لە دروستكردنی دەوڵەت بكاتەوە. نابێت بۆ هەموو شتێك پشت بە ولآتانی دراوسێ ببەستێت و چاوی لەوە بێت دوژمنەكانی دەوڵەتی بۆ دروست بكەن.

دروستكردنی دەوڵەت بە بڕیاری تاكەكەسی و هەڵچوون ناكرێت. كاتێك ناوچەیەك یان هەرێمێك مەرجەكان و تایبەتمەندیی دەوڵەتی تێدا بوو، سەركردایەتی دڵسۆزیی هەبوو، كێشەی ئابووریی نەبوو، پشتی بە دەوڵەتان نەبەست، ئەوا دەوڵەت خۆ بەخۆ دروست دەبێت. پێچەوانەی ئەمەش ئەوەیە كاتێك تایبەتمەندییەكانی دەوڵەت وجودی نەبوو ئەوا هەڕەشەو هەڵچوون هیچی لێ سەوز نابێت. ئەم هەڵوێستانە بۆ دنیای دەرەوە هیچ بەهایەكیان نییە.  بە كورتی، بۆ دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆ نابێت پشت بە بەڵێنی دەرەوە و دوژمنەكان ببەسترێت.

ئەگەر تاكەكان هەستیان بە ئارامی و بوونی سەركردایەتییەكی دڵسۆز و ژیانێكی خۆش كرد و كاتێك زانیان لە نێوان منداڵێكی هەژار و منداڵێكی دەوڵەمەندو بەرپرساندا نییە ئینجا دەتوانرێت باسی دەوڵەت بكرێت. ئەگەر وا نەبێت و دەوڵەتیشمان هەبێت ئەوا دەوڵەتێكی كارتۆنی زیاتر هیچی تر نابێت.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations