لاهور شێخ جەنگی و ڕۆژئاوا

ئاران غەفوور
30.01.2020

كاتێك باسی بەرخودانی گەورە و شەرەفمەندانەی ڕۆژئاوا دەكرێت، پاش بەجەرگی و نەبەردی كچان و كوڕانی ڕۆژئاوا، كەسانێك كە ئاگاداری سەرەتایی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و كوردەكانی ڕۆژئاوان، لاهور شێخ جەنگیت بیت دەكەوێتەوە.

لە گفتوگۆیەكی نوێی مەزڵوم كۆبانێدا بۆ چەندەمین جار ئاماژە بەوە دەكات كە لاهور شێخ جەنگی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا بۆ دروست كردون، هەوەها دەڵێت لە سەرەتای هێرشەكانەوە هێزێكی دژەتیرۆری یەكێتی لە ڕۆژئاوان تاكو ئێستا.

كاتێك هەوڵی دروستكردنی پەیوەندی نێوان ئەمریكا و ڕۆژئاوا درا، چەند جارێك سەركردەكانی یەپەگە هاتنە سلێمانی، وەك مەزڵوم كۆبانێ، و پۆڵاد جان، بە هەوڵی لاهور شێخ جەنگی پەیوەندیەكی پتەو دروست بوو، لە یەكەم كاری ئەمریكا و هێزەكانی دژەتیرۆری یەكێتیدا ٢٤ تەن چەك و دەرمان بۆ شەڕڤانان لە شاری كۆبانی فڕێدرایە خوارەوە بۆ ناو ئەو شارە، و چەندین هاوكاری تر.

پاش ئەوەی پەیوەندنی نێوان ڕۆژئاوا و ئەمریكا دروست بوو، لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ سەركردەكانی یەپەگە دانیشت و ئاگاداری كردنەوە نابێت تا سەر ئەمریكا بە دۆستی خۆتان بزانن، بەرژەوەندی هاوبەش دەور ئەبینێت لە پەیوەندیەكانتاندا، بۆیە ئاگاداربن كە چۆن سوود لەم پەیوەندییە ئەبینن، پاش چەند ساڵێكیش دەركەوت لاهور شێخ جەنگی زۆر ورد بووە لە خوێندنەوە بۆ ئەم پەیوەندییە.

هەموو كاتێك هەوڵ كارەكانی لاهور شێخ جەنگی لە ئاستێكی بەرزی نیشتیمانیدا بووە، هەموو كاتێكیش هەر چییەك ڕوویدابێت بە دەنگ هەمووانەوە ڕۆیشتووە، لەگەڵ ئەوەی گەورەترین هێریشی بەردەوامی لەسەر دەكرێت لە لایەن نەیارەكانیەوە، بەڵام هیچ كات نە لەهەوڵەكانی دەوەستێت و نە سارد دەبێتەوە، هەندێ ململانێی حزبی وای كردووە هەندێ بابەت باس بكرێت، ئەگەر نا خودی خۆی پێی خۆش نییە هەندێ شت هەر باس بكرێت، بۆ نمونە، كاتێك باسی ڕزگاركردنەوەی مەخمور و پاراستنی هەولێر دەكرێت لە لایەن دژەتیرۆرەوە، دەڵێت ناكرێت باسی ئەوە بكرێت، دژە تیرۆر هێزی هەموو كوردستانە و لە هەرجێ مەترسی هەبوو ئەبێت بڕوات پارێزگاری بكات، ئەگەر باسی ئەوە بكەن كە دژەتیرۆر هەولێری پاراستووە، ئەوە بچوكردنەوەی دژەتیرۆرە.

دەیان شتی دیكە هەیە شایەنی ئەوەیە بۆ مێژوو ئاماژەی پێ بدرێت، بەڵام هۆكار هەیە بۆ ئەوەی ئاماژەی پێ نەكرێت لە ئێستادا، بەڵام وەك چۆن سەركردە مەزڵوم كۆبانێ ئاماژەی بە هەوڵ و هاوكاریەكانی لاهور شێخ جەنگی دا، كەسانێكی دیكەش دەبن لە كاتی خۆیدا ئاماژە بە هەوڵ و هاوكارییەكانی دیكەی لاهور شێخ جەنگی دەكرێت، هێرش و تۆمەتەكان بیردەچنەوە و كار و كردەوەكان لە مێژودا دەمێننەوە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations