لەداڤۆس چی روویدا

زانا عەبدولرەحمان
23.01.2020


ئەو بایكۆتەی ئەمریكا لەدوایی ریفراندۆم لەسەردەمی كاك مەسعود خستبوویە سەر سەرۆكایەتی هەرێم لەسەردەستی نێچرڤان بارزانی وادەرئەكەوێت كۆتایی هاتبێت.

بۆیەكەمینجار لە دوایی سوێندخواردنی نێچرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم دەركەوت ئەوەی پیشاندا ئەگەر لەئاستی ناخۆیش چەند ڕێی لێبگرن توانای ئەوەیی هەیە لە دنیا گەورەكەی كاپیتاڵیزمدا سیاسەت بكاو ئەسپی خۆی تاودا.

نێچرڤان بارزانی لەدوایی گەڕانەوە لەداڤۆس دەوێت ئیتر قسەی كۆتایی هەرێم لای خۆی بێت، خۆی دەربازبكات لەو فشارەی كە بارەگایی بارزانی لەسەریان دروست كردووە، تەنها رۆڵی تەشریفاتیان بۆ هێشتۆتەوە، وەها ناچاریان كردبوو كە هەر وەفدێك دێتە كوردستان ئاراستەی بارەگایی بارزانیان بكات و قسەی كۆتایێ هەرێم هەر لای كاك مەسعودی مامیبێت.

ئەودیدارەی نێچرڤان لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا پارتی لە میدیاكانییەوە گرنگی زۆری پێدرا بەڵام نیگەرانی لای بارزانی بارەگاو بارزانی حكومەت دروست كردوە. بەوپێییەشبێت لە كۆنگرەی پارتی حەق و حساب لەگەل نێچرڤان ئەكرێت و لە حكومەتیش ئەو نوزەی ماوەیەتی كۆتایی پێ ئەهێنن.

دیدارەكە هەرچەند ماوەكەی كەم بوو بەڵام بۆ هەرێم كوردستان گرنگە لەوانەی جارێكی تر دەرگایی دبلۆماسیەت و هاتنی وەفدی ئەوروپی و بیانی بۆ كوردستان لەئاستی باڵادا زیاد بكاتەوە كە لەدوایی
رێفراندۆم تارادەیەك ئەو دەرگاییەداخرابوو.

لایەنی خراپی دیدارەكە وەك هەمێشە هەموو ئەندامانی وەفدەكە پارتی بوون و یانی وەفدی پارتی لەگەل سەرۆك ترامپ كۆبونەوە ، پارتی وادیارە لەسەردەمی نێچرڤانیش كۆڵ لەو تاكرەویەنادات

‎دیداری بەرهەم سالح لەگەل ترامپ وایكرد ئێرانیەكان و حیزبە عیراقیەكان كەمتر لە جوڵەی نێچریڤان بارزانی نیگەران بن زیاتر سەرنجیان لەسەر دیدارەكەی دكتۆر بەرهەم بوو

‎بابەتی ئاڵا بابەتێكی عاتیفی و پرتۆكۆڵیە كورد هەمیشە بە شتی بچوكەوە خۆیان مەشغوڵ ئەكەن ئەوە گرنگە لە ناوەرۆكی دیدارەكە چی ووتراوە و ئەو جۆرە دیدارە بەردەوامی هەبێت

‎توڕەیی میلشیاكان لە د بەرهەم زیاتر ئەبێت بەتایبەت چەكدارەكانی شیعەی عێراق بۆیە گرنگە لە بەغداد لە رووی ئەمنی زیاتر خۆی بپارێزێت دوورنیە هەوڵی تیرۆركردنی بدەن بۆ ئەوەی دۆخی عێراق تەواو بشێوێنن
‎واباشترە بۆ راگرتنی هاوسەنگی سەردانی ئێران بكات دۆخی عێراق هێمن بكاتەوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations