ئەمریکا؛ شەڕی چاوی کاڵی (ڕۆژهەڵاتی یەکان ) یان (پتڕۆڵ و بەرژەوەندی یەکان)ی دەکات.؟؟؟

کەمال سازانی
21.01.2020

ڕۆژهەڵاتی یەکان دەمێکە لەوە گەیشتوون ، ئەمریکا و زلهێزەکانی جیهان لە پێناو بەرژەوەندی یەکانی خۆیان هاتونەتە ئەم ناوچەیە و پشتگیری و پشتیوانی یەکانیشیان لەچوارچێوەی بەرژەوەندی یەکان دایە، ئەگینا هیچ کات چەسپاندنی مافی مرۆڤ ودیموکراسی وپشتیوانی لە گەلانی چەوساوە و نەتەوە مافخوراوان لای ئەوان بەهای نەبووە و نابێت، چونکە ڕووداو و لەشکر کێشی زلهێزانی جیهان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاستی ئەو ووتەیە دووپات دەکاتەوە کە ئەوان بەپێی قەبارەی بەرژەوەندی یەکانیان پشتیوانی هەر وڵات و گەلێک دەکەن ئەگەر چی ئەو ووڵاتەش هاوپەیمان و دۆست یان شەریکی بەرژەوەندی یەکان بێت، هەرچی بەرژەوەندی یەکانی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتیشە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تایبەتی هەڵچنراوە ئەویش پارێزگاری کردنی مانەوەیانە لە دەسەڵات بۆ چەندین ساڵی تر. 

پاش هێرشەکانی سەر (ئارامکۆ) لە عەرەبستانی سعودی  (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆکی ئەمریکا بێ باکی خۆی لە پێویست نەبوونی ووڵاتەکەی بە نەوت و غازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند بەڵام دەرکەوت لەو لێدوانەدا هەڵەی کردووە چونکە ئەمریکا تا ئێستاش لەڕیزبەندی پێنجەمی ئەو ووڵاتانەدایە کەنەوتی خاو لە عێراق و عەرەبستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەردەگرێت وە هەر ئاستەنگێک لەبەردەم نەوت دا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بۆ بەکاربەرانی نەوت لە ئەمریکا زیاد دەکات.

هەروەک ووتەکەی (ڕیچارد نیکسۆن) ی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە ووتی : ئەوان بۆ بەرگری لە دیموکراسی و ڕەوایەتی نێودەوڵەتی یان دژایەتی دیکتاتۆری ناڕۆنە دەرەوەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ووتی بەڵکو:( بۆ ئەو شوێنانە دەڕۆین تا ڕێگا نەدەین بەرژەوەندی یەکانمان بکەوێتە مەترسی یەوە).!!!   

لە ماوەی ڕابردوودا (واشنتن) ڕێگای داوە تا (چین) لە ڕووی ئابوری و سەربازی یەوە بەهێز بێت و (ڕوسیا) ش ساڕێژی برینی سۆڤیەتی جارانی بکات تا جارێکی تر بە بەهێزی بێتەوە مەیدان،  ئەوکات جەنگی یەکلایی کردنەوەی دەسەڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەلایەک و( ڕوسیا و چین و ئێران) لەلایەکی تر ڕووبدات وە تەنها لایەک پێویستە لەو جەنگە دا سەرکەوتووبێت کە ئەویش ئەمریکایە

ئێستاش بەهۆی گرژی یەکانی ئەم دوایی یەی نێوان ئەمریکا و ئێران و بەریەککەوتنەکانیان لە عێراق و ناوچەکەدا بە تایبەت پاش کوژرانی جەنەڕاڵ (قاسم سولەیمانی) ڕۆژانە بەرزو نرزمی لە نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا ڕوودەدات بە تایبەت لە تەنگەی هورمز کە بە شاڕەگی گواستنەوەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت بەهۆی ئەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئێران بۆ داخستنی ئەوا بەرژەوەندی یە ئابورییەکانی ئەمریکا و ووڵاتانی ئەوروپا دەکەوێتە مەترسی یەوە ، ئەی چی دەبێت ئەگەر بە گشتی ئەو هێڵە بپچڕێت و چیتر نەوت نەگاتە بازاڕەکانی ئەمریکا و جیهان.

هەرچەندە هەموو جیهان گرژی یەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا بە مەترسی گەورە ناودەبەن وچەندین ووڵات ئامادەی خۆیان بۆ نێوەندگیری نێوانیان ڕاگەیاندووە چونکە لە ئەگەری پەرەسەندنی دا جەنگ لە نێوان ئەو دووڵاتە و هاوپەیمانەکانیان دوور نی یە جەنگی جیهانی سێیەمی لێبکەوێتەوە وەک ئاماژەیەک بۆ پێشبینی یەکانی (هنری کیسنجر)ی وەزیری دەرەوەی پیشووی ئەمریکا کە پیشبینی هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی سێیەمی کردووە لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا.

هنری کیسنجری بە ڕەگەز جولەکە پێی وایە ئێستا دەهۆڵەکانی جەنگ لێدەدات ئەوەی نایبیستێ بێگومان کەڕە و گوێی لە هیچ نی یە، وە ئەو پێی وایە ئێستا ئەوەی ڕوودەدات ئامادەکاری یەکانه بۆ ئەو جەنگە چونکە لە ماوەی ڕابردوودا (واشنتن) ڕێگای داوە تا (چین) لە ڕووی ئابوری و سەربازی یەوە بەهێز بێت و (ڕوسیا) ش ساڕێژی برینی سۆڤیەتی جارانی بکات تا جارێکی تر بە بەهێزی بێتەوە مەیدان،  ئەوکات جەنگی یەکلایی کردنەوەی دەسەڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەلایەک و( ڕوسیا و چین و ئێران) لەلایەکی تر ڕووبدات وە تەنها لایەک پێویستە لەو جەنگە دا سەرکەوتووبێت کە ئەویش ئەمریکایە بە ووتەی (کیسنجر) .!!

هەرچەندە ئاماژەکان وادەردەخەن ستراتیژیەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا پاشەکشەی کردووە بە تایبەت پاش جوڵەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵات و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە قۆناغی ئیستادا ئەمریکا لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی یەکانی ڕۆژ بە ڕۆژ هێز و گوشارەکانی زیاتر دەکات کە ئەمەش پێچەوانەی ئەو ویستە هەرێمی یە یە لە ناوچەکەدا کە لە ئێستادا چوار هێزی ستراتیژی تر لەناوچەکەدا بوونیان هەیە کە ئەوانیش ( تورکیا، ئێران، ئیسرائیل ، عەرەبستانی سعودیە) کە هاوسەنگی هێز لە گۆڕەپانەکەدا لە بەرژەوەندی بوونی ئەمریکا نابێت و ناتوانێت بە ئاسانی هاوسەنگی لە نێوان ئەم هێزانەدا لەبەرژەوەندی خۆی بەدەست بهێنێت..

ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران ئەوا کاروبارەکان لە بەرژەوەندی تورکیا تەواو دەبێت لە ناوچە کەدا، بۆیە ئەمریکا لە ئێستادا بە دوای پلانێکی ستراتیژی نوێ دا دەگەڕێت لەگەڵ هاوپەیمانەکانی (ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودی)

بەڵام ئایا لەم نێوەندەدا ئەمریکا ڕێگا دەدات ئێران گەشە بکات بەو شێوازەی کە ئیسرائیل نایەوێت یان واز لە تورکیا دەهێنێت ژینگە هەرێمایەتی یەکەی بەرفراوانتر بکات لە کاتێکدا بەو ڕژێمەی ئێستا لەو ووڵاتەدایە.

لە کاتێکدا ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران ئەوا کاروبارەکان لە بەرژەوەندی تورکیا تەواو دەبێت لە ناوچە کەدا، بۆیە ئەمریکا لە ئێستادا بە دوای پلانێکی ستراتیژی نوێ دا دەگەڕێت لەگەڵ هاوپەیمانەکانی (ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودی).

کەواتە سیاسەت و ستراتیژیەتی ئەمریکا لەناوچەکە و بەرژەوەندی یە گشتی و تایبەتیەکانی لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی ڕامیاری و ئابوری دا خۆی دەبینێتەوە کە ئەویش پاراستنی ئارامی و ئاسایشی (ئیسرائیل) و (پتڕۆڵ و بەرژەوەندی یەکانی یەتی) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەک چاوی کاڵی ڕۆژهەڵاتی یەکان کاتێکیش ئاسایش لەم ناوچانەدا بەرقەرار دەبێت کە ئەم دووخاڵە بەدەست هاتبن ، ئەگینا پێچەوانەکەی شەڕی ناوخۆیی و بەهاری عەرەبی و تیرۆری کەسایەتی یەکان و شەڕی ووڵاتان و خۆپێشاندان و ناڕەزایی یەکان بەردەوام دەبن تا تێبگەن بەرژەوەندی یەکانمان بکەوێتە مەترسی ئاسایش و ئابوری تان دەکەوێتە مەترسی یەوە .!!!

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations