به‌سه‌ر ئاڵای ئه‌مریكا و ئیسرائیل-دا ناڕۆین

لوقمان غەفوور
13.01.2020

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕووی شه‌قامه‌كانی تاران نه‌خشێنران به‌ ئاڵای ئه‌مریكا و ئیسرائیل تا خه‌ڵكی پیاده‌ هه‌رچۆنێك بێت و بچێت به‌سه‌ر ئاڵای ئه‌مریكا و ئیسرائیل-دا بڕوات و پێی . 

سوكایه‌تی به‌ ئاڵا لای ئه‌مریكی قورسه‌ و باجی قورسیشی هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ دوژمنه‌كانی ئه‌مریكا په‌نا بۆ ئه‌م كاره‌ ده‌به‌ن وه‌ك بڵێی ره‌گی توڕه‌یی ئه‌مریكی پێبگرن. له‌ رواڵه‌تدا ئه‌مریكا ئه‌م ره‌فتاره‌ به‌ ئاسایی وه‌رده‌گرێت به‌ڵام له‌ناوه‌خندا سه‌دان هه‌زار دۆلاری بۆ سه‌رفده‌كات گه‌وره‌یی و پیرۆزی ئاڵا به‌رێكی بهێڵێته‌وه‌.

له‌ رۆژانی پێشوو-دا، له‌ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران دوو ئاڵای گه‌وره‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریكا نه‌خشێنراون تا خه‌ڵك به‌سه‌ریدا بڕوات، به‌ڵام له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ 12ی جێنیوه‌ری خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران، ئاماده‌نه‌بوون به‌سه‌ر ئاڵاكه‌دا بڕۆن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شۆسته‌ی ته‌نیشت ئاڵاكه‌یان كرده‌ رێره‌وی رۆیشتنه‌كه‌یان.
خۆپیشاندەران لەبری ئەوەی پێ بخەنە سەر ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل، ھوتافیان دژی ڕژێمی ئێران. مەرگ بۆ ڕژێم و (بێ شەرەف.. بێ شەرەف) و نەفرەت لە قاسم سولەیمانی، دەڵێنەوە.

خۆپیشاندانه‌كانی ئێران دوای دانپێدانی ئێران دێت كه‌ به‌هه‌ڵه‌ فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی به‌ مووشه‌ك خستۆته‌ خواره‌وه‌. سه‌عات 6:12 سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری فرۆكه‌یه‌كی بیۆنگ 737 له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینییه‌وه‌ به‌ 176 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌ 9 كه‌سیان تیمی فرۆكه‌كه‌ بوون كه‌وته‌خواره‌وه‌ و تێكڕای سه‌رنشینانی نێو فرۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

هیلیل نۆیر پارێزه‌ری نێوده‌وڵه‌تی و چالاكوانی مافی مرۆڤ و هه‌ڵگری دكتۆرا له‌ بورای یاساكانی مافی مرۆڤ، به‌رێوه‌به‌ری ته‌نفیزی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێیوایه‌ ئاماژه‌یه‌كی ته‌واو ئەشکرایە كه‌ خۆپیشانده‌ران و ئێرانییه‌كان بایه‌خ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئومێدیان به‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌ بۆ گۆڕینی دۆخه‌كه‌یان. ئومێد ده‌كه‌ن كه‌ جه‌نگه‌ ترسناكه‌ی ئێران ده‌یه‌وێت له‌ ناوچه‌كه‌ روونه‌دات.

 رۆژنامه‌ی زه‌ هێل بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌سوكاری قوربانیانی نێو فرۆكه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ قسه‌ بۆ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌كه‌ن كاتێك كه‌ ته‌رمی قوربانییه‌كانیان ته‌سلیم كردنه‌وه‌.
له‌نێو ئه‌و فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌ی كه‌ 8ی نۆڤێمبه‌ر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ مووشه‌ك خرایه‌ خواره‌وه‌ 82 هاووڵاتی ئێرانی تێدا بوو.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئێران هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه‌ كه‌ مانگی نۆڤێمبه‌ر له‌ كه‌سوكاری قوربانیانی خۆپیشانده‌رانه‌كانی مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2019یان كرد.

به‌پێی جۆرشه‌لیم پۆست ئێران شه‌وی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی شه‌وی 8ی جێنیوه‌ری، فرۆكه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی وه‌ك (قه‌لغانی مرۆیی) به‌كارهێناوه‌، به‌شێویه‌ك كه‌ ئه‌مریكا نه‌توانێت مووشه‌كی دژه‌ به‌رگری به‌كاربهێنێت بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مووشه‌كانی ئێران له‌ناو خاكی خۆیدا.

هه‌رچه‌نده‌ ئێران له‌ناو خاكی خۆیه‌وه‌ 22 مووشه‌كی ئاراسته‌ی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا كرد له‌سه‌ربازگه‌ی ئه‌لئه‌سه‌د و هه‌ولێر، به‌ڵام كۆی گشتی 11 مووشه‌ك له‌ هه‌ردوو بنكه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌، ئه‌وانی دیكه‌ له‌ ئاسمانی عیراق و ئێران رێره‌وه‌كه‌یان گۆڕدراون ته‌قێنرانه‌وه‌.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations