دۆخی ئەمریکاو ئێران ئالۆزتر دەبێت؟

بڵند نەژاد
11.01.2020

بە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی ترەمپ، دوای هێرشەکەی ئیران بۆ سەر بنکەکانی لە عێراق زیاتر جەخت لەوە کرایەوە ئەمریکا ئێستا دۆخێکی جیگیری دەوێت و نایەوێت دۆخەکە زیاتر بشەلەقێنێ ئەمە بۆ ئێرانیش راستە.

هەردوولا باش دەزانن لەتێکچونی زیاتری دۆخەکە زەرەرمەند دەبن و بەرژەوەندیەکانیان پەکی دەکەوێت، هەردوو وڵات هەوڵی تەواوی بەرژەوەندیەکانیان دەدەن، چ جای ئێستا بیانەوێت پەکی بخەن قسەکانی ترەمپیش دەرخەری ئەو راستیەن  نایەوێ دۆخەکە قوڵتر بکات بەو پێیە هیچ هەرەشەیەکی نەکرد و باسی تۆڵەی نەکردەوە بگرە هەوڵیدا ستایشی گەل و هاونیشتیمانیاینی ئێران بکات بۆ ئەوەی دۆخەکە ئالۆزتر و ناسەقامگیر نەبێت.

ئێران ئەگەر ئەو هەڵوێستەی نەبوایە هاونیشتیمانیانی ئێرانی لێیان قبوڵ نەدەکرد وەک و بینیمان ئەوەی هاونیشتیمانیانی ئێرانی لەرێورەسمی سولەیمانیدا کردیان دەرخەری ئەوەبوو هاوڵاتیان تۆڵەیان دەوێت بۆیە ئەگەر ئەو هەڵوێستەی نەبوایە بە زەحمەت تێدەپەری بەسەر ئێراندا و دۆخی ئێران جۆش و خرۆشی زۆری بە خۆوە دەبینی رەنگبێ تاگەورەبونی زیاتری دۆخەکە برۆیشتایە، بەڵام ئێران بەم هەڵوێستەی هەم گەلی ئێرانی لەخۆی رازی کرد هەم توانی هەیمەنەی خۆی لای هاوڵاتیانی بپاریزێت کە لەژێر پرسیاردا بوو.

ئەمە تەنها چەواشەکاریە بۆ گەلی ئێران، چونکە ئەوەی ئێران کردی لەگەڵ نەکردندا هیچی جیاواز نەبوو بگرە کردەیەکی زۆر بچوک و بێدەساڵاتانە بوو، بەڵام ئەم کردە بچوکە وایکرد هەمیمەنەی هێز بگەرێتەوە بۆ ئێرانیەکان.

لێرەدا بەرژەوەندی ئەمریکا جیاوازە لە بەرژەوەندیەکانی پیشتری خراپ بونی دۆخی ناوچەکە  لە پیشتردا  سودی ڵی دەبینرا وە دەیتوانی برێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی  خۆی ساخ بکاتەوە  و بێجگە لەوانەش بە ئاسان تر سیاسەتەکانی پەیرەو بکات لە رۆژ هەڵاتدا بەڵام ئێستا خۆی بەشێکە لە جەنگەکە بۆیە ئەمە کارێکی پڕ مەترسیە بۆ ئەمریکا تاکو زۆرترینبار هەوڵ دەدات نەچیتە ناو ئەو جەنگەوە، چونکە لێرەدا زیانەکانی زۆرتر دەبن لە قازانج و دۆخەێکی شێواو دێتە پێشەوە کە رەنگە لە داهاتودا بە ئاسانی بۆی کۆنترۆل نەکرێت و نەتوانێت زاڵ بێت بەسر دۆخەکەدا کاتێک ئەمریکا کارێکی لەو شێوەیە دەکات هەموو ئەم پیشهاتانە لەبەرچاو گیراون واتە ئەگەر مەبەستیان نەبێت، دۆخەکە زۆر لەوە زیاتریش قوڵ ببێتەوە ئەوا هەر ناچنە ناو جەنگەوە،  بۆیە ترەمپ زۆر لەهێز و قوەتەوە ئاماژی بەوە کرد بەڵێ چەکی باشیان هەیە، بەڵام نایانەوێ بەکاری بهێنن.

لەم دۆخەدا بەم شێوە هەردوو وڵات بەرژەوەندیەکانی خۆیان پاراست ئەمە تەنها ئاماژەیەک بوو بۆ ئێران بۆ ئەوەی لە رۆژهەڵاتدا جوڵەکانی ریک بخاتەوە و دەست بۆ بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا نەبات و بزانێت کە سنورێک هەیە و نابێت بی بەزێنێ کەمێک دەست و پەنجەی ئێران رێک بکاتەوە لە ناوچەکدا، کە بە شێوەیەکەی زۆر دیار و کاریگەر لە ناوچەکدا بڵاوەی کردوەو لقو پۆپی دروست کردوە  وە ئەمریکا باش دەزانێت بە شەرکردن لەگەڵ ئێران ناوچەکە خراپ دەشێوێ هەژمونی هێزی سونە و شیعەی بۆ رێک ناکرێتەوە و بالانسی هیز تێک دەچێت، ئەمریکا هەرگیز نایەوەێ باڵانسی هێز تێک بچێت لە ناوچەکە و ئێستا ئێران بە دیلی نیە، بە دیل بە واتای هەبونی دەوڵەتێکی شیعەی بە هێز کە باڵانسی هێز لە ناوچەکدا رێک بکاتەوە بۆ ئەمریکا چونکە  وەک دیارە هەموو وڵات و هاودەستە شیعیەکان ئێستا دۆخیان ئەوەندە سەقامگیر نیە تاکو ئێرانیش بونی نەمێنێ و هەژمونی شیعە بەردەوام بێت، ئەمریکا ئەوەندە بێ فکر نیە ئاوا بە ئاسانی ئەم ناوچەیە بە جێ بهێڵی بۆ سونە و دەوڵەتی سعودیە و ئاوا بە ئاسانی بێنە سەر حازری لە رۆژهەڵاتدا  .

زیاتری نوسەر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations