رقی بارەگای بارزانی بۆ تاڵەبانیەکان تازە نیە.!

بەدران محێدین
01.01.2020


بەھادین نوری لە کتێبی بیرەوەریەکانی دەلێت؛- بارزانی داوای بینینی من کردبوو، منیش بە ھاوکاری ھەر دووک ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی ئەحمەد بانیخێلانی و عادل سەلیم بەرەو دیڵمان بەرێکەوتین لە بناری چیای قەندیل کە بارەگای بارزانی لە وەرزی ھاوین لەوێ بوو، گەیشتن و من فەرمووم لە مەلا مستەفا کرد کە بزانم چ کارێکی بە ئێمەیە، گووتی داواتان لێ دەکەم ئەو دووەم بۆ بکوژن، بەھادین نوری دەلێت ئەوانە کێن کە دەبێت بیانکوژین؟ گووتی جەلال تاڵەبانی و ئیبراھیم ئەحمەد، دەلێت:- زۆر ھەوڵمدا تا پەشیمانی بکەمەوە لەو کارە بەڵام بێ سود بوو بۆیە لە کۆتاییدا پێم گووت؛- خۆتان ھێزتان ھەیە و چەکتان ھەیە دەتوانن ئەو کارە بکەن ئێمە نایکەین.

ئێمەی کورد بە درێژایی ئەو مێژووەی ھەمانە باجێکی زۆری خۆ خۆریمان داوە، ھەر لە سەردەمی میرەکانەوە تا شۆرشە یەک لە دوای یەکەکان، بە داخەوە ئەو دەست بادانەوەیە شۆربۆتەوە و تاکو ئێستاش بەردەوامە، ئەگەر نەتوانین رێگری لێ بکەین ئەوە بە دڵنیاوە نەوە لە دوای نەوە باجەکەی دەدات، بە داخەوە لەم پرسە دوژمنانمان سوود بەخشی یەکەمن، لە ھەر پارچەیەکی کوردستان توانیوتانە دەست بخەنە ناو ئەو برینە و بە سوودی خۆیان دەستکاری بکەن.


کۆنگرەی یەکێتی و قۆناغێکی تری ئەو رقە کۆنە کە ھەمیشە بەردەوام بووە کە دەبێت بڵین بە داخەوە چاوەڕوان دەکرا و ھەر بەو شێوەیەش بوو کە ئێستا دەیبینین، عورفێکی سیاسی ھەیە لە ھەر ناوچەیەک و جوگرافیایەک کە حزبێک بۆ خۆ نوێکردنەوە و گۆڕینی بەرنامەکانی کۆنگرەیەک دەبەستێت تێکرای حزبەکان وەک پاڵشتیەکی مەعنەوی پیرۆزبای و راگەیاندنی بۆ کاری ھاوبەش بڵاو دەکەنەوە، لە باشووری کورستان پارتی دیموکراتی کورستان کە یەکەمین حزبیکی ھەڵبژاردنە لەم خولە کە خودی بنەماڵەی بارزانی بەرێوەی دەبەن، ئامادە نەبوون ئەو عورفە سیاسیە جێ بە جێ بکەن، ئەمەش رێک دەگەرێتەوە بۆ مێژووی کۆنە ئەو بنەماڵەیە کە رقێکی ئەستورە وەک میراتێک ماوەتەوە، لە کاتێک وەک سیاسیێکی بەتەمەن و خاوەن حزبێکی یەکەم خودی مسعود بارزانی دەبوو دەست پێشخەری ئەو کارەی کردبایە ھەم بۆ گەیاندنی کاری ھاوبەش لە ئێستادا لەگەر یەکێتی نیشتیمانی لە حکومەتن و ھەم بۆ نەیاران و دوژمانی کورد، لە کاتێک دۆخی عێراق ناجێگرە ئەوەی بارزانی نەیکرد دەبوو بیکردبایە، بەڵام لای تەواوی کوردستانیان ئەوە ڕوونە کە بارزانی نیگەران و بە دڵ نەبوونی ئەنجامی کۆنگرەی یەکێتیە کە رەنگە خۆشی چاوەرێی ئەو ئەنجامە نەکردبایە کە ئێستا بووە بە ئەمری واقع، خاوەنی ئەو جۆرە بیرکردنەوانەن بۆیە نەچوونە پێشی دۆزی کورد بە پێچەوانەوە بۆتەوە رۆژ بە رۆژ دەگەرێینەوە بۆ داوە، ھیوادارین سەرکردایەتی ئێستایی یەکێتی رەچاوی مێژوو و رقی کۆن بکەن، بۆیە پێویستە بە تین و گوڕتر بن بۆ کوردستان و نیشتیمان.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations