چاکسازیەکەی مسرور بارزانی!

بەدران محێدین
12.12.2019

عەڵائەدین سوجادی لە کتێبی ڕشتەی مرواری دەگێرێتەوە دەڵێ؛- 
پیاوێک ھەبوو ناوی رەسو ئاغای مەنگوڕ بوو، ھەموو ئیشێکی خراپی دەکرد، جارجاریش چەند  نوێژێکی دەکرد، پێیان گوت رەسو ئاغا  ئەو نوێژان بۆچی دەکەی؟گووتی؛- کورە نەوەک ئەو مەلایانە ڕاست بکەن کە دەڵێن رۆژی قیامەت ھەیە، با ئەوەشم بەدەستەوە بێت، ئەو چاکسازیەی ئەو حکومەتەی ئێمەش باسی دەکات تەنیا بۆ ئەوەیە بە خەلک بلێن ئێمەش چاکسازی دەکەین، باسی کردنی بەو شێوەی گەرمە لە ترسی شەقام و قیلیشانەوەیە لەو کاتەی کە شارەکانی ناوەراستی عێراقی گرتۆتەوە.

چاکسازی بە زمانە فەرھەنگیەکەی بەو شێوەیە پێناسە کراوە، شۆرشێکی سپیە، پێچەوانەی ھەموو شۆرشەکان بە مەدەنی بوون دەکرێت، تەواو پێچەوانەی شۆرشی چەکداریە کە لە سەرەوە بۆ خوارەوە دەست پێ دەکات، چاکسازی کردن لە فەرھەنگی سیاسی کرداری کەسانێک دەبێت ئەوەندە پاک بن لە گەندەڵی بێ ھیچ توندو تیژیەک بتوانن چاکسازی بکەن.

چاکسازیەکەی مسرور بارزانی کە میدیا خۆیەکانی و سێبەرەکانی وەک ئەوە باس دەکەن ھەنگوینان لە دار خورما دۆزیبێتەوە، ئاخر باس کردنی چاکسازیەک لەو شێوەیە چ سودێکی ھەیە؟ ئەوەی ئەوان باسی دەکەن ھیچ بوونێکی نوێ نیە، تاکی کوردستانی باشور تاکو ئێستاش نازانێت بووجە و داھاتی ھەرێم چێ بەسەر دێت.

تەنانەت خودی مسرور بارزانی لە کوێ کامێرایەک وەستا بێت و دێت دەلێت؛- گەندەلی ناھێلین و خەریکی چاکسازی راستەقینەین، ئاخر جەنابی سەرۆک حکومەت ئەو گەندەیلەیی باسی دەکەی کە پێش تۆ ھەبووە مێژووەکەی سەردەمی سۆمەڕیەکان نیە، ئەوەندە لە مێژ نیە ئامۆزاکەت و باوکت حوکمڕانی ئەو ھەرێمەیان دەکرد، جا چ پاک یان پۆخڵ ئەوە پەرێزی خۆتان و بنەماڵەکەتانە چ پێویست دەکات بێت بە ئێمەومانانی بفرۆشیتەوە، دواتر ئەگەر زۆرکردنی دەوامی فەرمانبەری بێ مووچە و باس نەکردنی قەرزەکان چاکسازی بێت، ئەی بیرە نەوتەکانی عەین زالە و بوجەی زەبەلاحی کەناڵی ئاسمانی چیە؟ ھەر زۆر بە جدی ئێوە لە دیدی کادیرانی خۆتانەوە سەیری خەلک دەکەن کە دێن ئەو جۆرە قسانە دەکەن؟ سەرۆکی ھەرێمکەی چاو لە دەست وەزارەتێکی بەغدا، چاکسازی راستەقینە سەرەتا لە خۆتانەوە دەست پێ بکەن، ئێوە دەست ھەڵگرن لە گەندەڵی ھیچ تاکێک نە دەتوانی نە توانایی ھەیە گەندەڵی بکات، کورت و پوخت خۆت و تەواوی حزبەکەت سەری مارەکەن لەو پرۆسە پیسەی گەندەڵی.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations