بەغداو ھەولێر، گەڕان بەدوای سەقامگیریی

سەرتیپ جەوهەر
28.10.2019

پێدەچێت دۆخی عیراق لەوە ئاڵۆزتر بێت کە لەبەشێک لەمیدیاکانی عیراق و لەسەر زاری لێپرسراوان دەیبیستین. سروشتی پێکھاتەی ئەم وڵاتەو ھەڵکەوتەی جوگرافیاکەی و سامانە سروشتییەکەی ھەیەتی، ھەمووی بەسەر یەکەوە، ئەو وێنەیەی ئێستای لێدەکەوێتەوە کە ئێستا لەشەقامی بەغداو شارەکانی دیکەی عیراق دەیبینین.

دەتوانین چەند ھۆکارێکی سەرەکی بۆ دروستبون و بەردەوامیی گرژییەکانی ئێستای عیراق دەستنیشان بکەین، دیارترینیان بەرزبونەوەی داواو خواستی خۆپێشاندەرانە لەحوکمڕانانی عیراق، واتە خواستی خۆپێشاندەران لەچاکسازییکردن تێپەڕیوەو رۆژ دوای رۆژ زیاتر دەبێت. ئێستا داوای رۆیشتنی تەواوی کاربەدەستان و دەستەبژێری سیاسی دەکەن! ئەمە وایکردووە ململانێی ناو ماڵی شیعە زۆر توندتر بێت لەپێشترو ھەمووی دەیەوێت خۆی بەدوربگرێت لەو دۆخەو سواری شەپۆلی ناڕەزاییەتیەکان ببێت و وەک خۆپێشاندەران داوای چاکسازیی دەکات.

لەکاتێکدا ئەو دۆخەی ئێستای عیراق پێی گەیشتوە لەگەندەڵی و خراپی خزمەتگوزاریی و گوزەران، ئەو دەستەبژێرەی (شیعە) لێی بەرپرسن کە لەدوای روخانی سەدام حوکمڕانی عیراق دەکەن. باشترین بەڵگە بۆ ئەو راستییەی کە ململانێی ناو ماڵی شیعە بەشێکە لەھۆکارەکانی گرژبونی دۆخی ئەمنی عیراق، دەبینین خۆپێشاندان و گرژییەکان بەشێک لەناوچەکانی بەغداو شارەکانی باشوری عیراقی گرتۆتەوە کە زۆینەی رەھای شیعەن، بەڵام شارە سوننە نشینەکان و ھەرێمی کوردستان خۆپێشاندان و گرژیی نەگرتۆتەوە.

ئەم تێبینی و سەرنجانەی یەکێتی و جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکەی لەلایەن پارتییەوە لەکاتێکدایە کە پێویستە کورد خۆی بۆ دۆخی گرژی عیراق ئامادە بکات، 

یەکێکی دیکە لەھۆکارەکان دەستوەردانی دەرەکییە، واتە ھەم دەستوەردانی وڵاتانی دراوسێ، ھەمیش ئەو ململانێیەی نێوان ئەمریکاو ئێران راستەوخۆ لەناوخۆی عیراق رەنگی داوەتەوە. بێگومان ئەم ململانێیە لەسەر حیسابی ئاسایش و سەقامگیریی عیراقە، تا ئەو ململانێیە بەردەوام بێت، زەحمەتە عیراق سەقامگیر بێت. دەتوانین بڵێین ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتیی ژانی گرتووە، لە لوبنان و سوریاو عیراق گرژیەکان زیادی کردووە، ھەموو ئەو گرژیانە ھۆکارە سەرەکییەکەی دەرەنجامی ململانێ ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەکانە. 

دۆخی حوکمڕانیی عیراق ناسەقامگیرەو خەریکە بەرەو ئاراستەیەکی دیکە ببرێت و بخلیسکێت، لەپاڵ عیراق دۆخی ھەرێمی کوردستانیش جێی نیگەرانییەو ھێشتا دڕدۆنگی زۆر ھەیەو جێی خۆی نەگرتووە. ئەوەتا ماوەی زیاتر لە ١٠٠ رۆژەکەی بەشێک لەلایەنەکان باسیان دەکرد تێپەڕیوە کەچی ھێشتا ئەو رێککەوتنانەی لەنێوان لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت مۆرکراوە، وەکو خۆی جێبەجێنەکراوە!

وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت دانیشتوون و ھەموو گازندەکانی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی بەمەسرور بارزانی گەیاندووە

لەمڕۆژانە وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت دانیشتوون و ھەموو گازندەکانی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی بەمەسرور بارزانی گەیاندووە، لەوەی وەزیرەکانی یەکێتی وەکو پێویست دەسەڵاتیان نییەو ئەو بۆشاییانەی بەر یەکێتی کەوتوون پڕ نەکراونەتەوەو پارتی رێگریی بۆ کاندیدانی یەکێتی دروستدەکات. ھەروەک پرسی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ ناوچەکان و چاککردنی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ووردەکارییەکانی دیکەیان پێگەیاندووە.

ئەم تێبینی و سەرنجانەی یەکێتی و جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکەی لەلایەن پارتییەوە لەکاتێکدایە کە پێویستە کورد خۆی بۆ دۆخی گرژی عیراق ئامادە بکات، بەتایبەت خۆ ئامادەکردن بۆ ھەر ئەگەرێک سەبارەت بەدۆخی ناوچە دابڕێنراوەکان. 

یەکێکی دیکە لەئەگەرەکانی دوو مانگی داھاتوو، بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانە لەلایەن عیراق بەھۆی رێکنەکەوتنی ھەرێم و بەغدا، ئەمەش دۆخێکی گران دەھێنێتە پێشەوەو بێگومان ئەوانە "زۆربەی" بەرپرسێتی دۆخەکە ھەڵدەگرن کە دەستیان بەسەر موقەدەرات و بڕیاری ھەرێمدا گرتووە، ئەوانە بەتەنھا نین لەم لێپرسراوێتیە، بەڵکو ئەوانەش لێی بەرپرس دەبن کە بێدەنگ یان رێخۆش دەکەن بۆ ئەو دۆخە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations