کێ ،کێی بەکارهێنا !..

نیاز حامید
21.10.2019

وەفدێک لە روسیا ، یەکێکی دیکە لە ئەمەریکایە، چی دەکەن؟

پارساڵ دیسان وتارێکم بەم ناوەڕۆکە نوسی ، هێشتا ئەم رووداوانەی ئێستاش لە گۆڕێ نەبوو ، نالێم هەرگیز دەتوانم پێشهاتەکان بخوێنمەوە ، بەڵام هەر کەسێک کارەکتەرە گرنگەکانی ناسی ، ئیدی دەتوانێت ، تارادەیەک پێشبینیی بکات .

لە کۆتایی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤دا ، ئەمەریکا بڕیاریدا پشتیوانی لە شەرڤانانی ئازادی بکات ، شەرڤانان داوایان نەکرد بوو ، لێ ئامانجی پیرۆزیان لە شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش، ئۆبامای ناچارکرد پشتیوانیان لێ بکات.

ئەمەریکا راکێشرایە ناو شەڕەکە ، شەرڤانان بۆ ئەوەی رۆژئاڤا و بارۆس بەدەردی شنگال نەچێت ، باشترین سوودیان لە پشتیوانی و هاوکارییەکانی سەربازیی ئەمەریکا وەرگرت. لە ئاسمان پشتیوانی لە ئازادکردنی ناوچەکان دەکرد ، لەسەر ئەرزیش کۆمەک و راوێژکاریی و راهێنان.

کورد وەک پێشەنگی گەلانی بارۆس ، بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەم شەڕەیان کرد ، بەڵام لە دەرئەنجامدا بەڵایەکی گەورەیان لە کۆڵ ناوچەکە و جیهان کردەوە

کەواتە ئەوەی بەکارهێنران و سوودیان لێوەرگیرا ، خودی ئەمەریکییەکان بوون ، قەسەدە، یەپەگە ویەپەژە و دام ودەزگاکانی خۆسەری باشور بەباشترین شێوە ، ئەمەریکایان بەکارهێنا.

کورد وەک پێشەنگی گەلانی بارۆس ، بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەم شەڕەیان کرد ، بەڵام لە دەرئەنجامدا بەڵایەکی گەورەیان لە کۆڵ ناوچەکە و جیهان کردەوە.
یانزە هەزار شەهید و ٢٤ هەزار بریندار لەم شەرە دژوارە دژی تیرۆریستانی داعش درا ، کە نیوەی لە پێکهاتەی عارەبن ، ئەوانیش قوربانی زۆریاندا لە پێناو ئازادیدا، ئەم خوێنە لە پێناو ژیانێکی نوێ ،بۆتە پردی بەهێزی نێوان پێکهاتەکان .

هێشتا ئیدراەی خۆسەریی و قەسەدە دوای کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمەریکا و هەڕەشە و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر بارۆس ، ئەمەریکا بەکاردەهێنێت ، کە پێموایە سیاسەتێک و دیپلۆماسیەتیەکی باش پیادە دەکەن ، ئێستا وەفدێکی باڵای بارۆس لە واشنتۆنە.

هەموو ئەو هەوڵ بەکاربردنانەی ئەمەریکا وروسیا ، دەرئەنجامیشی نەبێت ، کۆتایی دنیا نییە ، چونکە بڕیار نییە تا دنیا دنیایە چاو لە دەرەوە بین تا بمان پاریزن

هەر ئیدارەی خۆسەری بارۆس دیسان ، دەیەوێت بۆ رێگەگرتن لە پاکتاوی رەگەزی ئەردۆگان بۆ کوردان ، روسیا بەکاردەبات، ئێستا وەفدێکی بالای بارۆس لەوێدایە بۆ گفوگۆ و چۆنیەتی پاراستنی ناوچەکەیان.

ئەگەر هەموو ئەو هەوڵ بەکاربردنانەی ئەمەریکا وروسیا ، دەرئەنجامیشی نەبێت ، کۆتایی دنیا نییە ، چونکە بڕیار نییە تا دنیا دنیایە چاو لە دەرەوە بین تا بمان پاریزن .

لە کۆتیایدا ، سەرکەوتن و بنکەوتن و هەلسانەوە ، رووەتی شۆڕشە ، نابێت بۆ ئێمە نامۆ بێت .وەک لە پێشەوە ئاماژەمان پێدا ، هێزی جەوهەری مانەوەی ئەم ستاتیۆیە لە سەر بناخەی باوەڕ بەخۆبوون و ئیرادەی سەربەخۆ دورست بووە ، بۆیە کشانەوەی ئەمەریکا وهاتنی روسیا ، پەلامارەکانی تورکیا ، لەو چوارچێوەاد دەبێت خوێندنەوەیان بۆ بکریت..ئەو هێزەی بارۆس هەیەتی هێجگار گەورەیە، دەبێت پشتیوانی لێ بکەین.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations