ئایا ڕێكەوتنەكە لەبەرژەوەندی كوردە ...

سەنگەر سەیدقادر
18.10.2019


لەسەر (ڕێكەوتنەكەی) توركیا و ئەمەریكا:  ئەم ڕێكەوتنە یان ڕاستر ئەوەیە ناوی ئاگربەستی لێبنێین چونكە ڕێكەوتن نیە بەمانا دبلۆماسی و سیاسیەكەی ئامانج لێی ڕاگرتنی شەڕە وەك دەستپێكێك بۆ دانوستان و گفتووگۆ لەنێوان سوریای دیموكرات و توركیادا بەسەر پەرشتی  ئەمەریكا

 بۆیە ئێستا هەر شیكاریەك لەسەر سود و زیانەكانی بكرێت هەڵەیە چونكە ڕێكەوتن نەكراوە لەسەر ناوچەی ئارام، بەڵكو پرسی سنوری ناوچەی ئارام شێوازەكەی بابەتی دانوستانە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە.( ئەوەی قسە ئەكات لە سەر سود و زیانەكانی تەنها قسەی گیرفانە هەندیكان بۆ شكاندنی ڕۆژئاوایە و بەشەكەی تر بۆ دڵخۆشكردنی خەڵكە بەشتێك كەبوونی نیە)

 ئاگربەست جێگای دڵخۆشیە و گرنگە بەڵام بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێكەوتنەكە دەبێت چاوەڕێی قۆناغەكانی جێبەجێكردن و دانوستانەكان بكەین و لەسەر بنەمای دەرهاویشتەكانی سودی زیانەكانی هەڵبسەنگێنین نەك ئێستا لە خۆڕا بە شكست یان سەركەوتن پێناسەی بكەین

هەرچی هەڵوێستی ئەمەریكایە ترەمپ وەك پاڵەوان خۆی نیشاندا و لە وتاری ئێستایدا ڕایگەیاند كارێكی مەزنمان كرد و كۆتایمان بەشەڕ هێنا، بەڵام دیموكراتەكانی كۆنگرێس و نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بەشێك لە د
كۆماریەكان دژی ڕێكەوتنەكەن و پێیان وایە ترەمپ تەنازولی زۆری بۆ ئەردۆگان كردوە و بەردەوام دەبن لەسەر دەركردنی یاسای سزادانی توركیا و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەسوریا

ڕاگەیاندنی  ئاگر بەست بەمانای كۆتای فشارەكانی سەر ئەردۆگان و توركیا نایەت بەڵكو كۆنگرێسی ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا سورن لەسەر سزادانی ئەردۆگان و بەردەوامی فشارەكان بۆسەر توركیا چونكە وەك بەشێك لە سیناتۆرەكانی دیموكرات و كۆماریەكان ڕایانگەیاندووە كە ئاگر بەست ڕێگر نابێت لە بەردەم سزادانی ئەردۆگاندا چونكە تاوان و دەستدرێژیەكی گەورەی كردوە و دەبێت سزابدرێت بۆئەوەی دووبارە نەبێتەوە

لەسەر ئاستی ڕۆژ و توركیاش هێزەكانی سوریای دیموكرات پێشوازیان لە ئاگر بەستەكرد و پابەندبوونی خۆیان بە ڕێكەوتنەكەوە ڕاگەیاند، لەسەر ئاستی توركیاش ئەردۆگان دەیەوێت (ڕێكەوتنەكە) وەك سەركەوتن  نیشان بدات بەڵام پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان و شەقامی توركی ڕێكەوتنەكە بەشكست و تەنازولكردن بۆ فشاری ئەمەریكا ناودەهێنن

تێبینی/ ترەمپ ئێستا لە تەكساسەوە ڕایگەیاند ( ویستم بۆخۆیان كەمێك شەڕ بكەن دواتر لەیەكیان جیابكەینەوە) ئێمە بە كەڵەشێر تێگەشتوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations