وەزیری ئەوقاف دەتوانێت کارێکی مێژووی بکات...

ئيبراهيم علی
10.10.2019

هەموو رۆژانێکی هەینی وەزارەتی ئەوقاف تەوەری وتاری هەینی بۆ وتاربێژانی مزگەوتەکان دیاری دەکات... هیوادارم وەزیری ئەوقاف فەرمان بەهەموو مەلاکانی هەرێم بکات بەیانی لەتەواوی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان سورەتی نصر بخوێندرێت وەک پاڵپشتییەک بۆ کوردانی رۆژئاوا... 

هەموو دەقە قورئانییەکان پشتیوانین لەمەزڵوم، نەک زاڵم. بەڵام ئەوە زاڵمێکی وەک ئەردۆگانە دەقە قورئانییەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردێنێت هاوشێوەی سەددام. دڵنیاشم زاڵمان چارەنوسیان هاوبەشەو ئەردۆگانیش هاوشێوەی سەددام دەبێت. 

بەڵام گرنگە ئێمەی مەزڵوم بتوانین هاوکاری یەکتر بین... ئاخر حکومەتی هەرێم زۆر ئاسان دەتوانێت پشتگیری کوردانی رۆژئاوا بکات لەم رێگایانەوە:

یەکەم: راگرتنی نەوت و نەفرۆشتنی نەوت لەرێگەی تورکیا. تا تورکیا ناچار دەبێت هێرشەکەی رابگرێت... ناکرێت ئەردۆگان بەپارەی نەوتی هەرێم تانک و تۆپ و تەیارە بکڕێت بۆ قڕکردنی کوردانی رۆژئاواو تۆش لێرەوە لەمیدیاکانەوە فرمێسکی تیمساحی برێژی...

دووەم: هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کەمپی مەخمور.

سێیەم: وەزیری ئەوقاف بیکات بەواجب بەسەر مەلاکانەوە لەبڵندگۆی مزگەوتەکانەوە سورەتی نصر بخوێنن وەک وەڵامێک بۆ مەلاکانی تورک.

زیاتری نوسەر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations