كاریگەری دۆخی عێراق لەسەر هەرێم

شادمان مەلا حەسەن
05.10.2019

دۆخی عێراق جۆرێكە لە هاوشێوەی دۆخی  جەزائیر و سودان خەلكەكەیان نەچوونەوە مالەوە تاكو  حكومەت و سەرۆكەكانیان رووخاند, حكومەتی تازەیان دامەزراند. 

ئەوەی بەغدا هەروا گەورە دەبێت, كوتلە سیاسیەكان زۆربەیان خۆیان دەخەنە ژێر سێبەری خۆپیشاندەران. بۆیە خۆپیشاندان بەردەوام دەبێ و فراوانتریش دەبێ ,ئەنجامەكەی لەوانەیە ئەم پەرلەمان و حكومەتە لەكاربخرێ و حكومەتێكی تر بێتە جێگای كە كار بەم دەستوورە نەكات.

ئەوكات مەرگی هەرێمی كوردستان تەواو نزیك دەبێتەوە .چونكە شەقامی عیراق زۆر بارگاوی كراوە لەسەر هەرێم بەهۆی تەسلیم نەكردنی نەوت و ریفراندۆم. 

چونكە ریفراندۆم گەورەترین بەلگەی بەخشراوی قانوونیە بۆ دەسەلاتدارانی عێراق كە كورد ئەو مافە دەستوریانەی هەیبوو نەیمینێ , ئەوەی پێیدەوترێ سەركردایەتی سیاسی كورد تاوانباری ئەم دۆخەن.
هیوادارم پێشبینیەكەم وادەرنەچێ, بەڵام ئاراستەی روداوەكان بەم شێوەیە كەوا هەرێمی كوردستان دەكەوێتە لێواری مان و نەمان.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations