هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غداد ناكات

ئارام هادی
03.10.2019

حكومه‌تى هه‌رێم دوودڵه‌ له‌ ڕاده‌ستكردنى نه‌وت به‌بغداد, چونكه‌ هه‌رێم پێى وایه‌ به‌پێى نرخى ئێستاى نه‌وت گه‌ربێت و بغداد بودجه‌ش نه‌نێرێت ده‌توانێت سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانى دابین بكات, به‌ڵام ئایا نرخى نه‌وت تاسه‌ر به‌م جۆره‌ى ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌؟, ئه‌مه‌ش هه‌رێمى دوودڵ كردوه‌ له‌دان و نه‌دانى نه‌وته‌كه‌ى به‌بغداد. 

له‌ئێستادا عیراق گڵۆڵه‌ى له‌ لێژیه‌، به‌هۆى په‌یوه‌ندى شیعه‌كانى عیراق به‌ ئیرانه‌وه‌ واده‌كات كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عیراق نیگه‌ران بن, هاوكات بارى ناجێگیرى كه‌نداوى عه‌ره‌بى به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ئیران و له‌ ئه‌گه‌رى ڕوودانى جه‌نگیشدا قورسایى جه‌نگه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌روى هورموز, گه‌ر ئه‌م جه‌نگه‌ش ڕووبدات ئه‌وا عیراق له‌ كه‌نداوى عه‌ره‌بیه‌وه‌ ناتوانێت دڵۆپێك نه‌وت بفرۆشێت.


هۆكارێكیتر ئه‌وه‌یه‌ لایه‌نى كوردى پێى وایه‌, له‌ئێستادا عیراق گڵۆڵه‌ى له‌ لێژیه‌، به‌هۆى په‌یوه‌ندى شیعه‌كانى عیراق به‌ ئیرانه‌وه‌ واده‌كات كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عیراق نیگه‌ران بن, هاوكات بارى ناجێگیرى كه‌نداوى عه‌ره‌بى به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ئیران و له‌ ئه‌گه‌رى ڕوودانى جه‌نگیشدا قورسایى جه‌نگه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌روى هورموز, گه‌ر ئه‌م جه‌نگه‌ش ڕووبدات ئه‌وا عیراق له‌ كه‌نداوى عه‌ره‌بیه‌وه‌ ناتوانێت دڵۆپێك نه‌وت بفرۆشێت, ئه‌مه‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر عیراقیش زیادكردوه‌ و به‌م دواییانه‌ عیراق له‌ڕێگه‌ى ئه‌رده‌نه‌وه‌ نه‌وتى هه‌نارده‌ كردوه‌ و ئێستاش به‌نیازه‌ له‌ڕێگه‌ى سوریاوه‌ نه‌وت بگه‌یه‌نێته‌ شارى ته‌رابلوسى لوبنان, هه‌رێم پێشى وایه‌ به‌ته‌نها ئه‌رده‌ن و لوبنان ناتوانن پێداویستیه‌كانى عیراق له‌ فرۆشى نه‌وت پڕبكه‌نه‌وه‌ و له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ عیراق پێویستى به‌ هه‌رێم بێت تانه‌وته‌كه‌ى له‌ خاكه‌كه‌یه‌وه‌ بنێرێته‌ توركیا. 
له‌لایه‌كیتره‌وه‌ فشارى توركیاش له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه‌ كه‌ نه‌وت ڕاده‌ستى بغداد نه‌كات كه‌ به‌واتاى نه‌گه‌یشتنه‌ به‌ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانیترى به‌رده‌م هه‌ولێر و بغداد, توركیا باش ده‌زانێت له‌ نه‌گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و بغدادیش هێنده‌یتر كێشه‌كانیان قوڵترده‌بنه‌وه‌ و ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیسته‌مى فیدراڵى (هه‌رێمى كوردستان)ى لێده‌كرێت له‌لایه‌ن بغداده‌وه‌, ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ بۆ توركیا خۆشترده‌كات تا پیلانه‌كانى له‌ باشورى كوردستان جێبه‌جێبكات و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌رنه‌خشه‌ى خۆى به‌پێى به‌نده‌كانى ڕێككه‌وتننامه‌ى (میساقى میللى).

ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت كه‌ عیراق بێ خه‌تابكات, ئه‌وانیش لایه‌نێكن له‌ نه‌گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن و تائێستا مادده‌ى140ى ده‌ستووریان جێبه‌جێنه‌كردوه‌ و هه‌وڵى سه‌قامگیریان له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان نه‌داوه‌, سه‌ربارى ناكۆكیه‌كانى ناوماڵى كورد ئه‌وانیش ڕێگرن له‌ دانانى پارێزگارێكى كوردى بۆ كه‌ركوك. 
بۆ هه‌رێم بابه‌ته‌كه‌ ئاڵۆزنیه‌ و ئاسانه‌, به‌ڕێوه‌بردنى میلله‌تێك و حوكمڕانى سیاسى له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و چاوه‌ڕێكردنى گۆڕانكاریه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ڕێوه‌ناچێت, پێویستى به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و بڕیارى ئه‌قڵانیه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ دۆخى (سیاسى. سه‌ربازى. ئابورى. جوگرافى)ناوچه‌كه‌ ئه‌مه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كى وردى ده‌وێت بۆ بڕیاردان نه‌ك وه‌ك ڕابردوو له‌سه‌ر قسه‌ى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كان كه‌ سابونى خسته‌ ژێرپێى هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و هه‌رێمى خسته‌ دۆخێكه‌وه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت نه‌یتوانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بدات. 
سه‌ربارى هاتوچۆى شانده‌كانى هه‌رێم و بغداد بۆلاى یه‌كتر به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتنێكى گشتگیر له‌سه‌ر پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیان, به‌ڵام هه‌رێم ئاماده‌نیه‌ نه‌وت ڕاده‌ستى بغداد بكات, له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غداد ئاماده‌نیه‌ به‌بێ ڕاده‌ستكردنى بڕى نه‌وتى دیاریكراو به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم بنێرێت,ئێستاش هه‌ریه‌كه‌ بیانو به‌یه‌كتر ده‌گرن و هه‌رێم داواى بودجه‌ى بڕاوى ساڵانى ڕابردوو ده‌كات و بغدادیش سه‌ربارى داواكردنى بڕى نه‌وتى دیاریكراو داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى باجو داهاتى نه‌گه‌ڕاوه‌ى 15ساڵى ڕابردوو له‌ هه‌رێم ده‌كات.

هه‌رێمى كوردستان گه‌ر مه‌به‌ستى بێت, كارتى دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ عادل عبدالمهدى به‌كار بهێنێت بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن ئه‌وا سه‌رده‌كه‌وێت چونكه‌ ئه‌م سه‌رۆك حكومه‌ته‌ى ئێستاى بغداد له‌به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانى كورد زیاتر بۆ كورد دڵسۆزتره‌, گه‌رنا ئه‌وا ساڵى 2020ده‌بێته‌ ساڵێكى پڕقه‌یرانى (سیاسى. ئابورى. جوگرافى. سه‌ربازى) له‌نێوان هه‌ولێر و بغداد و ئه‌گه‌رى ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كیش هێنده‌یتر به‌هێزده‌كات.


copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations