کابینەی نۆی یاریدەران!

بەدران محێدین
28.09.2019

لەسەردەمی شۆرشی ئەیلولەوە تا ئێستاش ئالۆزیەکانی ناو پارتی و بنەماڵەی بارزانی هەمیشە بەرەو قووڵ بوونەوە بووە.

ئەوکاتەی باڵی مەکتەب سیاسی رۆژ بە رۆژ لەگەڵ ماڵی بارزانی گرژیەکانیان بەرەو زیاد بوون دەچوو، مام جەلال لە کۆبونەیەک دەڵێت:

 با ئێمە دەست پێشخەری ئاشتی بکەین تا حکومەتی عێراق نەتوانێت سوود لەو ئالۆزیانە ببێنێت، شەھید سەعدی گچکە وەک نوێنەری خۆیان دەنێرنە بارەگای ئەوکاتی بارزانی بۆ چارەسەری کێشەکان، لەوێ ئیدریس بارزانی دەڵێت: 
بە جەلال بڵێ تا یەک مرۆێ بارزانی ھەبن دەسەڵات لای ئێمە دەبێت قبولی دەکەن ئەوھایە قبولی ناکەن لە کوردستان جێگاتان نابێتەوە! شەھید سەعدی گچکە زۆر بەو قسانە توڕە دەبێت، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ لای مام جەلال دەڵێت: مام جەلال، ئەوانە ئامادەنین رێک بکەون نازانن رێککەوتنیش چیە.

رەنگە لە ھەر لایەنێکی بەشداربوو لە حکومەت هێڵێک هەبێ بێدەنگ بێ بەرانبەر هەڵس و کەوتی پارتی و مەسرور بەڵام بە ھەمان شێوە لایەنێکی بەھێزتر ھەیە بۆ قبوول نەکردنی کار کردن بەو شێوەیە

سەرەتایی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆی ھەرێم، مەسرور بارزانی ھەمان مێژووی بنەماڵەکەی بۆ ھەموو ئەوانەی لەو حکومەتە بەشدارن دووبارە کردووە بەبێ ئەوە بگەرێتەوە بۆ ھیچ خالێکی یاسایی و سیاسی، بێ دەنگی لایەنەکانیش دەرفەتێکی باشی بۆ خودی مەسرور بارزانی رەخساندووە، کار کردنیش بەو شێوەیە زیاتر کار بۆ دەسەلات فراوانی باڵە ئەمنیەکەی ناو پارتی دەکات.

بێ دەنگی لایەنەکانی ناو حکومەت و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەتایبەتی بەرانبەر بە ڕەفتاری مسرور بارزانی، تەواوی خەڵکی کوردستان خەریکە بەرەو بێ ھیوایی تەواو دەبات.

 ئەگەر پارتی و مسرور بارزانی بەردەوامبن لەو حساب نەکردنە بۆ رێککەوتنە یاسایی و سیاسیەکان دەرئەنجامی کارەکانیان باش نابێت. رەنگە لە ھەر لایەنێکی بەشداربوو لە حکومەت هێڵێک هەبێ بێدەنگ بێ بەرانبەر هەڵس و کەوتی پارتی و مەسرور بەڵام بە ھەمان شێوە لایەنێکی بەھێزتر ھەیە بۆ قبوول نەکردنی کار کردن بەو شێوەیە لە حکومەت.

ئەوانە نازانن نە رێککەوتن چیە نە تەباییش، کەوایە دەبێت ئێمەومانان چاوەڕێ بین، ئاخۆ لە کوێ ئەو ناڕەزاییە دەگاتە لوتکە و بە کابینەی یاریدەران، چونکە حساب نەکردن بۆ تەواوی وەزیرەکان جگە لەوانەی لەسەر پارتی ماڵن

وەک شەھید سەعدی گچکە وتەنی: 

ئەوانە نازانن نە رێککەوتن چیە نە تەباییش، کەوایە دەبێت ئێمەومانان چاوەڕێ بین، ئاخۆ لە کوێ ئەو ناڕەزاییە دەگاتە لوتکە و بە کابینەی یاریدەران، چونکە حساب نەکردن بۆ تەواوی وەزیرەکان جگە لەوانەی لەسەر پارتی ماڵن، ئەوانەی تر ھیچ کامیان بە قەد فەرمانبەری  راوێژکارێک دەسەڵاتدارنین تەنانەت بە خودی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتیشەوە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations