لێکەوتەکانی ڕیفراندۆم

ئارام هادی
25.09.2019

٭ڕیفراندۆم مافی سروشتی کوردە، کەلێوەی دەستی بگات بە سەربەخۆیی، بەڵام هەڵبژاردنی کاتەکەی هەڵەبو، لەکاتێکداکرا عیراق براوەی شەڕی داعش بو قورسایی خۆی بەدژی ڕیفراندۆم تەرخانکرد، ئیران و تورکیاش لەوپەڕی بەهێزیدابون و دژایەتی خۆیان ئەنجامدا، هەرچی پەیوەندی بەدەسەڵاتی بەشار ئەسەدیشەوە هەیە بەهۆی پشتیوانی ڕوسەکان لەئاسمان و ئیران لە زەوی، مانەوەی مسەوگەرکردبو، ئەمریکا و ئەوروپاش باش دۆخەکەیان خوێندبۆیەوە ڕۆڵی ئامۆژگاریکەریان بینی لەپەشیمان کردنەوەی بارزانی و دانی چەندین بەڵێننامەی سەرکاغەز!!، بەڵام سەرباری ئەمانە ڕیفراندۆم لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامدرا.

یفراندۆم سەرکردایەتی سیاسی کوردی لە کێبڕکێی سیاسیە یەکەمەکانی عیراقەوە هێنایە ئاستێکی نزم، کە ئێستا کێبڕکێ لەگەڵ ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک دەکەن، هاوکات لەسەردانی وەزیری دەوڵەتە زلهێزەکانەوە کوردی هێنایە ئەو ئاستەی دەروازە سنوریەکان و ئاسمانی لێ داخرا

٭ڕیفراندۆم هێندەیتر لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی لێکترازان، ناوماڵی کوردی لێکهەڵوەشان، کوردی بۆ چەند دەیەیەک لە پرۆژەی هاوبەش دوورخستەوە، لەلایەکیتر متمانەی خەڵک و هێزە کوردیەکانی نەهێشت، بوە هۆی دروستبونی ئاڵۆزی لەنێوان حزبەکانی هەرێم و هێزە عیراقیەکان کە بەشێک لەو هێزانە بە دۆستی مێژوویی و ستراتیژی دادەنران، ئاڵۆزی زیاتر لەنێوان حکومەتەکانی هەرێم و بغداد سەریان هەڵدا، پایەکانی پێکهێنانی عیراقی تەوافقی لاوازکرد، هاوکات دوژمنەکانی کوردی لێک نزیک کردەوە و بوە هۆی بەستنی چەندین ڕێککەوتنی نێوانیان بەدژی هەموو کورد کەدواتر لەدەستدانی کەرکوک و لەڕۆژئاواش عەفرینی لێکەوتەوە، وڵاتە دۆستە جیهانیەکانیشی لێ دوورخستینەوە و لێمان ڕەنجان!!.

٭ڕیفراندۆم سەرکردایەتی سیاسی کوردی لە کێبڕکێی سیاسیە یەکەمەکانی عیراقەوە هێنایە ئاستێکی نزم، کە ئێستا کێبڕکێ لەگەڵ ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک دەکەن، هاوکات لەسەردانی وەزیری دەوڵەتە زلهێزەکانەوە کوردی هێنایە ئەو ئاستەی دەروازە سنوریەکان و ئاسمانی لێ داخرا، لەهەوڵی بەدەستهێنان و چەسپاندنی ماددەی140ی دەستوریەوە 16ی ئۆکتۆبەریان پێشکەش کردین.

٭ڕیفراندۆم بە ئەندازەی چەند دەیەیەک پاشەکشەی بە کورد کرد لەسەرجەم بوارەکاندا، کەدەبێت لانیکەم تا 2050 هەوڵ بدرێت ئەوجا بچینەوە دۆخی پێشوو، گفتوگۆکانی ئێستای حکومەتی هەرێم و عیراق لەسەر (بودجە. ئیدارەدان و پاراستنی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان. هاوتاکردنی شایستە داراییەکانی پێشمەرگە) و چی و چی، کە سەرجەمیان بەهۆی ئەو هەڵەی ڕیفراندۆمەوە لەدەستچون!!،

ئێستاش بەشێک لە سەرکردایەتی سیاسی کورد هەست بە جیاوازی دۆخی سیاسی پێش و دوای ڕیفراندۆم ناکەن کە دوو جیهانی تەواو جیاوازن و تەرازوی هێزەکان ئاڵوگۆڕی پێکراوە

٭ڕیفراندۆم، شکستی بە پەیوەندیە بەهێزە دەرەکیەکانی هەرێم لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریکا هێنا، وایکرد ئەمریکا تەنها پشتیوانی لەسەرۆکوەزیران و جێگرەکەی بکات تا هەڵبژارنی گشتی، هەرێمی کوردستانی زیاتر ناچارکرد تەسلیمی سیاسەتی تورکیابێت، بەپێی یەکێک لەخاڵەکانی ڕێککەوتنی میساقی میللیش ماف دەداتە تورکیا لە ئەگەری جیابونەوەی کورد لەعیراق تورکیا هەرێم بخاتەوە سەر نەخشەی وڵاتەکەی.

٭ئەمانەش هەمووی بەهۆی هەڵە خوێندنەوەی دۆخەکەوە بو لەلایەن بەشێک لەسەرکردەکانەوە، لەهەمووشی نەگبەتیتر ئێستاش بەشێک لە سەرکردایەتی سیاسی کورد هەست بە جیاوازی دۆخی سیاسی پێش و دوای ڕیفراندۆم ناکەن کە دوو جیهانی تەواو جیاوازن و تەرازوی هێزەکان ئاڵوگۆڕی پێکراوە.

کاتێکیش ئێمەمانان دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوین، تەنها دژی کاتەکەی بوین کەپێمان وابو کاتی نیە، نەک دژی سەربەخۆیی بین، چونکە ئێمە ئەو کارەساتانەمان لەبەرچاوبو کە بەهۆی ڕیفراندۆمەوە دێتە ڕێمان، بەڵام ئەو بەشە کە بە (ڕیفراندۆم چیەکان) ناسراون ئەقڵی سیاسی یان بڕی ئەوەی نەکرد کەدۆخەکە باشتربخوێننەوە، یا ئینکاری بەرە و نەمان پاڵی پێوەنان، یاخود بەمەبەستێکی دیاریکراو سەربەخۆییان خسته ژێرخاک؟، ئەوە دەبێت ئەوان وەڵام بدەنەوە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations