ڕیفراندۆم بە نەوت و پۆستی عێراقەوە

عەتا کەریم
25.09.2019

ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلول پێی نایە سێساڵەی بەڕێكردنی هەڵە گەورەكە، ئەو هەڵەیەی كە دەبوو ئێستا چەندین توێژینەوەی سیاسی و ئابووری و جیۆسیاسیی هەمەجۆری لەسەر بكرایە، دواتریش ئەنجام و لێكەوتەكانی ئەو ڕووداوە بەبێ هیچ تەشەنوج و لێڵكردنێك ساغكراوە بوایە، ئەم ڕووداوە، لە مێژووی كوردستانی باشووردا هەیە، بەڵام ئەنجامەكەی لە دوای سێساڵ دیار نییە، ئەگەر دەستكەوت بوو، كێ خاوەنیەتی، ئەگەریش هەڵە بوو كێ خاوەنیەتی؟ لانیكەم هێزە سیاسییە كەتنكەرەكان و تایبەتتریش كاره‌كتەرەكانی دانی پێدا نانێن، بەڵام پەرلەمانی كوردستان و هەروەها ناوەندەكانی دیكە دەبێت بە شوێن وەڵامی ئەو پرسیارەوە وێڵ بن، كە لە دەنگدەران كرا لەو ڕیفراندۆمەدا كە ئایا دەیانەوێت هەرێمی كوردستان سەربەخۆ بێت?.

ڕاستە لە واقیعدا ئەم وەڵامە ئێستا تەواو پێپچەوانەیە و نەك هەرێم سەربەخۆ نییە، بەڵكوو ئێستا بە گوڕتر هێزە سیاسییەكان تێڕوانین و ئامانجیان خێراتر كردووە، كە گەڕانەوەیە بۆ ئەو بەغدا و ناوەندەی لە ڕیفراندۆمدا تەڵاقی دەدا، لەویش خراپتر ژەنەراڵەكانی ڕیفراندۆم، هێندەی ڕوو لە بەغدان، نایانەوێت سەر بە خۆیان بن، نەك سەربەخۆیی بۆ باشووریش هەبێت! هێندە تەنازولی سیاسی، دیپلۆماسی، پۆست و پارە و بودجە كراوە، هیچی ئەوتۆ نەماوە لە هەرێم بە بەغداوە نەبەسترێتەوە و كەچی هێشتا ڕازی نییە، دۆخی سیاسی و حکومڕانیی هەرێم خراپترە و باشتر نییە.

لە بەغدای دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، هەرێم ئاسمانی تەسلیم كردووە، 51% خاكی بە عێراقەوە گرێ داوە، خاڵە سنوورییەكانی هاوبەش و تەسلیم كردووە، نەوتی ڕۆژانەی تەسلیم كردووە، كە گەیشتبووە نزیكە 500 هەزار بەرمیل و ئێستا تەنیا مافی مامەڵەی 250 هەزار بەرمیلی هەیە و دەبێت ئەوەش تەسلیم بكات


لە بەغدای دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، هەرێم ئاسمانی تەسلیم كردووە، 51% خاكی بە عێراقەوە گرێ داوە، خاڵە سنوورییەكانی هاوبەش و تەسلیم كردووە، نەوتی ڕۆژانەی تەسلیم كردووە، كە گەیشتبووە نزیكە 500 هەزار بەرمیل و ئێستا تەنیا مافی مامەڵەی 250 هەزار بەرمیلی هەیە و دەبێت ئەوەش تەسلیم بكات! لە ڕووی دیپلۆماسیشەوە بە ویستی حكومەتی هەرێم دەبێ سەرجەم نوێنەرایەتییەكانی بخاتە ناو یەك بینای باڵیۆزخانەوە لەگەڵ عێراق و چیتر لەژێر چەتری ئەواندا بێت و زۆری دیكەیش.

ئێستا بەغدا یەك هەنگاوی ناجێگیری بەرەو هەرێمی دوای ڕیفراندۆم ناوە ئەویش ناردنی مووچەی بەشێك لە فەرمانبەرانە بە بڕی 454 ملیار دینار، ئەوەشی بەستووه‌تەوە بە تەسلیمكردنی تەواوی نەوتی هەرێم، ئەگەر نا گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر لەگەڵ بەغدا مسۆگەرە!

ئەنجامی گەڕانەوەی پەرۆشانی ڕیفراندۆم بۆ بەغدا كە پەرۆشترن، گەمەكە بە دۆڕان بۆ بژاردە سیاسییەكانی كۆمیتەكەی ڕیفراندۆم هەژمار دەكات! بەر لەوەش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25ی ئەیلولی 2017، لەو دۆخە سیاسی و ئابووری و حکومڕانییە لێكترازاو و شێواویی ژینگەی كۆمەڵایەتییەوە كە كرا، قومارە دۆڕاوەكەی بوو، كە بە ماف و كارتی فشاری كوردەوە كرا

ڕیفراندۆم، وەك ماف هەقە و ڕەوایە كوردیش مافی چارەنووسی خۆی دیاری بكات و ئەو مافەش كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەكگرتووەكان دانیان پێدا ناوە، بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆ هیچ هێزێك ئەو مافەی نەبوو گەمە و قوماری سیاسی بەو مافەی نەتەوەی كوردەوە بكات و كرا! ئەنجامی گەڕانەوەی پەرۆشانی ڕیفراندۆم بۆ بەغدا كە پەرۆشترن، گەمەكە بە دۆڕان بۆ بژاردە سیاسییەكانی كۆمیتەكەی ڕیفراندۆم هەژمار دەكات! بەر لەوەش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25ی ئەیلولی 2017، لەو دۆخە سیاسی و ئابووری و حکومڕانییە لێكترازاو و شێواویی ژینگەی كۆمەڵایەتییەوە كە كرا، قومارە دۆڕاوەكەی بوو، كە بە ماف و كارتی فشاری كوردەوە كرا.

دوای سێساڵ لە ڕیفراندۆمەكە، كە دەستەبژێری سیاسی، بە تایبەت كۆمیتەكەی بارزانی، بەرپرسن لە بەردەم مێژوودا، كە شایستەی ئەو متمانەیە نەبوون گەل پێی دان بۆ دەنگدان بۆ سەربەخۆیی، كە ئێستا لە سەربەخۆیی ڕادەكەن و بە ویستی خۆیان ئەو گرێیە تووندتر دەكەن، كە بە عێراقەوە بیان بەستێتەوە، ئەویش لە پێناوی (پۆست و پارە و نەوت)ی زیاتر بۆ خۆیان نەك بۆ خەڵك.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations