مەسرور بارزانی بۆ ئێستا پێویست بوو؟

بەدران محێدین
05.09.2019

لە دوای جەنگی جیھانی دووەم و کۆتایی ئەم جەنگە ووڵاتی بەریتانیا یەکێک بوو لەو ووڵاتەنەی کە داگیرنەکرا، سەرۆک وەزیرانی ئەو کات وینستۆن چەرچڵ بۆ ماوه‌ی دوو خوولی جیاواز سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بووه‌، خوولی یه‌كه‌م له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، واتا ساڵی 1940 تاكو 1945، خوولی دووه‌میش له‌ ساڵی 1951 تاكو 1955، بەڵام دوای تەواو بوونی جەنگ بەریتانیەکان ئامادە نەبوون دەنگی پێ بدەنەوە و پێیان گووت؛ تۆ سەرکەوتوو بوویت لە جەنگ و نەتھێشت وولاتەکەمان داگیر بکرێت، ئێستا جەنگ تەواو بووە ئێمە پێویستمان بە کەسێکی سیاسیە بۆ ووڵات نەک کەسێکی سەربازی.

ئەگەر کوردستان باشوور بکەین بە نمونەیەک بەرامبەر خەلکی بەریتانیا کە دوای جەنگ بە ھاوکاری ھاوپەیمانان توانی سەرکەوتن تۆمار بکات بەرامبەر تیرۆرستانی داعش، بەڵام لەو سەردەمە پێچەوانەی تەواوی ووڵاتانی دونیا لە جێگایی کەسی سیاسی کەسی سەربازی و ئەمنی دەبێتە سەرۆک وەزیران، ئەو قۆناغەی ئێستا کوردستان باشوور تێدا دەگوزەرێ دەبوو حزبی براوەی ھەلبژاردن بە تەواوی دیراسیە ئەو بابەتە بکات.

ئێستاش کاریگەری ئەو ئابلوقەیە تارمایەکەی بەسەر کوردستان ھەر ماوە، بۆیە زەروریەتی کەسێکی سیاسی و خاوەن پێگە بۆ ئێستا کوردستان بە قەد ئۆکسجین گرنگ بوو لەوەی کەسێکی سەربازی و ئەمنی بھێنە پێشەوە

کوردستانی باشوور لە دوای قۆناغی شەری تێرۆر و گەرانەوی ئارامی بۆ ناوچەکە توشی شکستێکی گەورە بوو بە بڕیاردانی ریفراندۆم، جگە لە لەدەست دانێ سەدا ٥١ ی خاکی ھەرێم، توشی ئابلوقەیەکی سیاسی و دارایی زۆر کرایەوە، تاکو ئێستاش کاریگەری ئەو ئابلوقەیە تارمایەکەی بەسەر کوردستان ھەر ماوە، بۆیە زەروریەتی کەسێکی سیاسی و خاوەن پێگە بۆ ئێستا کوردستان بە قەد ئۆکسجین گرنگ بوو لەوەی کەسێکی سەربازی و ئەمنی بھێنە پێشەوە، 

ئەوە ئاماژەم پێی کردووە رەشبینی نیە بۆ دۆخی ئێستایی کوردستان بەڵام ئێمەومانان دەبێت ھەولی ئەوە بدەین ھەمیشە دەست بخەینە سەر برینەکان بەر لەوەی توشی شکستی زیاتر ببینەوە لەوەی ئێستا ھەیە، چونکە گۆڕانکاریەکان بەردەوامە، لە ھەمان کات لە بەغدا ئەگەری گۆرانکاری بەھێز ھەیە کە دکتۆر عادل عبدولمھدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوور بخرێتەوە، ئەوەیان بۆ کورد رەنگە بە تەواوی دۆخەکە بگۆریت بە تایبەتی لە پرسی دارایی مووچەی فەرمانبەران، لایەنە عێراقیەکان ھەولێ ھێناوەی حەیدەر عبادی و یاخود طالب شغاتی دەدەن، ئەو دوو کەسەش پێگە و ئەزمومێکی باشیان ھەیە لە عێراق و بەرامبەر بە کورد، پرسیارەکە لێرە ئەوەیە ئاخۆ مەسرور بارزانی پێشوو پۆستی ئەنجومەنی ئاسایشی بەرێوە بردووە کە بە باشی نەیتوانیەوە سەرکەتوو بێت کە خودی خۆی لەو پۆستە ئەمنیە کەسێکی ئەمنی بوو، دەتوانێت لە پۆستی سەرۆک وەزیران کە پۆستێکی سیاسیە نزیکی دوو مانگ دەبێت بەرێوەی دەبات تاکو ئێستا نەیتوانیووە بچووکترین مافی فەرمانبەران کە مووچەکەیەتی یەکلای بکاتەوە، ئاخۆ لەگەر گۆڕنکاریەکان تا چەند سەرکەتوو دەبێت ؟

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations