٣١ی ئاب

بڵێسە جەبار فەرمان
31.08.2019

مهاتما گاندی ئەڵێت لێبوردن کاری بەهێزەکانە و تەنها ئەوەی بەهێزبێت ئەتوانێت لێبوردەبێت. من ئەڵێم لێبوردەبین بەڵام لەبیر نەکەین و پەندی لێ وەرگرین.

هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا میلەتەکەمان ئەچێتە دووبەرەی جیاوازی دژبەیەک. هەندێک ئەم رۆژە بە پیرۆز دادەنێن و هەندێک بە ڕۆژێکی رەش و پر لە خیانەت.
مێژو جەواشە ناکرێت و ناگۆردرێت. دەبێت ڕاستیەکان وەکو خۆی وەربگیرێن. هێنانەوەی بیانو و پاساو هیچ لە ڕاستیەکان ناگۆڕن.

لە 31 ی ئاب دا هەرێمی ئازادکراوی, پارێزراوی کوردستان لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی رێژێمی بعسی فاشییەوە.

بەو هۆیەوە چەندەها کەس شەهید بوون و بە هەزارەها هاوڵاتی ئاوارە بوون. زۆرێک لە هاوڵاتیان ئێستاش نەگەراونەتەوە زێدی خۆیان و برینی ئێش و ئازاری ئەو داگیرکردنە سارێژ نەبووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ کات نکۆڵی لەم ڕاستیە نەکردووە. پاساوی جیاواز دەهێننەوە بۆ ئەو بڕیارە و زۆرێک لە ئەندامانیان شانازی پێوە دەکەن.
بەڵام هیچ کات هاوکاری دوژمانانی کورد مایەی شانازی نیە.

بە بروای من دوای تێپەر بوونی زیاتر لە دوو دەیە بەسەر ئەو ڕووداوانەدا دەبێت هەوڵی یەکخستنی میلەتەکەمان بدەین و هەموو پێکەوە بەرەو ئایندە هەنگاو بنێن و نەهێڵین رابووردوو ئایندەمان پەرت بکات دەبێت پەند لە رابووردو وەربگرین و رێگربین لە دوبارەنەکردنەوەی.


copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations