عێراقچیەتی لە ٣١ ئاب دا

هونەر تۆفیق
30.08.2019

لەزمانی سەرۆکی دەزگای موخابەراتی عێراقی سەردەمی سەدام حسێنەوە (فەریق تاهیر خەلیل حەبوش ) ەوە ، دەگێڕێتەوە ، مەسعود بارزانی پێ ی گوتم دووجار هەستم کردووە کەمن عێراقیم . جارێکیان لە ٣١ ی ئابدا کە سوپای عێراق هەولێری بۆ گرتمەوە . جاری دووەمیش کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دا لە ناوچەی شێخان لەسەر بازگەیەکی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا خەریک بوو کێشە دروست ببێت ، بەڵام سەدام بە حەبوشدا جوابی بۆ بازرانی ناردووە لەبەر خاتری ئەو فەرمانی کردووە بازگەکەی سوپای عێراق بکشێنە دواوە . 

بەخشینەوەی تۆمەتی عێراقچیەتی لەلایەن ئەو ڕەوتەی تەبەنی ڕێبازی کوردایەتی دەکات و پارتی دیموکراتی کوردستان پێشەنگی دەکات، جۆرێکە تەخوینکردن لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام کۆی ڕەوتەکە بەهۆی سوپای عێراق و عێراقچیەتیەوە لە ٣١ ئابی ١٩٩٦ دا دەستەڵاتیان گرتە دەست


بەخشینەوەی تۆمەتی عێراقچیەتی لەلایەن ئەو ڕەوتەی تەبەنی ڕێبازی کوردایەتی دەکات و پارتی دیموکراتی کوردستان پێشەنگی دەکات، جۆرێکە تەخوینکردن لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام کۆی ڕەوتەکە بەهۆی سوپای عێراق و عێراقچیەتیەوە لە ٣١ ئابی ١٩٩٦ دا دەستەڵاتیان گرتە دەست.

لە دوای ٣١ ی ئابەوە تا ئەمڕۆ، ئەوەی  نەمانگوتووە و نایڵێین،  هەڵوێستی سوپای کورد ( پێشمەرگە) یە لە کایە سیاسیەکانی کوردستاندا . پێشمەرگە کە هێزێکی چەکدار، ئەرتەشێک سەرباز ، سوپایەکی کوردی یە بە مانا عەسکەریەکەی ، لە مێژووی نوێ ی کوردستاندا بڕبڕەی پشتی سیاسەت و بکەرە کاریگەرەکانی بوون. ئەو هێزەی کە سیاسەتی کوردی لەسەر بیناکراوە، هیچ کاتێک هەڵوێستی سیاسی تایبەت بەخۆی نەبووە . هەمیشە سیاسیەکان بزواندوویانە و ئاڕاستەیان کردووە . زیاتر لە نیوسەدەیە ئەم سوپا کوردیە پارێزەری حیزب و سیاسیە کوردیەکانە ، نەیتوانیووە خۆی ڕایەکی سیاسی هەبێت ، بیرێک لە خۆی بکاتەوە و لەخۆی بپرسێت لەکوێ ی کۆمەڵگە و مێژوو و سیاسەتی کوردیدایە ؟!
سوپا لەبەر ئەوەی شەرەفی سەربازی تایبەت بەخۆی هەیە، زۆرجار ڕوویداوە بە ( بەڵی یان نەخێر) ەکانی ئەوان ، پرسی سیاسی یەکلاکراوەتەوە . 

لە زۆربەی ڕووداو و جەنگەکانی کورددا، سوپا لە بکەرێکی فەرمانپێکراو و جێبەجێکاری ئەمری سیاسیەکان هیچ هەڵوێستێکی تری نەبووە

فەریق محەمەد جەشعەمی دەگێڕیتەوە لە شەڕی شەلەمچەدا کوشتارێکی زۆرهەبوو لەنێوان ئێمە و ئێرانیەکاندا . لەپێناو کۆکردنەوەی جەنازەکانی نێوانیماندا لەگەڵ هێزە ئێرانیەکەی بەرانبەرمدا ڕێکەوتم هودنەیەکی سێ رۆژی بکەین . کاتێک سەدام ئەمەی بیست ناردی بەشوێنمدا ، دڵنیابووم کە دەمکوژێت . لێ ی پرسیم چۆن سەربەخۆ بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتی سیاسی هودنەت لەگەڵ ئێرانیەکاندا کرد ؟ دەڵێت منیش پێم گوت : من پیاوی سوپام و شەرەفی سەربازیم هەیە ، جەنازەی سەربازەکانم دەبینم لەبەردەم سەنگەرەکاندا کەوتوون ، چۆن دەتوانم بجەنگم کاتێک بەردەمم هەمووی ئەو کوڕە کوژراوانەبێت کە رۆڵەی خۆمن . غیرەتی سەربازیم پێم دەڵێت دەبێت ئەو جەنازانە بە ڕێزەوە کۆبکەیتەوە بۆ ئەوەی بەخاکیان بسپێرن . 

لە زۆربەی ڕووداو و جەنگەکانی کورددا، سوپا لە بکەرێکی فەرمانپێکراو و جێبەجێکاری ئەمری سیاسیەکان هیچ هەڵوێستێکی تری نەبووە. 

ئەرکی سەرەکی سوپا، شەرەفی پاراستنی خەڵک و خاک و بەرژەوەندیەکانی هەردووکیانە. لە هەندێ ڕووداودا ، ٣١ ئاب بەنمونە ، سوپای کوردی شانبەشانی سوپا نەیارەکەی خۆی دژ بەو بەرژەوەندیانە دەجەنگێت کە سوپاکەی لەپێناودا دروست بووە . رۆژێک لە ڕۆژان بە بریاردەرە سیاسیەکانی نەگوتووە لەپێناو بەرژەوەندی خەڵک و خاکدا ، ئامادەنیم فەرمانەکەت جێبەجێ بکەم.

هێشتاکە دەرگای ٣١ ی ئاب دانەخراوە و چەندبارە بوونەوەی ( لە شەنگال و لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرهەرێم ) لە سیاسەتی کوردیدا هێشتا بەردەوامە
دەبوو وەک

پرەنسیبی سەربازی  کە سوپا هەیبەتی دەوڵەتە ، تەنیا ئەرکی سەرەکی سوپا  پاراستنی خەڵک و خاک بایە ، بەڵام سوپاکەی هەرێم بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن ئەرکە سەرەکیەکەیان بووە بە پاراستنی سیاسیەکانی کوردستان و لەپرەنسیبدا جێبەجێکاری فەرمانەکانی ئەوانن . بۆیە لەپاش ٢٣ ساڵ ، هێشتاکە دەرگای ٣١ ی ئاب دانەخراوە و چەندبارە بوونەوەی ( لە شەنگال و لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرهەرێم ) لە سیاسەتی کوردیدا هێشتا بەردەوامە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations