بۆچی دوو فڕۆكە ئیسرائیلەیەكە خرایە خوارەوە ؟

سەنگەر سەیدقادر
25.08.2019

حیزبوڵای لوبنانی رایگەیاند كە هیچ كام لە دوو فڕۆكە ئیسرائیلیەكەی نەخستوەتە خوارەوە، بەڵكو فڕۆكەی یەكەمیان خۆی كەوتوەتە خوارەوە، فڕۆكەی دووەمیش بۆمب ڕێژكراو بووە و ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبوڵای لەباشوری بەیروت كردوەتە ئامانج

بۆچی حیزبوڵا بەرپرسیارێتێ خستنە خوارەوەی فڕۆكەكان ناگرێتە ئەستۆ ؟

بەپێی بڕیاری (١٧٠١) ئەنجومەنی یاسایشی نێودەوڵەتی لەساڵی ٢٠٠٦ شەڕی ئیسرائیل و لوبنان ڕاگیراو ئاگربەست ڕاگەیەنرا، كە بەپێی ئەو بڕیارە نابێت هیچ لایەنێكیان هێرش بكەن ئەگەرنا ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەبنەوە

بۆچی ئیسرائیل فڕۆكەكانی خستە بەردەم حیزبوڵا ؟

ئیسرائیل بە پیلان هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی سەر سوپای پاسداراندا لەسوریا فرۆكەكانی بەبەرزیەكی كەم بە سەر گەڕەكی باشوری بەیروتدا فڕاندووە كە پێگەی سەرەكی حیزبوڵایە بۆ ئەوەی ترس لای حیزبوڵا دروست بكات فڕۆكەكان بخاتە خوارەوە.

ئەمەش لە لایەك ئیسرائیل وەك زیان لێكەوتوو نیشان دەدات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەروەها ڕێگربوو لە كاردانەووە و هێرشی ڕاستەخۆی حیزبوڵا و ئێران بۆسەر ناوخۆی ئیسرائیل، لەلایەكی تریشەوە ئیسرائیل دەستكراوە دەكات لە هێرشكردنە سەر كۆگاكانی موشەكی حیزبوڵا و ئێران لە لوبنان.

چونكە ئیسرائیل بەم پیلانە وانیشانی كۆمەڵگای نیودەوڵەتی دا ئەوەی بڕیاری (١٧٠١) ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێلكردوە حیزبوڵایە و فڕۆكەكانی ئیسرائیلی خستوەتە خوارووە، بۆیە ئیسرائیلیش ئازادە لە هێرش كردنە سەر حیزبوڵا لە لوبنان كە ١٣ ساڵە بڕیاری (١٧٠١) دەستی ئیسرائیلی بەستوە لەهێرشكردنە سەر حیزبوڵا لە لوبنان.

هەربۆیە خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئیسرائیلیەكان داوێك بوو بۆ حیزبوڵا كە بەهۆی شڵەژاوییەوە كەوتە ناو داوەكەوە، بەڵام بۆ خۆ دەربازكردن ڕایگەیاند كە فڕۆكە ئیسرائیلیەكانی نەخستوەتە خوارە و خۆیان تێكشكاون و كەوتونەتە خوارەوە.

پێگەی سەرەكی حیزبوڵا لەكوێیە؟

گەڕەكی باشوری بەیروت كە بە (ضاحية الجنوبية ) ناسراوە كە تەواوی دانیشتوانەكەی شیعە و لایەنگر و ئەندامانی حیزبوڵان، لەساڵی ٢٠٠٦ لە دوای شەڕی حیزبوڵا و ئیسرئیرائیل لەلایەن حیزبوڵاوە دەستی بەسەردا گیراو بووە بەپیگەی سەرەكی حیزبوڵا.

ئەم ناوچەیە بەتەواوی لەلایەن حیزبوڵاوە كۆنترۆڵكراوە كراوە و حكومەتی لوبنان و دەزگا ئەمنیەكان هیچ كۆنترۆڵێكیان بەسەریدا نیە و بۆ چونە ناو ئەو ناوچەیە حكومەت و دەزگا ئەمنیەكانی لوبنان پێویستیان بە ڕەزامەندی حیزبوڵایە، چونكە تەواوی ناوچەكە بەخاڵی پشكنین و چەكدارانی حیزبوڵا گەمارۆ دراوە، بەكورتی دەوڵەتێكە لەناو دەوڵەتی لوبناندا.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations