ئیدلب گۆڕەپانی پێدانی (چین و ئەمەریكا و ڕوسیا و توركیا و ئێران و قەتەر و سوریا)

سەنگەر سەیدقادر
19.08.2019

دەرئەنجام و كاریگەریەكانی پێكادانەكانی ڕوسیا و توركیا لە ئیدلب...

 پارێزگای ئیدلب دەكەوێتە باكوری سوریا و  ٣٣٠ كیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە، پێش شەڕی ناوخۆی سوریا دانیشتوانەكەی نزیكەی ٢٥٠ هەزار كەس بوو كە زۆرینەیان عەرەبن لەگەڵ كەمینەیەك لە كورد و دورزی و مەسیحیەكان.

ساڵی ٢٠١٤ پارێزگاكە لەلایەن داعشەوە دەستی بەرسەردا گیرا، بەڵام ساڵی ٢٠١٥ بەرەی نوسرە لە شەڕێكی خوێناویدا داعشی لە پارێزگاكە دەرپەڕاندا دەستی بەسەردا گرت.

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦-٢٠١٨ بەپێی ڕێكەوتنەكانی ئەستانا و و سوشی زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئاوارە و ٣٠٠ هەزار چەكداری گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن لە ناوچەكانی تری سوریا دەركران و لە ئیدلب كۆكرانەوە، لە ئێستادا دانیشتوانەكەی لە ٢٥٠ هەزار كەسەوە گەشتوەتە  نزیكەی ٤ ملیۆن كەس.

ئیدلب. بۆمبە چێنراوەكەی سوریا:

 لە دوای ڕێكەوتن توركیا و سوریا و ئێران چەكدارانی گروپە ئۆپۆسیۆنەكان لە تەواوی سوریاوە لە ئیدلب كۆكرانەوە و بە پێی ڕێكەوتنامەی ئەستانا و سوشی ئیدلب وەك ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا  دەستنیاشان كرا كە سوریا و ڕوسیا هێرشیان نەكردە كردەسەری.

بەڵام دوای دەست گرتن بەسەر ناوچەكانی دیكەی سوریادا سوپای ئەسەد لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بە هاوكاری ڕوسیا ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی  پارێزگای ئیدلبی دەست پێكرد وەك كۆتا پێگەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چونكە سوریا و ڕوسیا ئیدلب وەك بۆمبێكی چێنراو دەبینن كە مەترسیە بۆ سەر ئایندەی سوریا بە هۆی ئەوەی سەدان هەزار چەكداری توند ڕەوی ئیسلامی تێدا كۆكراوەتەوە.

كێ دەستی بەسەر ئیدلدا گرتوە:

لە دوای ساڵی ٢٠١٥ بەرەی نوسرەی باڵی قاعیدە لە سوریا بە هاوكاری توركیا و قەتەر دەستی بەسەر سەدا ٨٠% پارێزگای ئیدلبدا گرتوە ، جگە لە بەرەی نوسرە زیاتر لە ٥٣ گروپ و ڕێكخراوی چەكداری لە پارێزگای ئیدلب بوونیان هەیە كە هەموویان لە ژێر چەتری بەرەی نوسرەدا و لە ژێرناوی (هیئە تحریر شام) كۆبونەتەوە.

ئەمەریكا دەتوانێت بەرەی نوسرە وەك كارتی تێكدانی پەیوەندیەكانی ڕوسیا و توركیا بەكار بهێنرێت، لە هەمان كاتدا كۆكردنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی چەكداری توندڕەووی ئیسلامی لە جێگایەكدا مەترسی سەر هێز و نفوزی ئەمەریكا لە سوریا كەم دەكاتەوە

داعشیش وەك هیزێكی بچوك دەستی بەسەر بەشێكی پارێزگاكەدا گرتوە كەلە ڕێكەوتنێكی ئاگربەستی ڕانەگەیەنراودا لەگەڵ بەرەی نوسرە و بە نیوەند گیری قەتەر هەردوولا پەیمانی هێرش نەكردنە سەر یەكیان ئیمزاكردوە.

پشتیوانانی بەرەی نوسرە كێن:

 بەرەی نوسرە لە ئێستادا بەهیزترین گروپی چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریایە زیاتر لە ١٨٠ هەزار چەكداری سوری و بیانی هەیە و لەلایەن توركیا و قەتەرەوە پشتیوانی دەكرێن.

ئەمەریكاش بەناڕاستەوخۆ پشتیوانی ئەم هێزەی كردووە چونكە وەك كارتێكی فشاری بەهێز دەتوانرێت دژی ڕوسیا و چین و ئێران و بەشار ئەسەد بەكار بهێنرێت.

هەروەها ئەمەریكا دەتوانێت بەرەی نوسرە وەك كارتی تێكدانی پەیوەندیەكانی ڕوسیا و توركیا بەكار بهێنرێت، لە هەمان كاتدا كۆكردنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی چەكداری توندڕەووی ئیسلامی لە جێگایەكدا مەترسی سەر هێز و نفوزی ئەمەریكا لە سوریا كەم دەكاتەوە و سوریا و ڕوسیاش بە كێشەكەیانەوە سەرقاڵ دەكات بۆ ئەوەی نەیان پەرژێتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

نەك بەتەنیا ڕوسیا و توركیا بەڵكو بەهۆی ڕێگری ڕوسیا لە بەشداریكردنی  ئێران لە شەڕی ئیدلبدا نفوز و دەسەڵاتی ئێران لە سوریا  سنوردار كراوە و ناكۆكی كەوتوەتە نێوانیان.

چین بۆچی پشتیوانی شەڕی ئیدلب دەكات:

 لە ئیدلب سوپای توركمانستان كە هیزێكی چەكداری توندڕەوی ئیسلامیی هاوپەیمانی بەرەی نوسرەن و لەو چەكدارە مسوڵمانە پێكدێت كەلە هەرێمە مسوڵمانەكانی چینەوە ڕوویان لە سوریا كردوە و لە ئێستادا لە پارێزگای ئیدلب كۆبونەوەتەوە.

 ئەم گروپە كە زۆرینەیان لە ئیگۆرە مسوڵمانەكانی هەرێمی توركمانستانی چین پێكهاتوون لە ماوەی شەڕی سوریادا ئەزمونێكی زۆریان پەیداكردوە و دەستیان بەچەكی پێشكەوتوو گەشتووە، چین مەترسی ئەوەی هەیە لە داهاتوودا بگەڕێنەوە چین كیشە و ئاڵۆزی بۆ دروست بكەن.

بۆیە ئیستا لە ڕێگەی هاوكاریكردنی سوپای سوریا و هێرشی راستەوخۆی فڕۆكە چینیەكانەوە دەیەوێت هەرلە پارێزگای ئیدلب ئەو گروپە چەكداریە لەناو ببات پێش ئەوەی بگەڕێنەوە چین.

نەخشەی ئێستای شەڕی ئیدلب:

سوپای بەشار ئەسەد لەدوای دەستگرتن بەسەر زۆرینەی ناوچەكانی پارێزگانی حومس و حەما و لازقیە ڕووی كردە پارێزگای ئیدلب و بەدیاری كراوی شاری خان شەیخون چونكە ئەو شارە گەورەترین شاری پارێزگای ئیدلبە و جێگایەكی ستراتیژی هەیە و دەكەوێتە سەر ڕێگای سەرەكی  دیمەشق و حەلەب و ناوەندی بەستنەوەی پارێزگاكانی حومس و حەما و لازقیە و حەلەب و ئیدلب و دیمەشقە.

لە دوای دەستبەسەراگرتنی بەشێكی زۆر گوندەكانی باشور و ڕۆژئاوای ئیدلب ئەمشەو سوپای سوریا بەهاوكاری چین و ڕوسیا گەشتە ناو شاری خان شەیخون دەستی بەسەر بەشێكی شارەكەدا گرت.

لەبەرامبەردا سوپای توركیا هێز و چەك پێداویستی سەربازی بۆ هاوكاری بەرەی نوسرە ڕەوانە كرد بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەك هۆشداری دانێك بۆ توركیا فڕۆكەكانی ڕوسیا هێزێكی سەربازی توركیا كەلە ٢٥ ئۆتۆمبیلی سەربازی پێكهاتبوو بەرە و خان شەیخون بەڕێگاوە بوون بۆردوومان كرد.

هەروەها وەزارەتی دەرەوە و بەرگری سوریا ناردنی هێزی توركیان بۆ خان شەیخون ئیدانە كردوو ئەو كارەیان بەداگیركاری ناوبرد و ڕایان گەیاند كە هیچ شتێك ناتوانێت ڕێگری لە پێشڕەوەی سوپای سوریا بكات و دەبێت توركیا بەرپرسیارێتی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو هەڵبگرێت كە ڕووبدات، بەهۆی هاوكاریەكانی توركیاوە بۆ بەرەی نوسرە پێشڕەویەكانی سوپای سوریا لە خان شەیخون ڕاگیراوە و تاكاتی نوسینی ئەم شیكاریە شەڕ بەردەوامە و بەپێی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی ئۆزسیۆنی سوریا زیاتر لە ١ ملیۆن كەس ئاوارەبوون بەهۆی پێكادانەكانەوە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations