كوشتن وه‌ك ئاو خواردنه‌وه‌؛ ئێوه‌ هه‌ر بڵێن هیچ نیه‌

لەتیف فاتیح فەرەج
19.08.2019

دوێنێ‌ به‌یانی له‌ گه‌ڵ ره‌نوی كچما كه‌ دوا فریشته‌ی ماڵه‌كه‌یه‌ ئه‌چووم تا له‌ قوتابخانه‌ ناوی تۆمار بكه‌م، له‌ڕێگا به‌یه‌كه‌وه‌قسه‌مان ده‌كرد، یان راستتر ئه‌وه‌یه‌ بڵێمئه‌وقسه‌ی ده‌كردو من گوێم رادێرابوو، وتی ئه‌گه‌ر چوومه‌ قوتابخانه‌ ئیتر وه‌ك "مه‌مه‌جان" ده‌كه‌م، وتم مه‌مه‌جان چیه‌ وتی ئاغای بچوك، ناچمه‌ پۆله‌وه‌وراده‌كه‌مه‌وه‌ ، هه‌ڵبه‌ت جاری تریش باسی ئه‌وه‌ی بۆكردومكه‌ چۆن له‌ فیلمه‌وه‌ فێر بووه‌ ده‌مانچه‌ بته‌قێنێت.

شه‌وه‌كه‌ی هه‌رزه‌یه‌ك به‌ دوو چه‌رخه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ به‌نزینخانه‌ی شۆڕش به‌ ده‌مانچه‌ مێردمناڵێكی كوشت كه‌ كرێكاری ئه‌و شوێنه‌ بوو، گرته‌ی تۆمار كراوی روداوه‌كه‌یان له‌ یه‌ك دوو شوێنه‌وه‌ بۆ ناردم "نابوو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ بڵاو بێته‌وه‌"، دڵم داخورپا چۆن ده‌بێت ئه‌مه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌، گرته‌كه‌ زۆر ئازار به‌خشه‌، به‌س نازانم چۆن هه‌ستمكرد ده‌ڵێی ئه‌م جۆره‌ كوشتنه‌م له‌ فیلمدا چه‌ند جارێك بینیوه‌، ئێستا ده‌زانن ئێمه‌له‌ چ دۆزه‌خێكداین.

ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ داغان و هه‌لا هه‌لا ده‌كه‌ن، كه‌سیش نیه‌ هیمه‌تێ‌ بكات، فریاد ڕه‌سێك نیه‌، خه‌مخۆرێك نیه‌ بڵێت بیرێ‌ له‌ ئاینده‌ بكه‌نه‌وه‌

دزینی نه‌وت، سوك كردنی مرۆڤ، تاڵانی دارو به‌رد، به‌ هه‌ده‌ردانی سامان، كوشت و بڕی شه‌ڕی ناوخۆ، ده‌رگا كردنه‌وه‌ بۆ ئێران و توركیا و میت ولۆمپه‌ن و بێبایه‌خكردن به‌هه‌موو مانایه‌ك، خواردنی ئێكسپایه‌ر، ده‌رمانی به‌سه‌ر چوو، زیادبوونی شێرپه‌نجه‌ و به‌كارهێنانی تلیاك و حه‌شیش و پیسكردنی ژینگه‌و هێنانی هه‌مه‌جۆر كارگه‌ و كارخانه‌ی بێكه‌ڵك و بێ‌ فلته‌ر، دواجاریش په‌خشكردنی ئه‌و هه‌موو فیلم و زنجیره‌ دراما سه‌قه‌ت و شێواوه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ داغان و هه‌لا هه‌لا ده‌كه‌ن، كه‌سیش نیه‌ هیمه‌تێ‌ بكات، فریاد ڕه‌سێك نیه‌، خه‌مخۆرێك نیه‌ بڵێت بیرێ‌ له‌ ئاینده‌ بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ر چیمان هه‌یه‌و نیه‌ پاشه‌ كشه‌ی كردووه‌، نه‌مه‌لا مه‌لای جاران نه‌مامۆستا مامۆستای جاران، نه‌فیته‌ر فیته‌ری جاران و نه‌فێرخواز فێر خوازی جاران و نه‌باوك باوكی جاران.

ئه‌وه‌ چ خوێن ساردیه‌كه‌ له‌ پێناو بڕێك پاره‌دا مرۆڤێك بكوژی و زۆر ئاسایی شوێنه‌كه‌ش به‌ جێبهێڵیت

كوشتنی ئه‌و تازه‌ پێگه‌یشتوه‌ به‌و جۆره‌وئه‌و خوێنساردیه‌ی بكوژه‌كه‌ ، هه‌رچی كوشت و بڕی ئه‌م وڵاته‌یه‌ له‌ 1991ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ هێنایه‌وه‌ به‌ر دیه‌م ، ئه‌م بێبایه‌خكردنی مرۆڤه‌ ، كه‌ هه‌ر رۆژه‌ به‌ جۆرێك وانه‌ی كوشتنی فێری مناڵه‌كان ده‌كه‌ن ، ئێمه‌ به‌ره‌و چاره‌نووسێكی مه‌ترسیدار ده‌بات.

ئه‌وه‌ چ خوێن ساردیه‌كه‌ له‌ پێناو بڕێك پاره‌دا مرۆڤێك بكوژی و زۆر ئاسایی شوێنه‌كه‌ش به‌ جێبهێڵیت.


copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations