حیزبە نوێیەكەی ئەحمد داود ئۆغڵۆ كەی ڕادەگەیەنرێت؟

سەنگەر سەیدقادر
14.08.2019

سیاسیەكی هێمن و كراوە عەقڵێكێ ئابوری بەهێز و شارەزا و قاڵبوی لە دیبلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان كەلە توركیا بە مامۆستا ناوی دەهێنرێت بەهۆی ئەوەی مامۆستای زانكۆبوە لە بەشی دیبلۆماسیەت و پەیوەندیە نیودەوڵەتیەكان و پەروەردەكاری بەشێكی زۆر سیاسیە گەنجەكانی ئێستای توركیایە ئەو مامۆستایە ئەحمەد داو ێۆغلۆیە

لە ئیستادا  بەپێی ماڵپەری( ناوخۆی توركیا)ئەحمە داو ئۆغلۆ بە هاوكاری علی باباجان. و عبدلله گویلی سەرۆك كۆماری پێشوی توركیا كار بۆ دامەزراندنی پارتە نوێیەكەیان. دەكەن لە ٧٠ پارێزگای توركیا بنكەی حیزبەكەیان دەكەنەوە و مانگی داهاتوو لە پەیامێكدا پارتە نوێیەكەی ڕادەگەیەنرێت كە لێدانێكی گورچك بڕدەبێت بۆ ئەردۆگان

-دادو ئۆغڵۆ كێیە؟

ئەحمد داود ئۆغڵۆ لە ساڵی ١٩٥٩ لە پارێزگای قونیەی توركیا لە دایك بوە و بەكارلۆریۆس و ماجستێری لە پەیوەندیە گشتیەكاندا لە زانكۆی بوغازیتچی توركیا بەدەست هێناوە و بڕوانامەی دكتۆرای لە دیبلۆماسیەت و پەیوەندی نێودەوڵەتیدا بەدەست هێناوە

لە ساڵی ١٩٩٠ چوتە مالیزیا و لەزانكۆی ئیسلامی مالیزیا بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكانی دامەزراندوە و تاساڵی ١٩٩٣ سەرۆك بەشی بووە، لە ساڵی ١٩٩٥ -١٩٩٩ گەڕاوەتەوە توركیا و مامۆستای زانكۆی مەرمەڕە بوە ولە ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی گۆشەیەكی هەفتانەی هەبووە لەو ماویەدا ٢٠٠ وتاری سیاسی بڵاوكردوەتەوە

- ژیانی سیاسی داود ئۆغڵۆ:

 ئەحمەد داود ئۆغڵۆ لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٩ لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا كاریكردوە و ڕاوێژكار عبدلله گویلی سەرۆك كۆمار و ڕەجەب. تەیب ئەردۆگانی سەرۆك وەزیرانی ئەوكات بووە، ساڵی ٢٠١١ وەك ئەندامی پەرلەمانی توركیا هەڵبژێردراوە، لە هەمان كاتدا ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٤ وەزیری دەرەوەی توركیا بووە و ساڵی ٢٠١٤ وەك سەرۆكی پارتی دادوگەشەپێدان و سەرۆك وەزیرانی توركیا هەڵبژێردراوە، بەهۆی ناكۆكیەكانی لەگەڵ ئەردۆگاندا ساڵی ٢٠١٦ دەستی لە كار كیشایەوە

-حیزبە نوێیەكەی داود ئۆغڵۆ:

ئەگەرچی مانگی نیسانی ڕابردوو داود ئۆغڵۆ ڕایگەیاند دروستكردنی پارتێكی نوێ كۆتابژاردەیە، بەڵام لەدوای شكستی ئەردۆگان و پارتی داد و گەشەپێدان لە هەردوو هەلبژاردنی شارەوانیەكانی ئەمساڵدا دروستكردنی حیزبێكی نوێ وەك جێگرەوەی پارتی دادوگەشەپێدان. بوە بە پرسی گەرمی توركیا بەتایبەت دوای دەستلەكاركیشانەوەی علی باباجان و بەشێك لەسەر كردەكانی دادو گەشەپێدان لە مانگی ڕابردودا

بەپێی ڕاپۆرتەكەی پێگەی ( ناوخۆی توركیا)  كەلە سەرزاری چەند سەرچاوەیەكی نزیكی داود ئۆغڵۆوە بڵاوی كردوەتەوە كە ئامادەكاری ڕاگەیاندنی پارتە نوێیەكە تەواو بووە و مانگی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت

دیدی سیاسی پارتە نوێیەكە تەواو جیاواز دەبێت لە پارتی دادو گەشەپێدان و داود ئۆغڵۆ كاردەكات بۆ ئەوەی توركیا بكات بە یابانێكی نوێ و سەرنجی لەسەر گەشەپیدانی ئابوری توركیا دەبێت و سیستەمی سیاسی دەكاتەوە بە پەرلەمانی و خوشی لەكایەی حكومی بەدور دەبێت تەنها سەرۆكایەت پارتە نوێیەكەی دەكات

لەسەر ئاستی پەیوەندیە دەرەكیەكانیش ئەوگرژەیانەی هەیە نایان هێڵێت و پەیوەندیەكانی توركیا و ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی ئاسایی دەكاتەوە دەیەوێت توركیا لە سەرچاوەی كیشەكانی ناوچەكەوە بكات بەناوەندێكی بێلایەن و هێمن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست بەجۆرێك جێگای متمانەی هەموولایەك بێت

-پرۆژەكەی داود ئۆغڵۆ بۆ كورد چیە ؟

لەسەر ئاستی كیشەی كوردیش داود ئۆغڵۆ دەیەوێت لایەنگری و پشتیوانی كوردەكان بەدەست بهێنێت لە ڕێگای گەڵاڵە كردنی پڕۆژەی ئاشتیەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لە توركیا و كۆتایهێنان بەململانێ و شەڕ لەڕێگەی فراوانكردنی ئازادیەكان. و پێدانی مافی سیاسی و پەروەردەی و كلتوری بەكورد 

لە ڕووی پەیوەندیەكانی توركیا و باشوری كوردستانیشەوە هاتنەسەر دەسەڵاتی داود ئۆغڵۆ دەبێتە قۆناغێكی گرنگ چونكە ئەزموونی ٧ ساڵی داود ئۆغڵۆ لەوەزارەتی دەرەوە و سەرۆكوەزیرانی توركیا بە قۆناغی زێڕینی پەیوەندیەكانی توركیا و باشوری كوردستان دادەنرێت كە هۆكاری سەرەكی باشی پەیوەندیەكان خودی كەسایەتی داود ئۆغڵۆ بوو

- ڕێگریەكانی بەردە. داود ئۆغڵۆ و پارتەكەی :

 ئەم پارتە نوێیە وەك لێدانێكی كوشندە و گورچك بڕە بۆ ئەردۆگان. و پارتی داد و گەشەپێدان. بۆیە بەئاسانی ڕێگە بە  بەكارخستنو دورخستنەوەیان نادەن و دەبنە ڕێگری لەبەردەم داود ئۆغڵۆ و پارتە نوێیەكەی و گرنگترین. ئەو ڕیگریانە بریتین لە:

١- ڕەنگە لە ڕێگەی پەرلەمانەوە بەهۆی ئەوەی پارتی داد و گەشەپێدان زۆرینەی ناو پەرلەمانن پارتە نوێیەكەیان قەدەغەبكرێت.

٢- لەدوای كودەتاكەی ساڵی ٢٠١٦ ئەردۆگان بەتەواوی دەستی بەسەر سوپا و هێزەئەمنیەكان و دەسەڵاتی دادوەریدا گرتوە بۆیە ئەستەمە لەم. دۆخەی ئێستادا ئەگەر سوپا پشتیوانیان. نەبێت بتوانن بەڕەكە لەژێرپێی ئەردۆگان. دەربهێنن.

٣- لەسەر ئاستی ناوخۆش ئەردۆگان. و پارتی دادو گەشەپێدان. داود ئۆغڵۆ و پارتەكەی بەوە تۆمەتبار دەكەن كە دەستی دەرەكین بۆ گۆڕینی دەسەڵات و گەلەكۆمەكردن، دەیانەوێت توركیا بخەنەوە ژێر هەیمەنە و دەسەڵاتی ئەمەریكا و ئەوروپا، كەئەمەش كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئاستی جەماوەریان

لە هەموو ئەگەرەكاندا توركیا  لەبەردەم. گۆڕانكاری گەورەدایە لە شێوە و فۆرمی ئێستایدا نامێنێتەوە بە شێوەیەكی بنەڕەتی دەگۆڕێت، چونكە لە یەكدا لەگەل ئەمەریكا و ئەوروپا و چین و سعودیە و ئیمارات و ئیسرائیل لە كێشەو ململانێی و جەنگێكی ڕانەگەیانراودایە و ئابوری توركیاش ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پوكانەوە و لاوازی دەچێت كە ئەم دوو هۆكارە دەبنە بنەما و هەوێنی گۆڕانكاری  گرنگ لە توركیا.

 

نوسەر/ لێكۆڵەرە لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations