دوو قسە لەسەر مەسعود عەبدولخالق؛ سیناریۆی لاوازو دەرەنجامی پێچەوانە

سەرتیپ جەوهەر
08.08.2019

لەبیرمە ماڵی كاك مەسعود كوڕی مەلا عەبدولخالق (مەسعود عبدالخالق) دراوسێمان بوون، ئێمەو ئەوان كەسوكاری پێشمەرگەبوین. نەماندەوێرا بەهیچ كلۆجێك تێكەڵ بەخەڵكی دیكە ببین، لەگەڵ هەر بارودۆخێكی نائاسایی جار هەبوو یەك مانگ تا 40 رۆژ نەماندەوێرا توخنی ماڵەوە بكەوین! 

ئەوكاتە من منداڵ بووم، بەڵام رۆژانە تەلقینیان دەداین كە نابێ‌ باسی هیچ لای هیچ كەسێك بكەین! لەبەرئەوەی كاك مەسعود پێشمەرگەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بوو، ئەوان هەواڵی ئێمەو ئێمەش هەواڵی ئەوانمان دەزانی، مامێكم لەگواستنەوەی خۆراك و پێویستی بۆ پێشمەرگە لەدارەتوو لەلایەن رژێم گیرا سێ‌ مانگ ژیانمان لێ‌ حەرام بوو، مامێكی دیكەم دوای برینداربوون بۆ چارەسەری بەپەلە هێنرایە هەولێَر، داپیرەم (نەنكم) لە گوندی سێكانی دەشتی كۆیە، بەر موشەكی فرۆكەی بەعس كەوت و شەهید بوو، هەر لەوێ ناشتمان و نەمانتوانی تەعزیەی بۆ دابنێین. ئەوان لەو روداوانە ئاگاداربوون. چەندین جار شەوان لەترسی جاسوس و پیاوانی رژێم پەنامان بۆ یەكتر بردووەو شەوان بەخێزانەوە لای یەكتر دەماینەوە..

بڕواناكەم ئێرانییەكانیش بۆ جاسوسیكردن پێویستیان بەكەس بێت لێرەوە بچێتە ئورمییە بۆئەوەی راپۆرتێك لە نوسەرو رۆژنامەنوسێك وەرگرن! ئەوەتا بارەگاكانیان لەكوردستان روونە لەكوێن و لەهەولێر بتەوێ سەردانیان بكەیت نزیكە لەئەنجومەنی وەزیران

ئەوانیش وەك ئێمە رووت و رەجاڵ بوون، لەترسی رژێمی بەعس و گرتنی كەسوكارەكەی، خۆیان لەسوچێكی ئەم شارە حەشاردابوو نەبادا عومەر موختار ناویان بداتە ئەمن و ئیستیخبارات. خێزانێكی تا بڵێی شۆڕشگێڕو لەخۆ بردوو بوون، ناو ناوبانگێكی زۆریان هەبوو. 

باوكی كاك مەسعود تاكە مەلا بوو (بەغیابی) لەناوچەكە ژنی لەپێشمەرگە مارەدەكرد، مەلاكانی دیكە نەیاندەكرد، بۆیە كەسوكاری پێشمەرگە دەهاتنە لای ئەو. 

چەند رۆژێكە لەلایەن چەند دامودەزگایەكی ئیعلامیی هەولێر پرۆپاگەندەی زۆر لاواز لەسەر ئەو پیاوە دەكرێت! 

بەراستی عەیبەیەكی زۆر گەورەیە لەرۆژگارێكدا دەیان بەبەرچاوی هەموومانەوە رۆژانە جەندرمەو سوپای تورك بەئۆپەراسیۆنەكانیان خاك و خەڵكی كوردستان دەسوتێنن و لەسەر روپەڕی رۆژنامەكان ناو ئەدرەسی بارەگاكانی میت و سوپای تورك بڵاودەكرێتەوە كەچی باسی جاسوسیكردن بكرێت! 

ئەو جۆرە پرۆپاگەندانە ئەوەندەی ئەو حزب و دامودەزگایانە ناشرین دەكات كە بونەتە ماكینەی بەرهەمهێنانی پرۆپاگەندەو درۆ، ئەوەندە ئەو كەسانە ناشرین ناكات كە لانیكەم دەیانەوێ‌ نەسیحەتێكی ئەم دەسەڵاتدارانە بكەن 

بڕواناكەم ئێرانییەكانیش بۆ جاسوسیكردن پێویستیان بەكەس بێت لێرەوە بچێتە ئورمییە بۆئەوەی راپۆرتێك لە نوسەرو رۆژنامەنوسێك وەرگرن! ئەوەتا بارەگاكانیان لەكوردستان روونە لەكوێن و لەهەولێر بتەوێ سەردانیان بكەیت نزیكە لەئەنجومەنی وەزیران! ئەو زەحمەتیی و ئەرك كێشانەی پێویست نییە.

ئەو جۆرە پرۆپاگەندانە ئەوەندەی ئەو حزب و دامودەزگایانە ناشرین دەكات كە بونەتە ماكینەی بەرهەمهێنانی پرۆپاگەندەو درۆ، ئەوەندە ئەو كەسانە ناشرین ناكات كە لانیكەم دەیانەوێ‌ نەسیحەتێكی ئەم دەسەڵاتدارانە بكەن كە ئێستا بونەتە خاوەنی ماكینەی ئیعلامیی زۆر گەورەو بەپارەو قوتی ژێر زەوی و سەرزەوی ئەم میللەتە دەیانەوێ‌ بۆ داپۆشینی شكست و گەندەڵییەكانیان، پرۆپاگەندە لەدژی حەقبێژو نوسەرو رۆژنامەنوسان بكەن.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations