ئەركی ستافی نوێی یەكێتی

سەرتیپ جەوهەر
08.07.2019

پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتوو ستافی نوێی حكومەت یەكلایی ببێتەوە ئیدی رێگرییەك نامێنێت بۆ راگەیاندنی كابینەی نوێی، لەدوای سوێندخواردن قۆناغی دووەمی كاركردن و دەستپێدەكات، ئەویش جێبەجێكردنی رێككەوتنی لایەنەكان و ئەجێندای ستافی نوێ‌. 

ئەگەر بەشێك لەئەركی داهاتووی ستافی نوێ‌ بریتی بێت لەپێداچونەوە بەهەڵەكانی رابردوو، پێشكەشكردنی پلانی نوێ‌ بۆ باشتركردنی ژیانی خەڵك، وەك لەبانگەشەی هەڵبژاردنەكان هەموو لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لەحكومەت بانگەشەیان بۆ دەكرد، ئەوا ئەركی ستافی نوێی یەكێتی لەحكومەت كەمێك گرانترە. گرانتر بەومانایەی ئەركی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەشیان لەئەستۆیە كە لەنێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتیدا مۆركراوە.

ئەم حكومەتە بەم تەشكیلەی ئێستای لەحكومەتێك ناچێت حزبێكی دیكە یان چەند حزبێك تێیدا بەشداربن! بەڵكو لەخوار وەزیر یان نوسینگەی وەزیرەكان، ئەویدیكە یەك رەنگەو حزبێكی دیاریكراو بەتەواوی كۆنترۆڵی جومگەكانی كردووە! بگرە وەزارەت هەیە تەنها یەك لایەنگری حزبێكی دیكەی تێدا نییە

ئەركی ستافی نوێی یەكێتی خۆی لەچەند تەوەرێكی سەرەكی دەبینێتەوە، گرنگە لەئێستاوە ئاماژەیان پێبدەین. یەكەمیان؛ جێبەجێكردنی مەبدەئی شەراكەتی راستەقینە لەبڕیاردان. واتە ئەم كابینەیە وەك كابینەكانی دیكە هەژمونی تاك حزبیی و میزاجی شەخسی بەسەریدا زاڵ نەبێت، لەمەودوا بڕیاردان تێیدا دەستەجەمعی بێت و هەموو تێیدا بەشداربن بۆئەوەی لانیكەم ئەگەر سەركەوتوو بوو، ئەوا هەمووان سەركەوتووبن، ئەگەر گلەیی و گازندەشی لێكرا ئەوا گازندەكە روبەڕووی هەمووان دەكرێتەوە. 

دووەمیان؛ راستكردنەوەی بەشێك لەو لاسەنگییەی كە لەجومگەكانی حوكمڕانیدا دروستبووە، چونكە ئێستا ئەم حكومەتە بەم تەشكیلەی ئێستای لەحكومەتێك ناچێت حزبێكی دیكە یان چەند حزبێك تێیدا بەشداربن! بەڵكو لەخوار وەزیر یان نوسینگەی وەزیرەكان، ئەویدیكە یەك رەنگەو حزبێكی دیاریكراو بەتەواوی كۆنترۆڵی جومگەكانی كردووە! بگرە وەزارەت هەیە تەنها یەك لایەنگری حزبێكی دیكەی تێدا نییە! خراپتر لەوە، هەموو ئیمكاناتی ئەو وەزارەتانە خراوەتە خزمەت حزبێكی دیاریكراوو ئەو پارەو بودجە گەورەیەی بۆ بەڕێوەبردنی دیوانی وەزارەتەكان و فەرمانگە هەرێمییەكان تەرخاندەكرێت، لەخزمەت یەك حزبەو بەتەواوی مۆنۆپۆل كراوە. ئینجا بەناوی حكومەتەوە پۆست و پلەو ئیمتیاز دەبەخشنەوە بۆ لایەنگرانیان یان بۆ دەستەمۆكردنی بەشێك لەفەرمانبەرانی حكومەت.

بەپێی ئەو ئامارانەی بەردەستن ناعەدالەتییەكی زۆر گەورە لەخەرجكردنی داهات هەبووە لەچەند ساڵی رابردوو. ئەو ناعەدالەتییە ناڕەزایی و گازندەیەكی زۆر گەورەی دروستكردووە

سێیەمیان؛ گرنگترین ئەركی ستافی نوێی حكومەت لەم كابینەیە، چەسپاندنی عەدالەتی راستەقینەیە لەدابەشكردنی داهات و ئاوەدانكردنەوەی ئەم وڵاتە. بەپێی ئەو ئامارانەی بەردەستن ناعەدالەتییەكی زۆر گەورە لەخەرجكردنی داهات هەبووە لەچەند ساڵی رابردوو. ئەو ناعەدالەتییە ناڕەزایی و گازندەیەكی زۆر گەورەی دروستكردووە، پێویستدەكات هەم راست بكرێتەوەو هەمیش قەرەبوی ئەو ناوچانە بكرێتەوە، چونكە ناكرێت لەقەرزێكی بیانی شارێك یان ناوچەیەك زیاتر لە یەك ملیارو 500 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجبكرێت و ناوچەیەكی دیكە تەنها 500 ملیۆن دۆلار!

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations