باڵی ״سیڤی״ی حزبه‌كان!

عەتا کەریم
30.06.2019

مه‌سرور بارزانی، قۆناغه‌كانی به‌ربژێر و ده‌نگدان و ڕاسپاردنی بۆ كابینه‌ی نوێ تێپه‌ڕاند، ئێستا له‌ قۆناغی سێهه‌مدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 30 ڕۆژدا، كابینه‌ی حكومه‌ت ڕابگه‌یه‌نێت و بیخاته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.

یه‌كه‌مین جوڵه‌ی بارزانیی كوڕ، به‌ له‌ده‌رگادانی هه‌ندێك له‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌ست پێ كرد، تێیدا داوای لێ كردوون، (سیڤی)ی كاندیده‌كانیان ئاماده‌ و ته‌سلیم بكه‌ن تا وه‌زاره‌ت و پۆسته‌كانی پێ پڕ بكاته‌وه‌.

ڕاسپێردراوی حكومه‌ت، له‌ ده‌رگای حزبی (پارته‌كه‌ی خۆی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، و توركمان و مه‌سیحییه‌كانی هه‌ولێر)ی داوه‌ بۆ داخوازی سیڤی، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك به‌ ڕه‌سمی فایلی (سیڤی)ی نه‌خسته‌ ده‌ستی ڕاسپێردراوه‌وه‌.

 

جوڵه‌ی ڕاسپێردراو بۆ داوای سی ڤی هه‌نگاوی ناوه‌، به‌ڵام دیوی پشته‌وه‌ی (سیڤی)یه‌كان، كه‌ له‌ ژووره‌ حزبییه‌كانه‌وه‌یه‌، زۆر و ئاڵۆزه‌، ئه‌وه‌ی ئاڵۆزتریشی ده‌كات پێشمه‌رجی دانراوی حزبی و كه‌سییه‌ بۆ ڕاسپێردراو، كه‌ به‌شێكیان له‌ كه‌وانه‌ی سووردا دانراون

 
كۆمه‌ڵی ئیسلامی ته‌نیا هێزه‌، كه‌ مه‌یلی به‌شداریی هه‌بوو، به‌ڵام له‌ ده‌رگای سیاسیی نه‌درا و خاوه‌نی 7 كورسیی په‌رله‌مانیشه‌، ئه‌م په‌راوێزخستنه‌ش له‌ گوتاری ناڕه‌سمیی سیاسی و میدیایی پارتیدا هه‌بوو، له‌ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی 30 ئه‌یلولی 2018، كۆمه‌ڵیش وه‌ك سزای سیاسی خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرد!!، به‌ڵام نه‌وه‌ی نوێ به‌ (8) كورسی و به‌ره‌و ئیسڵاحی بزووتنه‌وه ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ (5) كورسییه‌وه‌، به‌شدارییان ڕه‌ت كرده‌وه‌ و ده‌رگای سیاسییان به‌ ڕووی ڕاسپێردراودا داخست و بژارده‌ی ئۆپۆزسیۆن-یان هه‌ڵبژارد، ئێستا هێزی (20) كورسیی په‌رله‌مانی، كۆمه‌ڵ و نه‌وەی نوێ‌ و یه‌كگرتوو له‌ ده‌ره‌وه‌ن، ئۆپۆزسیۆنی په‌رتن.

جوڵه‌ی ڕاسپێردراو بۆ داوای سی ڤی هه‌نگاوی ناوه‌، به‌ڵام دیوی پشته‌وه‌ی (سیڤی)یه‌كان، كه‌ له‌ ژووره‌ حزبییه‌كانه‌وه‌یه‌، زۆر و ئاڵۆزه‌، ئه‌وه‌ی ئاڵۆزتریشی ده‌كات پێشمه‌رجی دانراوی حزبی و كه‌سییه‌ بۆ ڕاسپێردراو، كه‌ به‌شێكیان له‌ كه‌وانه‌ی سووردا دانراون!، ئه‌وه‌ش لایه‌نه‌كان ده‌خاته ‌به‌رده‌م (هێز و ئیحراجییه‌وه‌)، ڕوونتر ده‌بێت كاندید به‌ دڵی ڕاسپێردراو بێت، نه‌ك به ‌دڵی لایه‌ن، كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ڕاسپێردراو كاندیدی لایه‌نه‌كانی دیكه‌یش، وه‌ك كاندیدی حزبه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت.

هه‌موو لایه‌نه‌كان، سه‌دان سیڤییان ئاڕاسته‌ی حزبه‌كانیان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاری و خوارتریان له‌ حكومه‌تدا پێ بدرێت، بۆیه‌ باڵی سیڤی-یش له‌ حزبه‌كان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و هه‌موویان خۆیان به‌ موسته‌حه‌ق ئه‌زانن، ناشكرێت هه‌موویان دابنرێن، بۆیه‌ له‌م حاڵه‌ته‌شدا گیروگاز و گازنده‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات، ده‌ستی خزمخزمێنه‌، مه‌حسوبیه‌ت، مه‌نسوبیه‌ت ڕاده‌كێشرێته‌ ناو پڕۆسه‌ی ته‌ته‌ڵه‌ و دانانی كادر، ئێستا واته‌واتی ئه‌وه‌ش ده‌بیسترێت كه‌ مامه‌ڵه‌ی (بازرگانی- كڕین و فرۆشتن) به‌ پۆسته‌كانه‌وه‌ ده‌كرێت
ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ ده‌دات به‌ ڕاسپێردراو، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاندید و سیڤییه‌كان له‌ فلته‌ری حزبی ده‌درێت، نه‌ك فلته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ كه‌ (گه‌نده‌ڵ، تاوانبار، خیانه‌تكار و فایلدار و شكستخواردووی پێشتر و زۆر له‌كه‌ی دیكه‌ش، بپاڵێوێت و فلته‌ر بكات، بۆیه‌ ئۆكه‌ی حزبیی به‌سه‌ بۆ تێپه‌ڕاندن، هێشتا پێودانگی فلته‌ری ڕاسته‌قینه‌ نه‌بووەته‌ پێوه‌ری (سیڤی)، بۆ سه‌لماندنیش، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كابینه‌كانی ڕابردوودا وه‌زیر دانراوه‌ته‌وه‌ (تۆمه‌تباره‌) به‌ گه‌نده‌ڵی، شكستخواردوو، كوشتن و تۆمه‌تی قورستریش، به‌ڵام كراوه‌ته‌وه‌ به‌ وه‌زیر!! دوور نییه‌ هه‌مان حاڵه‌ت به ‌مه‌رجی حزبی له‌م كابینه‌یه‌شدا ڕوو بداته‌وه‌!


هه‌موو لایه‌نه‌كان، سه‌دان سیڤییان ئاڕاسته‌ی حزبه‌كانیان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاری و خوارتریان له‌ حكومه‌تدا پێ بدرێت، بۆیه‌ باڵی سیڤی-یش له‌ حزبه‌كان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و هه‌موویان خۆیان به‌ موسته‌حه‌ق ئه‌زانن، ناشكرێت هه‌موویان دابنرێن، بۆیه‌ له‌م حاڵه‌ته‌شدا گیروگاز و گازنده‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات، ده‌ستی خزمخزمێنه‌، مه‌حسوبیه‌ت، مه‌نسوبیه‌ت ڕاده‌كێشرێته‌ ناو پڕۆسه‌ی ته‌ته‌ڵه‌ و دانانی كادر، ئێستا واته‌واتی ئه‌وه‌ش ده‌بیسترێت كه‌ مامه‌ڵه‌ی (بازرگانی- كڕین و فرۆشتن) به‌ پۆسته‌كانه‌وه‌ ده‌كرێت، وه‌ك چۆن ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی-دا له‌ به‌غدا ڕووی دا و میدیا ئاشكرایان كرد، كه‌ مامه‌ڵه‌ی ملیۆن دۆلاری به‌ پۆسته‌كانه‌وه‌ ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ش هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ ڕه‌سمی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ كرد، به‌ڵام هێشتا ئه‌م واته‌واته‌ له‌ هه‌رێم نه‌گه‌یشتووەته‌ ناو میدیا و هه‌ڵای په‌رله‌مان!

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations