سه‌رۆك تره‌مپ، وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی دامه‌وه‌

لوقمان غەفوور
29.06.2019

شه‌وی رابردوو 27 ی جون، نامه‌یه‌كی پڕ گله‌یم نارد بۆ سه‌رۆك تره‌مپ، له‌ناوه‌ڕۆكدا پێموت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌زانم سه‌رقاڵی به‌كاره‌كانی G20 ه‌وه‌ له‌ ژاپۆن، به‌ڵام چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌كاته‌كه‌تم بده‌رێ، یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی ئه‌و كاته‌ی بۆ مێركل و پۆتن سه‌رفت كرد تا منیش باسی ئه‌و كوشتارگه‌له‌-ت بۆ بكه‌م كه‌ ده‌وڵه‌تێكی په‌یمانی ناتۆ (توركیا) به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستانی باشور كردوویه‌تی له‌دوو رۆژی رابردوودا.

دیار بوو نامه‌كه‌ زۆر نیگه‌ران و توڕه‌یی كردبوو، بۆیه‌ بێ پێشه‌كی، بێ ده‌ستپێك، وه‌ڵامی دابۆوه‌ و نوسیبووی كه‌ ئێوه‌ی كورد كه‌ دوژمنه‌كانتان هه‌ڕه‌شه‌تان لێده‌كات ئه‌وكات ئێمه‌تان بیرئه‌كه‌وێته‌وه‌. بۆیه‌ من به‌كورتی ئه‌م وه‌ڵامه‌م هه‌یه‌ بۆت ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ هاووڵاتیه‌كی باكوری عیراق و حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كه‌ی كوردستانی و چه‌ند مانگێكیشت ماوه‌ ببیت به‌ هاوڵاتیی ئه‌مریكا.

بۆی نووسیبووم: "مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك گرژی نێوان دۆخی ئه‌مریكا و ئێران ده‌ستی پێكرد سه‌ركرده‌كانی عیراق هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌ ئێمه‌ كرد كه‌ ناهێڵین سه‌روه‌ری خاكی عیراق له‌كه‌دار بێت و ئه‌مریكا خاكی عیراق به‌كاربهێنێت بۆ لیدانی ئیران، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌وان وه‌ستابێت. به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات ده‌ستدرێژی نییه‌ بۆ سه‌ر خاكی عیراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، ئه‌ی بۆ قسه‌ ناكه‌ن؟!". 

نوسیبووی كه‌ ئێوه‌ی كورد كه‌ دوژمنه‌كانتان هه‌ڕه‌شه‌تان لێده‌كات ئه‌وكات ئێمه‌تان بیرئه‌كه‌وێته‌وه‌. بۆیه‌ من به‌كورتی ئه‌م وه‌ڵامه‌م هه‌یه‌ بۆت ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ هاووڵاتیه‌كی باكوری عیراق و حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كه‌ی كوردستانی و چه‌ند مانگێكیشت ماوه‌ ببیت به‌ هاوڵاتیی ئه‌مریكا

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "وابزانم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ خۆتانه‌ و كورده‌، ئه‌ی بۆ قسه‌ ناكات. ئه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئێمه‌ نه‌كرد كه‌ ناهێڵێت خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربێت بۆ لێدانی ئێران... بیریشت خستمه‌وه‌ دوو هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئێوه‌ سه‌رۆكێكی نوێ-تان بۆ حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كه‌تان هه‌ڵبژارد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بجوڵێنێت بۆ ده‌ست به‌ بانگهێشتی شه‌ڕ ناكات و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێناگه‌یه‌نێت تا وه‌ك كورده‌كانی سوریا دژی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بوه‌ستینه‌وه‌ و پێی بڵێین هه‌پرون به‌ هه‌پرونت ده‌كه‌ین ده‌ستدرێژی بكه‌یته‌ سه‌ر كورده‌كانی عیراق، ئه‌گه‌ر ناتوانن خۆتان بپارێزن ئه‌ی چۆن باسی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌كه‌ن!".

به‌رێزم: له‌م دیدگایه‌وه‌ جارێ گله‌یی له‌ سه‌رۆكی عیراق بكه‌ كه‌ مانگێ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی توركیا-ی كرد، ئەرێ تۆ نامه‌یه‌كت بۆ نارد لێی بپرسی چیت باسكرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا. یاخود دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دوو شه‌و و دوو ڕۆژی له‌ هه‌ولێر كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌نده‌ ئازا نه‌بویت نامه‌یه‌ك بۆ به‌رپرسه‌كانی هه‌ولێر بنێریت و بڵیت ئه‌م دوو رۆژه‌ باسی چی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌ن.

سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ خۆتانه‌ و كورده‌، ئه‌ی بۆ قسه‌ ناكات. ئه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئێمه‌ نه‌كرد كه‌ ناهێڵێت خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربێت بۆ لێدانی ئێران... بیریشت خستمه‌وه‌ دوو هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئێوه‌ سه‌رۆكێكی نوێ-تان بۆ حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كه‌تان هه‌ڵبژارد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بجوڵێنێت بۆ ده‌ست به‌ بانگهێشتی شه‌ڕ ناكات و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێناگه‌یه‌نێت تا وه‌ك كورده‌كانی سوریا دژی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بوه‌ستینه‌وه‌ و پێی بڵێین هه‌پرون به‌ هه‌پرونت ده‌كه‌ین

گله‌یی بۆ له‌من ده‌كه‌یت، ئێوه‌ سه‌دان بنكه‌ی میت و ئیلاعات-تان له‌ شاره‌كانی عیراق و هه‌رێمه‌ خۆجێییه‌كه‌ی كوردستانتان بۆ ئێران و توركیا كردۆته‌وه‌، ئیتر ئێمه‌ چیتان لێبكه‌ین. له‌ 1991ه‌وه‌ كوردستان-مان له‌ سه‌ر سینییه‌كی زێرین ته‌سلیمكردوون و عیراق-یشمان به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ر سینیه‌كی تر له‌ 2003 ه‌وه‌ ته‌سلیم به‌ عیراقییه‌كان كرد. ئێمه‌ چی بكه‌ین ناتوانن ئیداره‌ی خۆتان بكه‌ن و سه‌روه‌ری خاكی خۆتان بپارێزن و له‌ باوه‌شی توركیا و ئیران نایه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌. 

له‌ كۆتایدا: ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ دوژمنه‌كانتانمان (ئێران و توركیا) گوشار داوه‌ یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ له‌ناوخۆ سه‌ركرده‌كانی عیراق بیانكردایه‌ ئێستا دوژمنه‌كانتان نه‌ك بۆ ئێوه‌ی كورد بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان چۆكیان دابوو.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations