بنەماڵەی بارزانی و تێنەگەیشتن لە کاکە حەمە!

بەدران محێدین
25.06.2019

سەفەوییەکان لە سەردەمی شا ئیسماعیل تاکو ئێستاش بۆ نەیارەکانیان یەک جۆر سیاسەتیان ھەیە ئەویش شەرکردن بە دۆستەکانیان، زیاتر لە ھەزار ساڵ دەبێت ئەو جۆرە سیاسەتە پەیڕەو دەکەن، ئەگەر سەیر بکەین ئێستاش ئیرانیەکان لە سورریا، ئێراق، لوبنان، یەمەن، ھتد
ھەمان پڵان و سیاسەتیان ھەیە، ئەو جۆرە سیاسیە یاخود یاری کردنە بەرامبەر نەیار ئەگەرچی ئامانج و دەستکەوتی سیاسی و سەربازی زۆر کەمە بەڵام تا رادەیەک دەتوانی دوژمن و نەیار سەرقاڵ بکەیت کاتێک خۆت خەریکی پلانێکی تریت.

بنەماڵەی بارزانی و ھەمان پڵانی فارسەکان ئەنجامێکی خالی و مایە پووچە، رەنگە خودی دارێژەریی پڵانی بنەماڵە وا بیربکەنەوە کە بەیانی ڵە زۆرنی سەوز و ڵە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھێزێکی سەربازی ھەیە بتوانن بەکاری بھێنن، بەرێوبردنی ئەو جۆرە سیاستە تەنیا بە پارە ناکرێت کە خودی بنەماڵە تەنیا پارەیان ھەیە، دەبێت ئەزموون و خوێندنەوەی باشی سیاسیان ھەبێت، کار کردن لەسەر ئەو بەرنامەیە بۆ ھەبوونی ھێزێکی بەرامبەر نەیارەکەت وا ھەڵبژاردنی ئەو ھێزەش لە ژێر فەرمانی کەسایەتیەکە کە بنەمالەی بارزانی نە شارەزای ژیانی سیاسین نە شارەزایی ژیانی پێشمەرگایەتین، ئەو کەسایەتیە ' محمەدی حاجی محمودە ' لای من سیاسیەکی ئاقل و وریایە، چۆنی بووێت وا پارە کۆ دەکاتەوە و لە ھەمان کاتییشدا ھێزی سەربازی ھەیە ، سیاسەتی ئەمرۆی جیھانیش ھێز و سەرمایەیە ، بەڵام ئەو کەسایەتیە تا ڵە ژیانی ماوە ھەڵەیەک بەرامبەر خودی یەکێتی نیشتیمانی ناکات، بگرە ئەگەر وەزعی یەکێتی خراپیش بێت ھاوکاریان دەبێت ئەوەمان پێشووتر بینیە و فەرموون سەیری مێژوو بکەن، بەڵام بنەماڵەی بارزانی بەھۆی کەم ئەزموونیان نەیاتوانیووە خوێندنەوەیەکی باش بۆ ئەو کەسیایەتیە بکەن، بۆیە ھەموو کات ھەڵگەڕانەوەی ' محمەدی حاجی محمود ' زۆر نزیکە.

رەنگە ئەو قسەیە بۆ خوێنەر کەمێک قورس بێت قبوڵکردنی خاو بێت بە تایبەتی بۆ ئەوانەی بە باشی ئەو بنەمالەیان نەناسیووە، بەلام ئەوە حەقیقەتێکە دەبێت بیزانین، کە خودی ئەو بنەمالەیە ھیچ کات باکیان بەو جۆرە کردارانە نیە، بە داخەم بۆ بنەماڵەی بارزانی و ئەندامانی حزبەکەیان تاکو ئێستاش بەم جۆرە سیاسەت دەکەن، کە بە درێژایی مێژوو خاوەنی ھەمان ئەقلیەت بوونە والێ جگە لە ناھامەتی بۆ میللەت و خۆشی بۆ خودی خۆیان ھیچ دەستکەوتێکیان نەبووە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations