بەغدا پایتەختمانە و ئێمەش عێراقیین!

بەدران محێدین
21.06.2019

مام جەلال، لە کتێبی (دیداری تەمەن) تیشک دەخاتە سەر قسەیەکی سیاسەتمەداری کورد بەھادین نوری; باس لەوە دەکات کە کورد لە شۆرشە بۆ بەدەست ھێنانی مافی تەواوی باشووری کوردستان، دەلێت :

خەڵک وەستا بوو، مەلا مستەفا قسەی بۆ خەلک دەکرد، لەوێ بە مەلا مستەفا دەڵێن :

زەعیمی گەل مەلا مستەفاش بەو قسەیە توڕە دەبێت و دەڵێت :- من زەعیم نیم، عبدولکریم قاسم سەرۆک و زەعیمە، من ئێستاش سەربازی عبدولکریم قاسمم.

سەردانە خێراکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ئێمەی دڵنیا کردەوە کە مێژووی ئەو حزب و بنەماڵەیە ھەمووی دووبارەیە، لە کوێیی ئەم ھەرێمە بەرژەوەندی بنەماڵە بکەوێتە مەترسیەوە، ئەوان ئامادەی ھەموو سازشێکن، ھیچ لایان گرنگ نیە ئەنجامەکەی چی ئەبێ, بۆ راستی ئەو قسەیە ھیچ بەڵگەیەکی ناوێ، هەر کرداری رۆژانەیان ببینین بەسە.

لەمێژ نیە حزبەکەی و مەسعود بارزانی مامی کە خۆیان کرد بە سایەقی پرسی ریفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆ ،بەڵام ئێستا قسەکانیان سێ سەد و شەست پلە جیاوازە

بەغدا پایتەختمانە و ئێمەش عێراقیین; ئەو قسەیەی نێچیرڤان بارزانی بەراودێک لە نێوان باپیرەیی و مام کە کاتێک خەڵکی کوردستان ھەمووی ئومێدیان لەسەر باپیری مەلا مستەفا ھەڵچنیبوو لە پەنای شۆرشێک بەناوی 'ئەیلول' کەچی ئەو خۆی بە سەربازی ئەو کەسە دەزانی کە کورد شۆرشی دژی ھەلگیرساندبوو.

تا ئێرە با بڵێن ھەڵەی مێژوویی و بێ ئەزموونیی سیاسەتی کورد بوو، بەڵام خۆ ئەوەندە لەمێژ نیە حزبەکەی و مەسعود بارزانی مامی کە خۆیان کرد بە سایەقی پرسی ریفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆ ،بەڵام ئێستا قسەکانیان سێ سەد و شەست پلە جیاوازە، ئەو حزب و بنەماڵەیە کە ئێستا خۆیان بە عێراقی دەزانن و بەغداش بە پایتەختیان، کەچی ئەندامی باڵایان تاکو ئێستاش ریفراندۆمە شکست خواردووەکە بە تاپۆی رەش دەزانن ، ئەو ریفراندۆمەی کوردی سەد سال گەراندەوە دواوە و سەدا پەنجا و یەکی خاکی ھەرێمی لەدەستدا، وەلێ ئەوەی ئێستا زۆر گرنگە ئەو قسەیەی نێچیرڤان بارزانیە بەرامبەر بەو قسەیەی کە دەلێن:- کەرکوک داگیرکراوە، ئێستا دەبێت بۆ تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان روون بێت ئەم حزب و بنەماڵەیە چەند ڕوون بۆ مانەوەی خۆیان.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations