'سیاسەتی حەکیمانەی تاڵەبانیی و بارزانیی'

كەمال چۆمانی
18.06.2019

لەناو پارتیی و یەکێتییدا، دەستەواژەیەک لەبارەی هەردو سەرۆکەکەیان زۆر بەکاردەهێنرێت؛ هەردوکیان لەبارەی جۆری سیاسەتکردنی ئەو دو سەرۆکەیان بە 'سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک' پێناسە دەکەن. یەکێتییەکان و پارتییەکان پێیان وایە سەرۆکەکەیان سیاسەتی حەکیمانەیان پەیڕەو کردوە بۆیە ئەو دوانە بەیەکەوە باشتر کێشەکانیان چارەسەردەکردن. ئەمەش تەنانەت وای لە قوباد تاڵەبانیی کردوە بە دیار خەمی چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتیی و پارتییەوە، پەخشانە-نامەیەک بۆ باوکی کۆچکردوی بنوسێت. یان نێچیرڤان بارزانیی لە گوتاری سەرۆکایەتییدا زۆر جەخت لە 'سیاسەتی حەکیمانە'ی سەرۆکەکەی بکاتەوە. هەروەها مەسڕوڕیش پێیوایە درێژەپێدەری 'سیاسەتی حەکیمانە'ی باوکی دەبێت.

سیاسەتی حەکیمانەی ئەو دو بەڕێزە ئەوەیە دۆخێکی هێند خراپیان بۆ گەلی کوردستان دروستکردوە کە بە سیاسەتی 'یەکتر نەکوشتن و شەڕنەکردن' بڵێین 'سیاسەتی حەکیمانە.'

زۆر بە کورتی: سیاسەتی حەکیمانەی تاڵەبانیی و بارزانیی، تەنها سیاسەتی شەڕنەکردن بوە. واتا، ئەو دو بەڕێزە، لەلایەن لایەنگرانیانەوە بونەتە خاوەنی چەمکی 'سیاسەتی حەکیمانە' تەنها لەبەرئەوەی؛

- لە ١٩٩٢ هەڵبژاردنێکی گاڵتەجاڕییانە ئەنجامدەدەن، دواتریش نەتیجەکان قبوڵناکەن. رێکدەکەون کە حکومەتی فیفتی-بە-فیفتی پێکبێنن. دواتر تێهەڵدەچنەوە و دەست بە شەڕی ناوخۆ دەکەن و هەزاران کەس لە یەک دەکوژن، دەیان هەزار کەس ماڵوێران و دەربەدەر دەکەن، دیلی شەڕ دەکوژن. 

- پێکەوە لە ١٩٩٨ شەڕیان راگرتوە و چیتر یەکتریان نەکوشتوە. 

- لە ٢٠٠٥ حکومەتی هەرێم یەکیگرتۆتەوە و بارزانی گوتویەتی دەبێت سەرۆکی هەرێم بێت وەک خۆی دەیەوێت، لە بەرانبەردا تاڵەبانییش بۆتە سەرۆک کۆمار.

 یەکێتییەکان و پارتییەکان پێیان وایە سەرۆکەکەیان سیاسەتی حەکیمانەیان پەیڕەو کردوە بۆیە ئەو دوانە بەیەکەوە باشتر کێشەکانیان چارەسەردەکردن. ئەمەش تەنانەت وای لە قوباد تاڵەبانیی کردوە بە دیار خەمی چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتیی و پارتییەوە، پەخشانە-نامەیەک بۆ باوکی کۆچکردوی بنوسێت. یان نێچیرڤان بارزانیی لە گوتاری سەرۆکایەتییدا زۆر جەخت لە 'سیاسەتی حەکیمانە'ی سەرۆکەکەی بکاتەوە.

- دواتر رێککەوتننامەی ستراتیژییان کردوە و کوردستانیان بەتەواوی دەستەڵاتدارێتیی -هەرێم و بەغداد و دەرەوە- و سەرچاوە سروشتییەکانیان دابەشکردوە بە رێژەی پەنجا-بە-پەنجا.. 

ئەو دو بەڕێزە کێشەکانیان چارەسەرنەکردون، بەڵکو قەیران و کێشەکانیان بە قەیران و کێشەی تر تێپەڕاندون. سیاسەتی حەکیمانەی ئەو دو بەڕێزە ئەوەیە دۆخێکی هێند خراپیان بۆ گەلی کوردستان دروستکردوە کە بە سیاسەتی 'یەکتر نەکوشتن و شەڕنەکردن' بڵێین 'سیاسەتی حەکیمانە.'

لەو پۆستەی فەیسبوکدا، تەنها ویستم چەند خاڵێکی جەوهەریی لە مێژوی سێ دەیەی رابردوماندا ئاماژە پێ بکەم کە چۆن 'سیاسەتی حەکیمانە'ی ئەو دو بەڕێزە مێژوی ئێمەیان بۆ سێ دەیەی تریش وێران کردوە، ئەگەرنا، دەتوانین تەواوی سیاسەتی ئەو دو بەڕێزە هەڵبسەنگێنین لەدوای ١٩٩٢ کە چۆن کوردستانیان توشی ئەو قەیرانانە کرد، دواترینیشیان 'سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک' لە مەسەلەی ریفراندۆمدا.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations