سوڵتان تاجه‌كه‌ی دانه‌نا

لەتیف فاتیح فەرەج
12.06.2019

له‌ومه‌راسیمه‌ پڕ ته‌ن ته‌نه‌و عه‌نعه‌نه‌یه‌دا ،شتی سه‌یرم بینی ، راستی من زۆركه‌م سه‌یرم كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یركردن دڵی مرۆڤی ئه‌گوشی ، جارێ‌ خه‌ڵكانێك به‌ سه‌ر فه‌رشی سورا تێپه‌ڕین ، كه‌ له‌ ماڵی خۆشیاندا شایانی ئه‌وه‌ نین فه‌رشی سوریان بۆ راخرێت ، مه‌راسیمه‌كه‌ بۆ نێچیرڤان بوو كه‌چی بارزانی مام تێیدا هه‌مه‌ شت بوو ، ئه‌و یه‌كه‌مین وتاری خوێنده‌وه‌ ، ئه‌و هه‌موو له‌ به‌ری هه‌ستان ، ئه‌و ده‌ستی ماچكراو زۆری تر ، ئه‌و وه‌ك سوڵتانێك ده‌ركه‌وت له‌ بری ئه‌وه‌ی تاجه‌كه‌ی راده‌ست كات ده‌ستی ماچكراو ئه‌ویش وتی پشتگیری ته‌واوی سوڵتانی تازه‌ ده‌كه‌م .

بۆ من ئه‌وه‌ كێشه‌ نیه‌ چه‌ندی تێچوه‌و چی خوراوه‌ ، بۆ من پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌رێ‌ گه‌لۆ نهێنی نه‌بوونی مارشی ئه‌ی ره‌قیب ، چی بوو ، ئه‌ی خودان ده‌وڵه‌ته‌كه‌ هه‌موو له‌وێ‌ بوون ، ئه‌وانه‌ی به‌ ریفراندۆم نیوه‌ی خاكی هه‌رێمیان دۆڕاند خڕ له‌وێ‌ بوون ، ئه‌وه‌ بۆ مارشی ئه‌ی ڕه‌قیب كه‌ سرودی له‌ به‌ر دڵانی بارزانیه‌ لێنه‌درا .

مه‌راسیمه‌كه‌ بۆ نێچیرڤان بوو كه‌چی بارزانی مام تێیدا هه‌مه‌ شت بوو ، ئه‌و یه‌كه‌مین وتاری خوێنده‌وه‌ ، ئه‌و هه‌موو له‌ به‌ری هه‌ستان ، ئه‌و ده‌ستی ماچكراو زۆری تر ، ئه‌و وه‌ك سوڵتانێك ده‌ركه‌وت

وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار، پێویستی ناكرد به‌و جۆره‌ لیپی پیا هه‌ڵدان بێت، ده‌كرا وتارێكی زۆر دیبلۆماسی وئاوه‌زیانه‌بوایه‌ به‌و راده‌یه‌ی خۆی وه‌ك خاوه‌نی عیراق و هه‌رێمیش نیشاندابا، لێ‌ ئه‌و وای نه‌كردو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌و سه‌رزه‌نشتانه‌ جوڵایه‌وه‌ كه‌ خۆی له‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی و مافیاكانی نه‌وت هه‌یه‌تی.

ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فای ره‌وانشاد له‌ ژیاندا بوایه‌ له‌بری خۆی خه‌ڵكی تری ده‌نارد، ده‌بوو رێكخه‌ری گشتی به‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ نه‌چوایه‌و له‌ بری خۆی ئه‌وه‌ پارله‌مانتاران و مامۆستا جه‌لال و سه‌ی مسته‌فا له‌وێنده‌ر بوون ، چونه‌كه‌ی زیاده‌ بوو،كه‌چوو له‌ ڕووی ته‌مه‌ن و خه‌باتیشه‌وه‌ ده‌بوو بارزانیه‌كان رێزی زۆریان لێنابا. 

ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فای ره‌وانشاد له‌ ژیاندا بوایه‌ له‌بری خۆی خه‌ڵكی تری ده‌نارد، ده‌بوو رێكخه‌ری گشتی به‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ نه‌چوایه‌و له‌ بری خۆی ئه‌وه‌ پارله‌مانتاران و مامۆستا جه‌لال و سه‌ی مسته‌فا له‌وێنده‌ر بوون، چونه‌كه‌ی زیاده‌ بوو

به‌ هه‌موو مانایه‌ك ئه‌م مه‌راسیمه‌ مه‌راسیمێكی پارتیانه‌ بوو ، سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان پارتی بوو ، قسه‌كه‌ری یه‌كه‌م سه‌رۆكی پارتی بوو ، ئه‌و كه‌سه‌ی دوای ریفراندۆم گوتی نه‌خۆم نه‌بنه‌ماڵه‌كه‌م جارێكی تر خۆمان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵنابژێرین ، سوێندخۆره‌كه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پارتی بوو ، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌راسیمه‌ له‌باره‌گای بارزانیش كرابا هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه‌ ناگۆڕا .

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations