په‌رله‌مان له‌نێوان یاسادانان و چاودێركردندا!

به‌ختیار شاوه‌یس
07.05.2019

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دوو ڕۆژی ڕابردوو دوو هه‌نگاوی گرنگینا ئه‌ویش ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بوون، كه‌به‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی و فعلی نوێنه‌رانی گه‌ل ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سكه‌ی كاره‌كانی و هه‌ردوو مه‌هامی سه‌ره‌كی خۆی كه‌ یاسادانان و چاودێریكردنه‌ جێبه‌جێده‌كات.
ئه‌گه‌ر جه‌وهه‌ری كاری په‌رله‌مانی له‌سیسته‌مێكی سیاسی كه‌ په‌رله‌مانی بێت ، بۆ یاسادانان و چاودێریكڕدنی دامه‌زراوه‌ی جێبه‌جێكردن بێت، ئه‌وا شتێكی ئاساییه‌ كه‌ به‌بێ ده‌ستپێكردنی كاری لیژنه‌كان و به‌بێ ته‌شریعكردنی یاسا  به‌پێی ده‌ستوور ، دواتر بتوانین دامه‌زراوه‌ی نوێنه‌ران له‌بۆشایدا نه‌بینین و سه‌رنجی ده‌نگده‌ر و هاوڵاتی له‌سه‌ر نه‌بێت. هه‌ربۆیه‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و متمانه‌دان به‌سه‌رۆك كۆمار و به‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و كابینه‌كه‌ی ئیتر باس و خواست و دواتر ڕه‌خنه‌ و گله‌یی ڕوویان له‌نوێنه‌ران كرد به‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ك جگه‌ له‌یاسای بودجه‌ هیچ یاسایه‌كی ده‌رنه‌كردوه‌ و له‌لاكه‌ی تریش سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی ساغ نه‌كردوه‌ته‌وه‌
بۆ ده‌رچون له‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێیكه‌وتبوو ، دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا به‌ربه‌ستی ده‌ركردنی یاسا بشكێنرێت و هه‌روه‌ها جوڵه‌ی

دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و متمانه‌دان به‌سه‌رۆك كۆمار و به‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و كابینه‌كه‌ی ئیتر باس و خواست و دواتر ڕه‌خنه‌ و گله‌یی ڕوویان له‌نوێنه‌ران كرد به‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ك جگه‌ له‌یاسای بودجه‌ هیچ یاسایه‌كی ده‌رنه‌كردوه‌ و له‌لاكه‌ی تریش سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی ساغ نه‌كردوه‌ته‌وه‌

 

به‌رده‌وامی فراكسیۆنه‌كان مه‌له‌فه‌ی ئیداره‌دانی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی كۆتایپێهێنا، كه‌ له‌مه‌ گرنگتر و پێویستتر بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ كام و چۆن یاسایه‌ك ده‌رده‌كرێت و هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی په‌رله‌مان چۆن و كام میكانیزم داده‌نێن بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان، به‌مانایه‌كی تر;

١- له‌ڕووی یاسادانان: پێویسته‌ ته‌ركیز بخرێته‌ سه‌ر ته‌شریعكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ ئه‌وله‌ویاتی فره‌ڕه‌هه‌ندیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی، كه‌ئه‌وانیش خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ له‌یاساكانی وه‌ك دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی،چاكسازی ئیداری، چاكسازی له‌كه‌رتی كاره‌با و ئاوی پاك و ڕێگه‌وبان، بره‌ودان به‌ بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، گرنگیدان به‌یاساكانی وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ گه‌وره‌ ده‌ره‌كیه‌كان، یاسای تایبه‌ت به‌چاكسازی له‌نه‌وت و گاز و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان...هتد
٢-له‌ڕووی چاودێریكردنه‌وه‌: ئه‌ركی لیژنه‌كانه‌ كه‌له‌وشێوازه‌ ته‌قلیدیه‌ی كاركردن بچنه‌ ده‌رێ و میكانیزمێكی نوێ بۆ كاره‌كانیان بدۆزنه‌وه‌. ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی به‌لیژنه‌كان داوه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ چاودێری حكومه‌ت بكه‌ن و هه‌رلیژنه‌یه‌ك هاوتای دامه‌زراوه‌ ته‌نفیزیه‌كه‌ی ده‌توانێت له‌هۆكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی و ڕۆتین و مه‌حسوبیه‌ت و دواكه‌وتنی پڕۆژه‌كان و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌كان بكۆڵێته‌وه‌
هه‌ر بۆیه‌ له‌سۆنگه‌ی ڕاستیه‌كانی سه‌ره‌وه‌: حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌گه‌ر دوا ده‌رفه‌تی پڕۆسه‌ی سیاسی بێت و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ ده‌بێت هاوكار و یارمه‌تیده‌ری بن بۆ به‌رده‌وامی و نه‌كه‌وتنی ، ئه‌وابه‌شێكی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ئه‌ركه‌ به‌ر په‌رله‌مان و ئه‌ركه‌ده‌ستووریه‌كانی ده‌كه‌وێت كه‌ئه‌ویش وابه‌ستیه‌ به‌ پراكتیزه‌كردنی هه‌ردوو خاڵی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع دوور له‌ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی و حیزبی و تائیفی و موزایه‌ده‌ی سیاسی.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations