دەنگدانی پەڕلەمانی عێراق بۆ من و کاربەدەستانی هەرێم شۆک نەبوو

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
13.11.2020

تێپەراندنی هەر یاسا و بڕیاریک بە زۆرینەی پەڕلەمانی لەبەغدادبێت یان هەرێم سەپاندنی ئیرادەی لایەنیکە بە سەر لایەنێکی ترە بە ناوی (دیموکراسی ) دوور لە شەراکەت و سازانە..

لە ڕاستیدا ئەوەی شەوی ڕابردوو لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و کاتی دەنگدان لە ناو پەرلەمان نەناردنی پارە بۆ هەرێم تا ئیلتزام کردنی حکومەتی هەریم بە رادەستکردنەوەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و بەشێک لە پارەی نانەوتی هیچ تازە نەبوو بەڵکو داواکاری پێشووی لیژنەی دارایی و لیژنەی نەوت و کوتلەکانی پەرلەمانی عێراق بوو ..

من و بەڕێز بەڵێن ئیسماعیل لە فراکسێۆنی گۆڕان و  بەڕێز هێڤدار ئەحمەد لە فراکسێونی پارتی بە وەفدێکی پەرلەمانی لە لیژنەی سامانەسروشتیەکان و لیژنەی دارایی لە مانگی ١٠ ی ساڵی ٢٠١٩  سەردانی پەرلەمانی عێراقمان کرد ، کۆبوینەوە لە گەڵ لیژنەی دارایی و لیژنەی نەوتی پەرەلەمانی عێراق.

** لە هەردوو کۆبونەوەکە ئێمە وەک وەفدی پەرلەمان 
دوور لە بیری حیزبی و کەسی بە بیری نیشتیمانی قسەمان کرد 

باسی ئەوەمان کرد گەلی کورد چەندین دەیە بە دەست ڕژێمەکانی عیراق و سیاسەتی ناوەندی عیراقی ئەنفال و کیمیاباران و تەعریب دەکریت و لەسەردەمی دۆستەکانی دوێنیمان سزایی میللەتیک دەدریت بە بڕینی بودجە و مووچەی مووچە خۆران.

پێوستە لیژنەی دارایی و نەوت ڕۆڵی ئیجابی و بنیاتنەر بنیت بۆ دروست کردنی پەیوەندی نێوان هەریم و بەغداد و شەراکەتی راستەقینە و زۆر شتی تر کە هەمووی لە سۆنگەی خەمی خەڵک و نیشتیمانی بوو
بەڵام وەڵامەکانی هەردوو لیژنە یەک ئاراستە بون بە ئاوازی جیاواز .

**وەڵامی لیژنەی دارای و لیژنەی نەوت کە من لێرە زیاتر باسی لیژنەی دارایی دەکەم ناوەڕۆکی بەم جۆرە بوو
راستە ئیمە برای یەکین و لە یەک خاک و دەوڵەت دەژین و یەک ئایندەمان هەیە ولە رابردوودا هەموومان چەوساوینتەوە بە دەست ڕژێمی پێشوو (هەموو هەوڵیکی ئیمە بۆ هێشتنەوەی ئەو دۆستایەتی و متمانەیە لە نێوانمان ).

لە درێژەی قسەکانیان بە ڕوونی وتیان
ئێمە چەندین ساڵە داوا دەکەین بەشێک لە نەوتی هەرێم رادەست بکەن ئەگەر لەو کاتەوە ڕۆژانە (١)یەک بەرمیل نەوتان رادەست کردایە ئیستا گەشتبوە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە ئەم قسەیمان بە هەموو بەرپرسانی هەرێم ووتوە.

 * ئێمە ناتوانین جاریکی تر بڕوا  بە بەلێن بکەین پارە بنیرین و ئیوە نەوت نەنێرن ئەگەر کوتلەکانیشمان فشارمان لێبکەن ئیمە لە ترسی خەڵک و دەنگدەرانمان ناتوانین بە بێ رادەست کردنەوەی نەوتی هەریم هیچ پارە و شایستەیەک لە پڕۆژە بودجەی عیراق جێگا بکەینەوە (مەبەست پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٠) بوو .. 

ئێمە وەک ئەرکی پیشەیی و نیشتیمانی چەند جاریک ئەم مەترسی و نیەتی پەرلەمانی عێراقمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرەلەمان و بەرپرسانی حیزبی باس کردوە بەلام بەداخەوە حکومەت ئەم مەترسیەی بە جدی وەر نەگرت...
 
بۆیە پێش ئەوەی ختوکەی هەستی نەتەوەی ئەم میللەت زوڵملێکراوە بدەن  پێوستە هەریم ئیلتزاماتی خۆی جێبەجیبکات لە رادەستکردنەوەی نەوت بە بەغداد و گەرەنتی کردنی دابین کردنی شایستە داریەکانی هەرێم چونکە ئەم کێشەیە بۆ پرۆژە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دروست دەبیتەوە..

پێوستە دەسەڵاتدارانی هەرێم واز لە دووفاقی سیاسی بهێنین
لایەنێک لە هەرێم بە ناوی زۆرینەی پەرلەمانی لە گەڵ پێکهاتەکان چیان بوێیت لە پەرەلەمان تێدەپەڕینن وهەموو کات وەک هەڕەشەیەک دژی لایەنی رکابەرەکان بە کار دێنین نازانن هەندێ جار زۆرینەی دیموکراسی زوڵم دروست ئەکات وەک ئەوەی کوتلە عەرەبیەکانی بەغداد کردیان لە دژی هەرێم  بۆیە هیوادارم
چۆن دژی سەپاندنی زۆرینەی پەرەلەمانین لە بەغداد بە هەمان شێوە جارێکی تر بیر لە سەپاندنی زۆرینەی پەرەلەمانی نەکەنەوە لە کوردستان بۆ ئەوەی هەمووان یەکگرتووبین لە 
بەرامبەر مەترسیەکان..

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations