سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ رەخنە لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەگریت

12.07.2019

لڤین: 
سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، رەخنە لە هەڵوێستی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەگرێت لەبارەی بێدەنگییان بەرامبەر بە تەعریبكردنی ناوچە كوردستانییەكان.

زیا پترۆس، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، راگەیاند "لە دەستپێكی ئاڵۆزییەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە روبەڕوی تەعریب و زوڵم و ستەم بوونەتەوە، بە فەرمی نەتەوە یەكگرتووەكانمان ئاگادار كردووەتەوە، چونكە ئێمە پێمان وایە یۆنامی لە عێراق بەرپرسیارێتیی یەكەمی دەكەوێتە سەرشان لە تێكچوونی رەوشی ناوچە كوردستانییەكان.

ناوبراو بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتوشیەتی "ئێمە پرسیاری ئەوەمان بۆ دروست بووە، لە هەر رووداوێكی زۆر بچوكیشدا لە بەغدا و لە كاتی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عێراق، نەتەوە یەكگرتووەكان لە رێگەی نێردەی خۆیانەوە بۆ عێراق دێنە سەر هێڵ، بەڵام ئەو هەموو تەعریبە هەیە و خەڵكی لە ماڵەكانیان دەردەكرێن و دەغڵودانیان دەسووتێندرێت، خێرە یۆنامی بێدەنگە؟".

167 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations