دوو مەڵبەندی یەكێتی لەبەرامبەر حزبەكەیان هاتنە دەنگ

12.07.2019

لڤین: 
هەردوو مەڵبەندی ١٢ی چەمچەماڵ و ١١ی گەرمیان بەهۆی بێبەشكردنیان لە پۆستەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ناڕەزایەتی دەردەبڕن چەند داواكاریەك ئاراستەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكەیان دەكەن. 

مەڵبەندی چەمچەماڵ لە یاداشتێكدا دەڵێت"بەهۆی نەبوونی كادری پلە باڵا لە حزب و حكومەتدا لە دانیشتوانی سنوری چەمچەماڵ تا بەدواداچون بۆ كەمكوڕی سنورەكەمان بكات كە ڕوبەڕوی چەندین كێشەی خزمەتگوزاری بوینەتەوە لە نمونەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ و ڕێگاوبانی سنورەكە، بۆیە ئێمە وەك ئەنجومەنی مەڵبەندەكەمان و فەرماندەی لیواكانی سنورەكە ناڕەزایەتی توندی خۆمان دەردەبڕین".

مەڵبەندی چەمچەماڵ چەند داواكاریەكی خستووەتە ڕووو تیایدا دەڵێت: داوادەكەین دانانی بریكارێكی وەزیرێك و دوو بەڕێوەبەری گشتی، دوو ڕاویژكار لە پەرلەمان و وەزارەتەكان، دوو بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی سلێمانی بدریچتە سنوری مەڵبەندەكەیان.

هاوكات مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی بە هەمانشێوە نارازەیی خۆیان دەردەبرشن لە بەرامبەر بێ بەشكردنیان لە پۆستەكانی حكومەت و داوایانكردووە، مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی سەرپشك بكرێت لە دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرپەرشتیاری نوێی ئیدارەی گەرمیان.

ئەو مەڵبەندە وادەیەكی دیاری كراویشی داناوە بە حزبەكەی و هەڕەشەی هەڵوێست وەرگرتن دەكات، داواش دەكەن كە لە بریكاری وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتیەكان و باڵوێزەكاندا رەچاوی پشكی گەرمیان بكرێت. 

2460 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations