عەرەب و توركمانەكانی كەركوك دژی پارێزگاری نوێ خۆپیشاندان دەكەن
لڤین:
دژی كاندیدەكەی یەكێتی و پارتی بۆ پاریزگاری كەركوك عەرەب و توركمانەكانی شارەكە ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ئێوارە خۆپیشاندان لە دژی ئەنجام بدەن.
دوای ئەوەی یەكێتی وپارتی رێكەوتن لەسەر دانانی تەیب جەبار نوسەر و رۆشنبیری شاری كەكوك وەك پارێزگاری شارەكە، برشیارە ئەمڕۆ عەرەب و توركمانەكانی شاری كەركوك وەك ناڕەزایی دەربڕین لە بونی پارێزگارێكی كورد لەو شارە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
بەگوێرەی چەند وێنەیەك كە لەبەردەم بینای پارێزگاری كەركوكەوە گیراوە هاوڵاتیانی عەرەب و توركمانی شارەكە خەریكی ئامادەكاری بۆ ئەوەی خۆپیشاندان لەدژی دادانی ئەو پارێزگارە كوردە بكەن.
666 جار بینراوە