ئۆتۆمبێلێك بە 12 ملیۆن دینارەوە دزرا

12.07.2019

لڤین: 
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكان لە شاری كەركوك رایگەیاند لە ناوچەی حوریە ئۆتۆمۆبیلێكی جۆری كیا دزراوە و لەناویدا (12) ملیۆن دیناری تێدابووە.

بەگوێرەی وتەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكان لەشاری  كەركوك: دوێنێ  نیوەڕۆ ئۆتۆمۆبیلێكی جۆری كیای مۆدێل (2018) لە ناوچەی حورییە نزیك مزگەوتی (سید المرسلین) دزراوە و تێیدا (3) ملیۆن دیناری عێراقی و هەروەها چێكێكی بانكی بەبڕی نۆ ملیۆن و (331) هەزار دیناریی تێدابوە.

ئەو كەسەی دزیەكەی كردووە دەستگیر نەكراوە بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم بازگەكان و بنكەكانی پۆلیس ئاگادار كراونەتەوە. 

716 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations