دواجار سیستەمی بەرگری S400 گەیشتە توركیا

12.07.2019

لڤین: 
دوای ماوەیەكی زۆر لە مشتومڕی نێوان ئەمریكا و توركیا دواجار وەزارەتی بەرگری توركیا گەیشتنی یەكەمین پێكهاتەكانی سیستەمی بەرگری S400 ی بۆ وڵاتەكەی راگەیاند. 

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری توركیا بەشی یەكەمی پێكهاتەكانی سیستەمی بەرگریی موشەكی ئاسمانی S400 رووسی رادەستی توركیا كرا. 

بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری توركیا سیستەمەكە ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆكەی بارهەڵگری رووسی لە بنكەی ئاسمانی مورتەد لە ئەنقەرەی پایتەخت نیشتەوە. 

ئەوە لە كاتێكدایە كە ئەمریكا هەرشەشەی سەپاندی سزای كرد بەسەر توركیادا ئەگەر ئەو سیستەمە بەرگریە روسیە بكڕێت و لە ولاتەكەی جێگیری بكات.

ئەو سیستەمە بەگوێرەی پلانی وەزارەتی بەرگری توركیا لە هەریەكە لە شاری ئەنقەرە و مەڵاتیا لە باكوری كوردستان جێگیر دەكرێت. 

712 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations