مالیكی: من دژی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبیم

12.07.2019

لڤین: 
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دژی ئەوەیە حەشدی شەعبی هەڵوەشێندرێتەوە و پێیباشە بە شێوەیەكی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت. 

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی راگەیاند: زیاتر لە 35 هەزار چەكداری سوننە لەنێو حەشدی شەعبیدان، بۆیە حەشد بە هێزی تائیفەیەك یان مەزهەبێك نازانم. 

ناوبراو لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا وتیشی: دژی بیرۆكەی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی و تێكەڵاوكردنی بە هێزە ئەمنییەكانی عێراقم  پێم باشە ئەو هێزانە هەر وەك ئێستا بمێننەوە و هەندێك گۆڕانكارین تیادا بكرێت. 

 ئەو پێی باش بوو كە ئەو هێزە وەك هێزێكی تایبەت جیاواز لە سوپا و هێزە عێراقیەكان بێت و  وەك دامەزراوەیەكی سەربازی جیا لە هێزە ئەمنییەكانی دیكە بمێنێتەوە.

264 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations