یەکەم کاروانی حاجیان بەڕێکەوتن
لڤین:
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی،یەکەم کاروانی حاجیانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن و کە پێکهاتوون لە حاجیانی ناوچەکانی هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان و ناوشاری سلێمانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ١١ی تەمووزی ٢٠١٩ یەکەم کاروانی حاجیانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە ژمارەیان ٢٨٢ حاجییە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە بەرەوە سعودیە بەڕێکەوتن بەمەبەستی جێبەجێکردنی فەریزەی حەج.
حاجیانی پارێزگای سلێمانی کە لەشارەکانی هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان و سلێمانی پێکهاتوون ژمارەیان ٢٨٦٧ حاجییە.
159 جار بینراوە