پێکهاتەکانی تری کەرکوک دیاریکردنی پارێزگاری نوێی ئەو پارێزگا رەتدەکەنەوە

11.07.2019

لڤین:

بەرەی تورکمانی و پێکهاتەی عەرەبی شاری کەرکوک،پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەسەر کورد تاپۆ نەکراوە و لە ئێستادا چەند رێککەوتنێکی ژێر بە ژێر لە ئارادایە بۆ دروستکردنی قەیرانی نوێی سیاسی و ئەمنی لە شارەکە.

بەرەی تورکمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و  لەبەشێکی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە،"پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەسەر کورد تاپۆ نەکراوە و لە ئێستادا چەند رێککەوتنێکی ژێر بە ژێر لە ئارادایە بۆ دروستکردنی قەیرانی نوێی سیاسی و ئەمنی لە شارەکە".

عەلی مەهدی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە پێکهاتەی تورکمان، روونیکردووەتەوە،"بەگوێرەی دەستور و یاسای عێراقی ئەو پۆستە تەنها ماف و پشکی کورد نییە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگا ئاشکرای کردووە،"رێککەوتنی ژێر بەژێر لەنێوان هەندێک لایەنی حکومیی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەئارادایە بۆ نانەوەی قەیرانی بەڕێوەبردن و سیاسی و ئەمنی لە شارەکە کە تورکمان و عەرەب باجەکەی بدەن".

عەلی مەهدی بەرپرسیارێتی دروستبوونی هەر کێشەیەکی ئیداری و سەرپێچی ئەمنی شارەکە بەهۆی ئەو رێکەوتنە نهێنییانەی کە ئامانج لێی گەڕانەوەی کەرکوکە بۆ چوارگۆشەی یەکەم، خستە ئەستۆی حکومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق.

هەر لەو بارەیەوە پێکهاتەی عەرەبی شارەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بڕیاری دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە رەتدەکاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پێکهاتەی عەرەبی کەرکوک،"ئەو بڕیارە لەلایەن دوو حزبەوە دراوە کە بەدرێژایی ١٦ ساڵی رابردوو دەستیان بەسەر کەرکوکدا گرتبوو و هۆکاری پەراوێزخستنی پێکهاتەکانی تری ئەم شارە بوون و بوونە هۆی داڕوخانی ١٣٥ گوند و ناحیەی پێکهاتەکان لەم شارەدا.

پێکهاتەی عەرەبی جەختیش لەسەر ئەوە کردووەتەوە،"دانانی پارێزگاری نوێی کەرکوک بە بێ رێککەوتنی سێ پێکهاتە سەرەکییەکە ناچێتە سەر".

584 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations