بە ڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە کارەکەی دورخرایەوە

11.07.2019

لڤین:
به‌بڕیارێكی‌ وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم، به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخراه‌وه‌تەوە.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی بە لڤین پرێس دراوە به‌بڕیارێكی‌، پشتیوان سادق وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌.

دیار نەورۆڵی، فەرمانبەری بەشی یاسایی لە پەروەردەی سلێمانی بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، تا ئەمڕۆش مامۆستا دڵشاد دەوامی فەرمی کردوە لە پەروەردە، و بە فەرمی تا ئێستا هیچ شتێکی وامان بۆ نەهاتوە، بۆ سەرەتای هەفتەی ئایندەش نازانین، گۆڕانکارییەکان چی دەبێت.

لای خۆشیەوە عومەر محەمەد، کە بریارە لە هەفتەی داهاتوەوە بە وەکالەت پۆستەکەی بەڕێوە ببات، بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، ئاگداری بڕیارێکی لەوجۆرە نییە ولە راگەیەندنەکانەوە بیستویەتی.

لڤین چەند جارێک پەیوەندی بە دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیەوە کرد بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

4378 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations