دوو کەس بە تۆمەتی دزینی جانتای ژنان دەستگیرکران

11.07.2019

لڤین:
پۆلیسی هەولیر رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردوە کە لە شوێنە جیاوازەکاندا جانتای ژنانیان فڕاندبوو. 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردوەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بە بوونی روداوێک کە جانتای ئافرەتان دەڕفێندرا و کەلوپەلی نێو جانتاکەیان دەدزی، دوای لێکۆڵینەوەی ورد توانرا دوو کەس لەسەر ئەو رووداوە دەستگیربکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمەتباران بە ناوی (م.هـ.م)، تەمەن (۱٦) ساڵ، (ح.ر.د.)، تەمەن(۲٤) ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیاننا بە تاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە ڕفاندنی جانتای ئافرەتان و دزینی کەلوپەلی نێو جانتاکان کە بریتی بوون لە بڕێکی زۆر پارە و چوار مۆبایل و شەش تاک بازن لە عەنکاوە.

پۆلیس دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە، دواتریش دادوەر بڕیاریدا بە بەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.

217 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations