بە فڕۆكە هێرشكرایە سەر بارەگایەكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان

11.07.2019

لڤین: 
بە فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوان هێرش كرایە سەر بارەگایەكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی ئێران و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە. 

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی ئێران رایگەیاند"پێش نیوەرۆ ئەمرۆ پێنج شەممە، هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە فڕۆكەی بێ فرۆكەوان بۆردومانی یەكێك لە بنكەكانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵەیان لە ناوچەی هەڵگوردیان كرد".

ئەو هەواڵە لە ماڵپەری فەرمی حزبەكە بڵاو كراوەتەوە و دەڵێت "بەپێی زانیارییەكان بە خۆشییەوە لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێكی گیانی بەر هێزی پێشمەرگە نەكەوتووە‌و هەموو هاوڕێیانمان سەلامەتن".

میدیای ئەو حزبە رونیشی كردەوە كە "لە ئێستادا بۆردومانی ناوچەی هەڵگورد لەلایەن تۆپخانەكانی ئێرانەوە بەردەوامە".

3655 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations